دیدی من
ئەم گۆڤارە به یادی به‌ڕێز کورومیزاوای ناو چیرۆکه‌که‌ی هاروکی مۆراکامی
١
کتێبێکی تایبه‌تی پيێر بۆردیۆ* هه‌یه، باسی کاریگه‌رییه خراپه‌کانی ته‌له‌فزیۆن و ته‌له‌فزیۆن وه‌ک ئامڕازێکی گه‌وره‌ی گه‌وجکردن یان دڕنده‌یه‌کی دیجیتاڵی، که ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌سته‌کانماندا گرتووه، ده‌کات.
هاتنی ته‌له‌فزیۆن ده‌بێته دابڕانێکی مێژوویی له‌گه‌ڵ خودی مرۆڤ خۆیدا؛ بۆردیۆ له به‌شێکدا به ناوی شاردنه‌وه بۆ پیشاندان، ئاماژه ده‌کات بۆ ته‌له‌فزیۆن وه‌ک ئامێرێک که شتێک پیشان ده‌دات، تا شتێک، که هه‌ر له پشته‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، بشارێته‌وه. به واتا ده‌روونشیکارییه‌که، بیچه‌پێنێت.
بینه‌ری ته‌له‌فزیۆن هه‌میشه چه‌ند هه‌نگاوێک له دوای هه‌واڵ و ڕووداوی ناو تهلهفزیۆنهکانهوهیه. به مانایه‌کی تر، ته‌نیا ئه‌و ڕووداوانه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه ڕووداو، که ته‌له‌فزیۆن ده‌یانکات به تێمای ژۆرنالیستی، ئیدی ئه‌وانی تر ڕووداو نین.
ته‌لەفزیۆن ڕووتەختێکی شل و فریودەرە، هەموو هەستەکانمان هەڵدەمژێت و وا تێکەڵی شاشەکەمان دەکات، لە نێوان خۆمان و شاشەکەدا ناتوانین جیاوازی بکەین. جا ئەمە چ پەیوەندییەکی بە چیرۆکەوە هەیە: میدیا دەیەوێت شتێک بشارێتەوە، چیرۆکیش هەروەها، میدیا نرخێکی زۆر بۆ ئەو شتە دادەنێت بۆیە دەیشارێتەوە، چیرۆکیش هەروەها، میدیا نایەوێت ئەو شتە هەرگیز دزە بکاتە دەرەوە، لێ چیرۆک شتێک بەو ئامانجە دەشارێتەوە، تا پیشانی بدات؛ “شتێکم لێ شاردوویتەتەوە، خۆت بیدۆزەوە. تا خەیاڵت یارمەتیت دەدات، گریمانە بکە”.
٢
تێمای سەرەکیی چیرۆکێکی مۆراکامی، ونبوون و دیارنەمانی کارەکتەرێکە، دوای ئەوەی حەوت و نیوی بەیانی بۆ سەردانی دایکی لە ئاپارتمانەکەی خۆیان دەڕواتە خوارەوە و دیار نامێنێت، بێ ئه‌وه‌ی له ئاپارتمانەکە چووبێته ده‌ره‌وه، له نێوان ئه‌و چه‌ند نهۆمه‌دا ون ده‌بێت. له کۆتایی چیرۆکه‌که‌دا له وێستگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌یدۆزنه‌وه!
لە سەردەمی ئێستاشدا، کە مرۆڤی پۆست‌مۆدێڕن وەک هیچ سەردەمێکی تر کەرتکەرت و هەزاردیو نەبووە و هیچ ساتێک وەک ئێستا بە دەست نەخۆشی و ماخۆلیا و دەردە سایکۆلۆژییەکانەوە نەتلاوەتەوە، دەشێت چیرۆک یان چیرۆکەکانی ئەم گۆڤارە، ئەو برین و مەرهەمە بن، کە دەیئاڵێنین لە جەستەی ئەم بوونەوەرە. ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه، بەتایبەتتر چیرۆک، لە کلاسیکەوە تا هاوچەرخ و مۆدێڕن و پۆست‌مۆدێڕن وەک تێما، وەک هێڵێکی هەمیشەتۆخی ناو ئەدەبیات ماوەتەوە و دۆنادۆنێکی فۆڕمگەرایی کردووە.
٣
لە ساتێکدا کە دەزگا زەبەلاح و گرووپە بەناو ئەدەبییە کوردییەکان، بوون بە لیوای عەسکەری و عەمیدی ئەدەبی، تەنیا دەرفەتی ئەو جۆرە لە ئەدەبیات دەدەن، کە لە ڕندەی دەزگاکەیان (گرووپەکەیان) دەدرێت.
لەوانەیە ئەم گۆڤارە وەرزییە بچکۆلانەیە درزێک بێت بۆ ناو جەستەی کۆنکرێتیی ئەدەبیاتی داستانیی کوردی.
لە کۆتاییدا ئێمە ئەگەر کەمێک دەستکاریی ئەو ڕستەیەی مارکیز بکەین، ئەوا بۆ ئەوەی نەمرین، هیچ نەبێت لەم گۆڤارەدا دەگێڕینەوە و دەگێڕینەوە و دەگێڕینەوە، تا کەمێک زیندوو بین، بۆ ئەوەی کەمتر بمرین.
با ئەو پرسیارە لە خۆمان نەکەین: ”ئیلیان بۆ؟” هەست دەکەین هەم پرسیارێکی کۆن، هەمیش پرسیارێکی وا مایەی عەیبەیە.
بە کورتی ئیلیان گۆڤاری تایبەت بەو چیرۆکە وەرگێڕدراوانەیە، کە دەبێت خوێنەری تاکزمانی کورد بیانخوێنێتەوە.
ئیلیان وشەیەکی شێوه‌زاری هەورامییە، بە واتای هێلانە دێت، جا بۆ ئێمە جارێکی تر ئەم وشەیە لە گەرمیان بەرهەم نەهێنینەوە؟
ئیلیان بووە بەو کیژە شۆخەی کە ئەم هەموو وەرگێڕ و کەسانەی لەم گۆڤارەدان، بەدوایدا ڕادەکەن.
*درباره تلفزیون و سلطه ژورنالیسم، پییر بوردیو، ترجمه: ناصر فکوهی، أنتشارات أشیان
*کجا ممکن است پیداش کنم، هاروکی موراکامی، مجموعه داستان، ترجمه: بزرگمهر شرف ا‌لدین، نشر چشمه
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.