26/03/2024
DidiMn Logo
Top

عەبدلڕەزاق گورنا: براوه‌ی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠٢١

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

‎لە ئەڵمانییەوە: کەنار قەرەداغی

عەبدولڕەزاق، لە پەنابەرییەوە بۆ پرۆفیسۆری

‎عەبدلڕەزاق گورنا لەساڵی ١٩٤٨سانسیبار هاتۆتە دنیاوە، لەپاش چوارساڵ لە شۆڕشی خوێناوی ساڵی ١٩٦٤ وڵات جێدەهێڵێت و بەرەو ئینگلاند هەڵدێت، لەکاتێکدا لە ئینگلاند ڕق و خراپەکارییەکی زۆر هەبوو بەرانبەر بە ئەفریقاییەکان و پەنابەرەکان، ڕەگەزپەرستیی و تاکڕەوی بە ئاشکرا ڕەنگی دابووەوەو بەتەواوی وایکردبوو کە زۆربەی کۆچەرەکان ئینگلاند بەجێبهێڵن. لەنێوەندی کۆچکردنەدا عەبدلڕەزاق بەهیوای ئەوەبوو کە لە ئینگلاند ژیانێکی نوێ بۆخۆی دروستبکات و دەستبکات بە خوێند. دواجار توانی خەونەکەی بەدیبهێنێت و لەساڵی ١٩٨٥دا بوو بە پرۆفیسۆر لەبواری زمانی ئینگلیزییدا لە زانکۆی کێنت. لە ساڵی ١٩٨٧دا دێبوت ڕۆمانێکی بەناوی یادەوەرییەکانی گەشت، هەر لە زمانی بەکارهاتووی ڕۆمانەکە، کە ئینگلیزییە، نوسی، کە تێیدا دەردەکەوێت جیھانی وڵات و دنیای کۆچەریی و ئاوارەیی درزێکی گەورەی تێدا دروستکردووە.

‎گورنا لە میانەی نوسینەکانییەوە هەوڵیداوە پیشانیبدات کە چی دەگەیەنێت گەر لەوڵاتێکدا ئاوارەبیت و بتەوێت بەردەوام بیت. تەنگ و چەڵەمەکانی ژیانی پەنابەریی و ئاوارەیی و گوزەرانکردن لە وڵاتێکی تردا چیت پێدەکات گەر لە تەنیایی و پەنھاندا بیت. وەک چۆن لە ڕۆمانی ڕەش بەسەر سپیدا هەمان واقیعی بریندار بەدیدەکەین لەم ڕۆمانەیشدا دیسان ئەو ڕووە تاریک و پەراوێز دوبارە دەبێتەوە.

‎لەپاش بیست ساڵ گورنا لەساڵی ١٩٩٦دا دەگەڕێتەوە بۆ  سانسیبارو هەستی بەو گۆرانکارییە قوڵە کرد کە بەسەر خێزانەکەیدا هاتبوو و پاش ماوەیەکیش لەو گەڕانەوەیەی، باوکی کۆچی دوایی دەکات و ئەم گەڕانەوەییشی دەگەڕێتەوە بۆ پاش نوسینی ڕۆمانی ناڵەی بێدەنگی.

‎یەکێک لە گرنگترین ڕۆمانەکانی گورنا بەناوی «بەھەشتی لەدەستچوو» کە تێیدا دەست دەباتەوە بۆ ڕوداوەکانی ئەو کاتەو باس لە دەسەڵاتی ئەوروپا دەکات بەسەرجیهاندا. لەهەمانکاتدا باس لەوەدەکات کە کۆمەڵگەو کلتوری ئەوروپی کاریگەری کلتوری عەرەبیی و ئەفریقیی و هیندیان بەسەرەوە دەرکەوتووە.

‎خاڵی بنەڕەتیی نوسینەکانی گورنا ئاوارەیی بووە. ئەو گوتوویەتی: چی دەگەیەنێت گەر ئاوارە بیت؟ چۆن خۆت لەگەڵ ھەقیقەت و واقیعی تاڵی ئاوارەییدا تێکەڵ بکەیت؟

‎ئەم خەڵاتەی کە دراوە بە نوسەرێکی ئەفریقی، بارێکی چاوەڕوان کراو بووە، چونکە لەپاش خەڵاتی ٢٠٠٣ کە درا بە «جۆن ماکسوێل» کۆیتزەی ئەفریقی، زۆربەی هەڵگرەکانی خەڵات ئەوروپیی و ئینگلاند، ناوەکانی تر دەخرانە بەشی دواوە. بەهەڵبژاردنی عەبدلڕەزاق ئەندامانی لیژنە  ویستیان نوسینەکانی بە جیهان بناسێنن و گرنگی بەرهەمەکانی دەربخەن، هەڵبەتە ناوەڕۆکی نوسینەکانی سەرڕێژن لە چەرمەسەریی و ژیانی تاساو و ڕوتەڵی کۆچبەران و پیشاندانی واقیعێکی تاڵ، لەهەمانکاتیشدا کاریگەری داگیرکاریی و هەڵهاتن ھەمیشە لەسەر جیهان و مرۆڤەکانە.

‎هەندێک لەکارەکانی عەبدلڕەزاق:

‎یادەوەری سەفەر ١٩٨٧

‎ڕەش بەسەر سپیدا (پلیگرام وەی)١٩٨٨

‎دۆتیی ١٩٩٠

‎بەهەشتی لەدەستچوو ١٩٩٤

‎ناڵەی بێدەنگی ١٩٩٦

‎کۆتاژەهر٢٠١١

‎گراڤل هێرت٢٠١٧

‎پاش ژیان .٢٠٢٠

هاوبەشی بکە

abdulrazak, gurnah, noble,