21/11/2024
DidiMn Logo
Top

کۆنسێرتێک بۆ موزیکە جیهانی و کوردییەکان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

بڕیارە ٢٣ / ٦ / ٢٠١٦  کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەو لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا لە شاری هەولێر، ئۆرکسترای کوردستان – هەولێر، کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی ڕێکبخات، لەم کۆنسێرتەدا نماییشی موزیکە کوردی و جیهانییەکان پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت.

13422185_990189317755804_5759376088371843135_o

دەربارەی ئەم چالاکییە، هەڤاڵ حەمەد سەرۆکی ئۆرکێسترای کوردستان – هەولێر، بە دیدی منی راگەیاند: “ئەم کۆنسێرتە ٣٠ ژەنیار کە ماوەی دوو مانگە سەرقاڵی پرۆڤەکردنن بەشداریی تێدادەکەن و هونەرمەند چەتۆ نەورۆز ڕابەرایەتی گروپی ئۆرکێسترا دەکات، ئێمە ٩ بەرهەممان ئامادە کردووە کە پێکدێن لە موزیکی جیانی و کوردی، هەروەها هونەرمەند فەرهەنگ غەفور لەیەکێک لە بەرهەمەکاندا بە دەنگ بەشداریی دەکات.”

13442220_994580613983341_6195938476981145517_n

گوتیشی: “ئۆرکێسترای کوردستان ئەم بەرهەمانە پێشکەش دەکات بە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.”

هەڤاڵ حەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد نیازیانە ئەم کۆنسیرتە ببنە شارەکانی دیکەی کوردستان ئەگەر سپۆنسەرێکیان هەبێت و هاوکاریییان بکات.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, KurdistanOrchestra,