دیدی من – ڕاگەیاندی فیلمی بێدەنگیی مێروولەکان
فیلمی (بێدەنگیی مێروولەكان) لەدەرهێنانی هونەرمەندی سینەماكار سۆران ئیبراهیم لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی وڵاتی بەریتانیا بەشداری دەكات و خەڵاتی رێزلێنانیش دەبەخشرێتە دەرهێنەری فیلمەكە.
سۆران ئیبراهیم هونەرمەندی سینەماكار و دەرهێنەری فیلمەكە لەبارەی ئەو فێستیڤاڵە لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: “فیلمی (بێدەنگیی مێروولەكان) لەفیلم فێستیڤاڵی ستروبێری لەوڵاتی بەریتانیا بەشداری دەكاتو نمایشدەكرێت.”
لەبارەی كات و شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكەش، سۆران ئیبراهیم گوتی: “فیلم فێستیڤاڵی ستروبێری لەوڵاتی بەریتانیا لەمانگی سێپتەمبەر ئەنجام دەدرێتو فیلمەكەم لەرۆژی 3ی سێپتەمبەری 2016 نمایشدەكرێت.”
گوتیشی: “لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی رێزلێنانمان پێدەبەخشرێت”.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی فیلمەكەش، سۆران ئیبراهیم گوتی: “سینۆپسی فیلمەكە باس لەچەمكی مردنێكی شەرەفمەندانە دەكاتو بەباشمزانی پێشكەشی بكەم بە ڕۆحی فەریناز خوسرەوانی ئەو كچە كوردەی لەپێناو پاراستنی شەرەف و ناموسی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شەرەفمەندانەی هەڵبژارد”.
گوتیشی: “فیلمەكە سەبارەت بە كەسایەتییەكە كە ئومێدی ژیان لەدەست دەدات و وا بیردەكاتەوە جگە لە مردن هیچ ڕێگەیەك نەماوە بۆ ژیانكردن”.
لەبارەی ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەكەشەوە، دەرهێنەری فیلمەكە گوتی: “ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەكە بریتین لە: نووسین و كامێرا و دەرهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: تەها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هەورامی، یاریدەدەرانی كامێرا: محەمەد ڕەزایی، تۆفان ئەبوبەكر، خالید مەولود، دەنگ هەڵگر:محەمەد تۆریوەریان، مۆنتاژ و دەنگ دانەر: سۆران فەهیم، مۆسیقا: هەڵبژاردە، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئەمانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبەرگ: سۆران ئیبراهیم، یاریدەدەری جلوبەرگ: هەردی حەسەن، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: هەردی حەسەن، پەیمان جەمشیدی، سەحەر نیكپور، میكیاژ:عەلی ئەژدەری، یاریدەدەری میكیاژ: مینا موعینی، ڕەنگ:مەیسەم كەمالی، دیزاینی پۆستەر و تیتڕاژ: زانیار كاكەخانی، بەرپرسی ڕاگەیاندن: شۆڕش محەمەد، وێنەگری پشت كامێرا: قادر فەرەجی، یاریدەدەری بەرهەمهێنەر: شاخەوان ئیدریس، بەڕێوەبەری بەرهەم: سەنگەر حەسەن، یاریدەدەرانی بەرهەم:كەیهان ئەنوەر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، بەرهەمهێنەر: سۆران ئیبراهیم، بەرهەمی:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015”.
سۆران ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەم فیلمە بەپشتگیری بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد، بەرهەمهێنراوە.
سۆران ئیبراهیم دەرهێنەری فیلمی (ونبون لەغوبار)ە كە لەچەند فێستیڤاڵێكی نێوخۆیی هەرێمو جیهانی خەڵاتی پێبەخشراوە و هەروەها ساڵی 2014 لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە خەڵاتی لاوی ساڵ وەك باشترین سینەماكار دراوەتە ئەم دەرهێنەرە.
ترەیلەری فیلمەكە ببینن:
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.