دیدی من – بی بی سی
هونەرمەند ئەمیر حسێن مەقسوودلوو، ناسراو بە ئەمیر تەتەلۆ لەلایەن دادگای تاوانەکانی پارێزگای تاران سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا . ئەمیر حسێن مەقسوودلوو (لەدایکبووی 21ی ئەیلوولی 1987) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئێرانی کە لە بوارەکانی ڕاپ و پۆپ و ئاڕ و بی کار دەکات یەکێکە لە یەکەمین گۆرانیبێژانی ئاڕ و بی لە ئێران کە لە هونەری ژێر زەمینیدا کاری کردووە و ناوبانگی پەیدا کردووە. لەگەڵ زیندانیکردنی تەتەلۆ لە ساڵی 2023 وە پیشەی هونەری ڕاگیراوە کاتێک تورکیا ڕادەستی حکومەتی کۆماری ئیسلامی کردووەو بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزیەکان “
دادوەری ئێران دەڵێت ئەمیر حسێن مەقسوودلوو، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و ئێستا لە زیندانە، داوای تۆبەکردن و لێخۆشبوونی کردووە. ئەسغەر جەهانگیر وتەبێژی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی پارێزەری تۆمەتبارەکە داوای تۆبەکردنی و دووبارە دادگایی کردنی کردووە بە مەبەستی لێبووردنی. جەهانگیر لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حوکمی لەسێدارەدان بۆ ئەمیر تەلقە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و پێغەمبەری پیرۆز دەرچووە و هێشتا بڕیارەکە لە دادگای باڵای ئێراندا لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە و ناکرێت بە کۆتایی دابنرێت تا بڕیاری کۆتایی دەرنەچێت.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.