24/03/2024
DidiMn Logo
Top

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی دهۆک فیلمەکانی بۆ فێستیڤاڵی ئاسیا پاسیفیک دیاری کرد

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – دهۆک ئای ئێف ئێف

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

لیژنەی پەسەندکردنی فیلمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دڵخۆشە بە ئاشکراکردنی فیلمە نێردراوەکانی عێراق بۆ دەیەمین خەڵاتەکانی سکرینی ئاسیا پاسیفیک. فیلمەکەی حسێن حەسەن، بای تاریک، نێردراوە وەک باشترین فیلمی درێژ، فیلمی ماڵی بێ سەقفی سۆلین یوسف نێردراوەبۆ بەشی فیلمی درێژی لاوان و فیلمەکەی هۆگر هیرۆریش، ئەو کچەی ژیانی ڕزگارکردم، نێردراوە بۆ بەشی دۆکیۆمێنتەریی فێستیڤاڵەکە. ئەم فیلمانە لەناو دەیان فیلمدا هەڵبژێردراون و نوێنەرایەتیی عێراق دەکەن لە خەڵاتەکانی ئەمساڵدا. فیلمەکان لەگەڵ زیاتر لە ١٥٠ فیلم کێبڕکێ دەکەن لە زیاتر لە حەفتا وڵاتی ئاسیاوە.

ئاسیا پاسیفیک خۆی کۆمەڵێک لە فیلمەکان هەڵدەبژێرێت و لیستی کۆتاییی خۆی بڵاو دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی ئەو فێستیڤاڵە، کاندیدەکانی کۆتا بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە. لە ڕۆژی پێنجشەممە، بەرواری ٢٤\٩\٢٠١٦لە بریسبانی ئوسترالیا خەڵاتەکان دابەش دەکرێت.

hod_still_4-crop-u146460

لە ساڵی ٢٠١٥ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بووە نوێنەری عێراق بۆ ئاسیا پاسیفیک و بووە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە. ئەم ئەندامبوونە کاتێک دروست بوو کاتێک ئانێ دێمی جیرۆ، ئەندامی کونسڵی کاندیدکردنەکان بۆ خەڵاتەکانی ئاسیا پاسیفیک هەروەها ئەندامی بۆردی خەڵاتەکانی نێت پاک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سێیەمین فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی دهۆک ڕایگەیاند کە ئەم فێستیڤاڵە بەشێکە لە فێستیڤاڵی ئاسیا پاسیفیک و ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە.

هاوبەشی بکە

DuhokIFF, HogrHirrori, House Withoout Roof, Hussain Hasan, PshtewanKamal, Soleen Yousif,