دیدی من – ئامادەکردنی کاڵێ مەحمود
هه‌رگیز پێشتر لە فیلمێکدا کەسێکی هاوشێوه‌ی فۆڕێست گامپم نەبینیوە و هیچ فیلمێکیشم نەبینیوە کە تەواو هاوشێوه‌ی “فۆڕێست گامپ” بێت. هەر هەوڵێکیش بده‌م بۆ وەسفکردنی فیلمه‌كه له‌وانه‌یه مەترسی ئەوە دروست بكات كه فیلمەکە ساده‌تر دەربکەوێت لەوەی کە هەیە، بەڵام با هەوڵێك بدەم, كۆمیدییه، وا پێشبینی دەکەم. یان ڕەنگە دراما بێت. یاخود هه‌ر خەونێک بێت.
سیناریۆكه‌ی ئێریک ڕۆت ئاڵۆزی خەیاڵی مۆدێرنی تێدایه نه‌ك فۆرمولەی فیلمە مۆدێرنەکان. تۆم هانکس پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌یه، پیاوێکی تەواو لێوه‌شاوه و ئاستی زیرەکی ٧٥’ه، لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا توانیویەتی بەشداری لە هەموو ڕووداوێکی گەورەی مێژوویی ئەمریکادا بکات و تەنها بە ڕاستگۆیی و جوانی ده‌توانێت لە هەموویان ڕزگاری ببێت.
لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆکێکی دڵخۆشکەر نییە دەربارەی پیاوێکی دواکەوتوو. فیلمەکە زیاتر مێدیتەیشنێکە لەسەر سەردەمی ئێمە، لە چاوی پیاوێکەوە دەبینرێت کە شتەکان بە تەواوی بەو شێوەیە وەردەگرێت کە هەن. ئه‌گه‌ر بە وردی سەیری فیلمه‌كه بكه‌یت تێدەگەیت بۆچی هەندێک کەس ڕەخنەیان لێدەگیرێت به هۆی ئه‌وه‌ی “زۆر زیرەکن”. فۆڕێست به ته‌واوه‌تی و به ئه‌ندازه‌ی پێویست زیرەکە.
ڕەنگە تۆم هانکس تاکە ئەکتەر بێت کە دەیتوانی ئەو ڕۆڵە بگێڕێت.
ناتوانم پێشبینی کەسێکی تری نموونه‌ی وەک گامپ بكه‌م دوای بینینی ئه‌وه‌ی كه ڕۆڵگێڕانی هانکس چۆن كردوێتیه کەسێکی ئەوەندە به‌ڕێز، ئەوەندە ڕاستگۆ. ڕۆڵبینینهكهی هاوسه‌نگیه‌كی ته‌واو بێوێنه‌یه لە نێوان کۆمیدیا و خه‌مباریدا، لەناو چیرۆکێکی دەوڵەمەند بە پێکەنین و ڕاستییە بێدەنگەکان.
فۆڕێست كوڕی خاوەن میوانخانه‌یه‌كی بچووكی ویلایەتی ئەلاباما (سالی فیڵد)ە، دایكی بۆ ڕێك كردنه‌وه‌ی قاچه‌كانی ڕاستكردنه‌وه‌ی بۆ به‌كارده‌هێنێت به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی مێشكی نادات. به‌ڵام کاتێک دواجار ڕێككهرهوهكانی قاچەکانی دەکەونە خوارەوە، دەردەکەوێت کە دەتوانێت وەک با ڕابکات.
بەو شێوەیەش سکۆلەرشیپی كۆلێژی تۆپی پێ بەدەست دەهێنێت و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی به‌ختێكی باش بۆی. گامپ پاڵەوانی تۆپی پێ دەبێتە براوەی مه‌دالیای شەرەف لە ڤێتنام، پاشان گامپ ده‌بێته پاڵەوانی تێنسی سه‌ر مێز، گامپ ده‌بێته کاپتنی بەلەمی ڕۆبیان، دواتر خاوەنی پشکی ملیۆنێر (ئەو پشکەکانی لە “کۆمپانیایەکی میوە”ی نوێ‌دا بەدەستی دەهێنێت بە ناوی ئەپڵ کۆمپیوتەر)، گامپ ئەو پیاوەی کە به چوارده‌وری ئەمریکادا ڕادەکات و دواتریش دەگەڕێتەوە.
ده‌توانین بڵێین کە بە ئاستی زیرەکی ٧٥ ‘وه فۆڕێست بە تەواوی لە هەموو ئەو شتانە تێناگات کە بەسەریدا دێت. به‌ڵام لەو شتانە تێدەگات کە پێویستە بزانێت ، لە هەموو ئەو شتانەش تێدەگات کە لە خۆشەویستیدا گرنگن، هەرچەندە جێنی، ئەو کچەی کە لە پۆلی یەکدا عاشقی دەبێت و هەرگیز واز له خۆشەویستییەکەی ناهێنێت، پێی دەڵێت “فۆڕێست، تۆ نازانی خۆشەویستی چییە”.
فیلمەکە به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه گه‌شته‌كه‌ی فۆرێست به‌ره‌و مێژووی ئه‌م دوواییانه‌ی ئه‌مریكا ده‌بات
. دەرهێنەری فیلمه‌كه ڕۆبەرت زێمێکیس، ئەزموونی جادوویی هەیە کە کاریگەری تایبەتیان هه‌یه (کارەکانی بریتین لە فیلمەکانی “گەڕانەوە بۆ داهاتوو” و “کێ ڕۆجەری كه‌روێشكی لە چوارچێوەدا”)
له‌م فیلمه‌یشدا فێڵی كۆمپیته‌ری و ڤیژوه‌ڵی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مپ بخاته ناو ڕووداوه مێژووییه‌كان و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ڕاسته‌قینه‌كاندا دایبنێت
له‌و دیمه‌نه‌ی فۆڕێست لەگەڵ جۆرج واڵاس لە تەنیشت دەرگای قوتابخانەکەوه وەستاوە، و كاتێك لەگەڵ جۆن لێنۆن لە بەرنامەی دیک کاڤێتدایە بە شێوه‌یه‌ك کە گوومان له ڕاسته‌قینه‌یی دیمه‌نه‌كه ناكه‌یت، لەو دیمه‌نه‌ش كه له گردبوونەوەیەکی ئاشتی سەردەمی ڤێتنام لە “مۆڵ” لە واشنتۆن قسە دەکات. فێڵه كۆمپیتهرییهكان له دروستكردنی کارەکتەری هاوڕێی ڤێتنامەکەی فۆڕێست لیوا دان (گاری سینیس)دا به‌كارهاتووه، کە بە شێوەیەکی تەواو قەناعەتپێکەر قاچەکانی لەدەست دەدات.
بە بەکارهێنانی کلیپی تەلەفزیۆنی كه بە وردی هەڵبژێردراون و هه‌روه‌ها دەنگە دۆبلاژکراوەکان، زێمێکیس توانیویەتی چەند ساتێکی پێکەنیناوی دروست بکات، وەک دیمه‌نی ئێڵ بی جەی كاتێك برینەکە دەپشکنێت, هه‌روه‌ها گەورەترین دیمه‌نی خه‌نده ئامێز لە فیلمەکەدا دوای ئەوە دێت کە نیکسۆن پرسیار دەکات کە فۆڕێست لە کوێی واشنتۆن دەمێنێتەوە، و دواتر پێشنیاری واتەرگەیتی بۆ دەکات. له كاتێكدا كه ژیانی فۆرێست ده‌گۆڕێت بۆ گه‌شتێكی ڕێنمایكراو جێنی (کە ڕۆبن ڕایت ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت) دەچێتە گەشتێک. بێگومان دەچێتە کالیفۆرنیا و واز لە خوێندن دەهێنێت و کاردەکات. لە کۆتاییدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە لە نێوانیان فۆڕێست و جێنی هەموو هێماکانی کولتووری ئەم سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌یان تێدا به‌دی ده‌كرێت و ئەو شوێنی نیشتەجێبوونەی لە کۆتاییدا پێی ده‌گه‌ن وەک خەونێکی ئاشتەوایی وایە بۆ کۆمەڵگاکەمان. چ فیلمێکی ئەفسوناوییه
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.