دیدی من– وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەلیم جەمال
بە ئامادەبوونى كەسايەتيەكانى بوارى موزيك، شانۆ، سينەما، ميديا و وەرزش. بەدروشمی با نێرگەلەکان بکەین بە گوڵدان چالاکیی نەتەوەیی دژی جگەرە و جۆرەکانی، لە ئێران دەستیپێکرد.
بەپێى ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی ميهر، چالاكیی نەتەوەيى (با نێرگەلەكان بكەين بە گوڵدان) بە ئامادەبوونى كەسايەتى ديار و جێگەى متمانەى لاوان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دەستى بە كار كرد. ئەم چالاكيیە كە لە لايەن نووسينگەى فێركارى و پێشكەوتووى لەش ساغیى وەزارەتى تەندروستى بەرنامەڕێژى بۆ كراوە، بە پێشوازى كردنێكى گەرمى پزيشكان، هونەرمەندانى سينەما و موزيك، وەرزشكاران دەستیپێکرد.
لە نێوان سينەماگەران، كەسايەتيیەكانى وەك: فاتيمە گودەرزى، بەهارە ڕەهنەما، مەحمودى پاك نيەت، سەعيدى پيردۆست، محەمەد متەوەسەلانى، ڕەسولى نەجەفيان، ئەسغەرى هيمەت، ڕەزا بەنەوشە خاهـ، فلورى نەزەرى، پويا ئەمينى، نيما كەرەمى، سێپەند ئەميرسولەيمانى، فەرەهناز مەنافى زاهێر و …. هتد. پاڵپشتى ئەم چاڵاكيە نەتەوەييەيان كردووە.
لە نێوان هونەرمەندانى موزيكژەنیشدا، ناوە دیارەکانی وەكو : گروپی کامکاران، حەميد هامى، بابەكى جەهانبەخش، محەمەد موعتەمێدى، كامران ڕەسول زادە، سەتار ئورەكى، مۆنا بۆرزويى، ڕوزبێ نيعمەتوڵلايى، سەعيدى مودەرس، سێپێهر شاكرى، ميهرداد نوسرەتى و موحسين ڕەجەب پور. خۆيان پەڵكێشى ئەم كەمپينە كردووە.
ژمارەيەك ياريزانانى يانەى ئيستقلالى تارانيش لەم چالاكيیە نەتەوەييیەدا بەشدارن؛ لەوانەش: وەحيد تاليب لو، ئەمين هاج محەمەدى، مەيسەم مەجيدى، محەمەدڕەزا خورسەند، بێهنام بورزاى، مەهدى موئمينى، عەلى ڕەزا ڕەمەزانى، ئومێد نورئەفكەنى و ميلادى شەعبانلو.
هەروەها بابەكى زەمانى، پزيشكى نەخۆشيەكانى دەمار(neurologist) و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى سەکتەى دەماغ لە ئێران، دكتۆر ئيرەج فازل بەڕێوەبەرى كۆمەڵەى نۆژداری، بەهرۆز برومەند شارەزاى نەخۆشيەكانى گورچيلە و ئەندامى پەيوەستى فەرهەنگى زانستى پزيشكى، لەگەڵ محەمەدڕەزا تاليقانى بەڕێوەبەرى پێشوى فيدراسيۆنى زۆرانبازى پاڵپشتى خۆيان بۆ ئەم چالاكيیە نەتەوەييە ڕاگەياند.
چاڵاكى نەتەوەيى (با نێرگەلەکان بکەین بە گوڵدان) لە بارودۆخێكدا دەستى بەكار كردووە، كە بەكارهێنانى جگەرە و جۆرەكانى لەناو لاواندا وەك تاعون و پەتايەك پەڕەى سەندووە؛ تەنانەت لە هەندێک ميديا پڕوپاگەندەى ئەوە دەكرێت كە نێرگەلە لەلايەن ديارترين ياريزانان بەكار دەهێنرێت و دەكێشرێت. نێرگەلە كێشان لەناو لاوان، نەوجەوانان و ئافرەتانيش بە هەمان شێوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەڵكشاندايە. بۆيە لەم دۆخەدا کەسایەتییە دیار و ناسراوەکان، دەتوانن دەنگۆى زۆر بەكارهێنان و كێشانى نێرگەلە بە ڕای گشتیی بگەيێنن و سەرنجى خێزانەكان بۆ ئەم بابەتە گرنگە و پەيوەست بە تەندروستیی منداڵەكانيان ڕابكێشێت.
بەپێى ئەو شيكار و تاقيكردنەوە زانستيانەى كە ئەنجامدراوە لەلايەن وەزارەتى تەندروستى، زيانەكانى بەكارهێنانى نێرگەلە زۆر زياترە لە بەكارهێنانى جگەرە و خاڵى سەرنجڕاكێش ئەوەيە زۆرێك لە ئارەزومەندانى نێرگەلە، جگەرەكێش نين. لێكۆڵينەوەكان ئەوە نيشان دەدەن كە بەكارهێنان ياخود كێشانى يەك نێرگەلە، يەكسانە بە ٨٠-١٠٠ جگەرە. وە ئاڵودەيى جگەرە و جۆرەكانى بەشێوەى ئاوێتەكردنى مادەى بۆنخۆش شێرپەنجەى هەميشەيى بەشێوەيەكى دژوار لێدەكەوێتەوە، ئالودەيى نێرگەلەكان لە كاتى ئامادەكارى و بەكارهێنانى هەندێ لە مادەى هۆشبەر، ئەم پەرێشانى و حەزە دوو ئەوەندەى تر لێدەكات. لەگەڵ ئەوەشدا لە دەستپێكى ڕۆژى (٣١ ماى) واتا ٣١ خەرمان، ڕۆژى جيهانیی دژى نێرگەلە و جۆرەكانى بە درێژايى هەفتەى ئەو چالاكيیە، نێرگەلەكان دەبن بە گوڵدان؛ كاسەيان سەرڕێژ دەبێت، بەڵام بۆ بەخشينى بۆنى گوڵەكان نەك بۆنى شێرپەنجەى ئاوێتەى كيميايى.
سەرچاوە : ميهر نيوز
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.