30/01/2026
DidiMn Logo
Top

نوێترین ئەلبوومی گۆرانی موحسین نامجو بڵاوكرایەوە

لە لایەن دیدی من 3 حەفتە پێش ئێستا

دیدی من – پێگەی فەرمی گۆرانیبێژ
له فارسییەوە: سەلیم جەمال

موحسین نامجو: گۆرانیبێژ، موزيسيان، هۆنراوەنووس، گیتارژەن و سێتارژەن تازەترین ئەلبوومی خۆی بەناوی «موگناتیس» به هاودەمی لەگەڵ كابین موزیك بڵاوكردەوە.

ئەلبوومی موگناتیس بەگشتی له نۆ گۆرانی پێكدێت، بە ناوەكانی: ” دڵ بە ‘با’ سپاردوو، هێشتاكێ، كورتوپوخت، ڕوو وەرگێڕاوەتر، موگناتیس، هەڵەت كردووە، حەوت دەریا، تۆ كێیت؟ و نەمدەزانی . كه شیعری سەرجەم گۆرانییەكان له شاعیرە كلاسیكییەكانی وەكو : مەولانا، سەعدی، حافزی شیرازی، فروغ بەستامی و هیلالی جوغتایی وەرگیراون.

كاری موزیك و دابەشكردنی ئەلبوومی ناوبراو لەلایەن ئایینەوە ئەنجامدراوە. هەرچی میكس و ماستەرینگە لەلایەن ئومێد ڕەجەبی، گرافیك دیزاین لەلایەن مەهدی میرباقری و تۆماركردنی ئاوازەكان لەلایەن حەمیدڕەزا مەلكی، مەسعود عابدینی و دیكۆ شاتورما ئەنجامدراوە.

موحسين نامجو تاوەكو ئێستا خاوەنى بیست و یەك ئەلبووم و زياتر له بيست گۆرانى سەربەخۆيه. جگە لەوەيش ڕۆلى له چەندان فيلمى سينەمایيشدا گێڕاوە، وەكو فيلمى چەند كيلۆ خورما بۆ مەڕاسيمى بەخاكسپاردن، خەونەكانى ڕاديۆيى و بەڵگەفيلمى دەنگیی كپبوون. له هەمان كاتدا خاوەنى دوو كتێبه بە ناوەكانى دوڕابى خەوشدار و چوار وتار.

لینكی گۆرانییەك له ئەلبوومەكە :
Khataa Kardei

هاوبەشی بکە