01/07/2026
DidiMn Logo
Top

هونەرمەندانی هاوچەرخ: گروپی موزیكی «لا كاراڤان  پاس»

لە لایەن دیدی من 4كاتژمێر پێش ئێستا

دیدی من
ئامادەكردن و وەرگێڕانی له فەڕەنسییەوە: سەلیم جەمال

گروپی موزیكی لا كاراڤان پاس «La Caravane Passe» بەواتای كاروانەكە تێدەپەڕێت، گروپێكی موزیكی هاوچەرخی فەڕەنسییه، كە هەڵكەوتوی فۆلكلۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆم و كۆچەرەكانیی ڕۆمانیاو دەوروبەریەتی كە له كۆتایییەكانی ساڵی ٢٠٠٠ەوە لەلایەن تۆما فێتێرمان گۆرانیبێژ، هۆنراوەنووس و فرەئامێرژەنی پۆڵەندی – فەڕەنسییەوە دامەزراوە. هەروەها له ساڵی ٢٠٠١ ئۆلیڤیێ لوگانی، سیریل زین زین مۆرێتۆ، بێن بادی و پات ژیگۆن پەیوەندیان بە گروپەكەوە كردووە .

گروپی موزیكی لا كاراڤان پاس له ڕۆژهەڵاتی شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا سەریهەڵداوەو مۆسیقای دابونەریتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا تێكەڵ بە بەرهەمەكانیان دەكەن. ژانرو ستایلی سەرەكی ئەو گروپە موزیكیه هاوچەرخە فرەژانرە. وەكو هیپۆپ، موزیكی ڕۆمانی(ژیتان)، موزیكی جاز- مانووش و جیپسی پانك .

ئەندامە سەرەكیەكانی گروپی موزیكی لا كاراڤان پاس پێكدێن له:

تۆما فێتێرمان: گۆرانیبێژ – گیتارژەن – بانجۆژەن – ترۆمپێتژەن و هەلسوڕێنەری گروپەكە
ئۆلیڤیێ لوگانی: ترۆمبۆن ژەن – فیسكۆرن – پیانۆژەن و گۆرانیبێژ
سیریل زین زین مۆرێتۆ: ساكسیفۆن ژەن و بلورژەن
بێن بادی: گیتار باس، كۆنترا باس
پات ژیگۆن: درام ژەن و دەهۆڵژەن

له ساڵی ٢٠٢٣، گروپی موزیكی ناوبراو بەبۆنەی بیست ساڵەی تەمەنی كاره هونەرییەكانیان ئەلبوومێكی ٢٢ گۆرانیان بەناوی هۆتێل كاراڤان « Hôtel Karavan » بڵاوكردەوە، كە تەواوی بەهرەو توانای خۆیانیان لەو ئەلبوومەدا بەكارهێناو دەنگدانەوەیەكی بێ وێنەی هەبوو لەلایەن گوێگرەكانیانەوە .

شایەنی باسه كە گروپی موزیكی لا كاراڤان پاس دووجار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە لەنێوان ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٣، به دیاریكراویش شاری ( هەولێر و سلێمانی)، بە مەبەستی بەشداری كردنیان له جەژنی موزیك، كە ٢١ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك له جیهاندا بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە میانەی كۆنسێرتەكانیان له هەرێمی كوردستان، گروپەكە گۆرانیەكانی ناو ئەلبوومی هۆتێل كاراڤانیان به دوو قۆناغی جیاواز پێشكەش به ئامادەبووان كرد .

گروپی موزیكی لا كاراڤان پاس له ڕۆژی دەستپێكردنیان بە كاری موزیك و گۆرانی تاوەكو ئێستا خاوەنی هەشت  ئەلبوومن بە ناوەكانی: بەرەو پلێشتی، ڤێلكۆم پلێشتی!، ساشا مۆنا: ڤێلكۆم پلێشتی!، ئاهورا له ئایندەدا، کۆچەری، كانیس كارمینا، ڕۆحی كۆچەریی و هوتێل كاراڤان .

لینكی ئەلبوومی هۆتێل كاراڤان :
Hôtel Karavan – YouTube

هاوبەشی بکە