26/04/2024
DidiMn Logo
Top

شوێنەوارناسان ژوورێکی میوانداری سەردەمی ڕۆمانییەکان دەدۆزنەوە

لە لایەن دیدی من 3 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – سی ئێن ئێن
لە ئینگلیزییەوە: کۆژان قادر

دوای پێنج ساڵ لە هەڵکەندنی چاڵێک بە ناو  گردی (پالاتین) لە (ڕۆم) ، لە ئەنجامدا هەفتەی ڕابردوو شوێنەوارناسان ژورێکی بانگهێشتنامەی  گرانبەهایان دۆزییەوە کە بۆ نان خواردن بەکاردەهات، کە دەگەڕێتەوە بۆ  دەورووبەری سەدەی یەکەم یان دووەمی پێش زایین. کە دیوارێکی مۆزایکی پارچە بەردی شوشەی ڕەنگاو ڕەنگی تێکنەچووی گەورەو درەوشاوەی تێدایە.

دیزاینی دیوارەکە بە نزیکەیی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر  بەشێکە لە کارەکانی کۆشکی (ئەریستۆکراتی)  کە  ژورە دۆزراوەکە دەکەوێتە نزیک مەیدانی (ڕۆمان)، کە لە ٢٠١٨ وە خاکەکەی لە ژێر هەڵکۆڵیندایە.

درێژییەکەی نزیکەی پێنج مەتر (١٦،٤ پێ)ە، هەروەها  دارەکانی ترێ و گەڵای نیلۆفەر و تیری سێ سەر و شمشاڵ و کڵاوی ئاسنین و بوونەوەری دەریایی ئەفسانەیی  لەسەر دیوارەکە دروستکراوە، دیوارە مۆزایکە ڕەنگاو ڕەنگەکە بە وریاییەوە دروستکراوە بە بەکارهێنانی مرواری و سەدەف و توێکڵی دەریایی و پارچە شوشەی بە نرخ و پەڵەی مەڕ مەڕ.

 شارۆچکەیەکی کەناردەریایی لەسەر دیوارەکە دەبینرێت، پارچەکانی چوارچێوەی دیوارەکە  بە کریستاڵی ڕەنگاو ڕەنگ  و نامۆ  و کاشی شینی میسریە کۆنەکان دروستکراوە، (ئاڵفۆنیسنا ڕۆسۆ) سەرۆکی شوێنەوارناسان دەڵێت ئەوەی وایکردووە ئەم دۆزینەوە بێ وێنە  بێت تەنها مانەوەی دیوارەکە نییە  هەتا ئێستا بە پارێزراوی ، بەڵک و دیکۆر کردن و دروستکردنی وێنەی ئاهەنگگێڕانی  سەرکەوتنەکانی شەڕە دەریایی و وشکانییەکانە لەسەر دیوارەکە  کە پێدەچێت لە لایەن (پاترۆنی ئەرستۆکراتی) دەوڵەمەندەوە نەخشێنرابێت لەسەر دیوارەکە ، نەخشاندنی وێنەی سەرکەوتنەکانی (پاترۆنی ئەرستۆکراتی) بەو شێوەیە ورد ئەو تیمەی سەرسام کردووە کە کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەن ، (ڕۆسۆ) گووتی شوێنێکی نموونەیی و ژیانێکی ڕاستەقینە یە، شوێنەوارناسان هەوڵ دەدەن بزانن ئەو مەرجانە ناسک و گرانبەهایانە ئەو کاتەی کە لە نمایشەکاندا بەکاردەهێنران لە دەریای ناوەڕاستەوە هاتوون یان سور ( باوترین زەریاکان بوون کە ڕۆمەکان بەکاریان دەهێنان بۆ دەرهێنانی کەرەستە بە نرخەکانیان)

تیمەکە پێیان وایە هەویرێکی شوشەیی شین و دەگمەن لە دیزاینی دیوارەکەدا بەکارهاتووە کە بۆ چەسپکردنی پارچەکان کراوە لەسەر دیوارەکە، پێدەچێت لە شاری (ئەسکەندەریە) ی (میسری) کۆنەوە هاتبێت ئەو ژووری نان خواردنە قەبارەکەی بیست و پێنج مەتر چوارگۆشەیە واتە (دوسەدو حەفتا پێ چوارگۆشە) یە ئەوەش تەنها مەودایەکی بچوکە لەو کۆشکە گەورەیەدا،  لە سەردەمی کۆندا کە خێزانە خانەدانەکان لە گردی (پالاتین) نیشتەجێبوون نەریتی ئەوە بووە  دیکۆرو جوانکاری سەر دیوار و کۆشکەکانیان وەک هێمایەک بۆ پێشاندانی دەوڵەمەندی و پلە بەرزی کۆمەڵایەتی خۆیان بەکاربهێنن، ژووری پێشوازیکردنەکە (ژورێک بووە بۆ نان خوارندن) بە گەوهەر ناوبراوە لە لایەن (ڕۆسۆ)

هۆڵێکی گەورەی نان خواردنیش لە دەرەوە هەبووە کە بەسەر باخچەکەدا ڕوانیویەتی کە پێدەچێت لە هاوینان بۆ میوانداریکردنی میوان بەکارهاتبێت، هەروەها گۆڕەپانێکی گەورە بۆ سەرسامکردنی میوانەکان بە یارییە ئاوییەکان ڕازێنرابۆوە، کە لەو سەردەمەدا زۆر بەناوبانگ بوو لە نێو خانەدانەکاندا  (ڕۆسۆ) گووتی “ئێمە بۆڕی قوڕقوشمیمان دۆزیوەتەوە کە لە ناو دیوارەکان چەسپکراوە  بۆ هەڵگرتنی ئاو لە ناو حەوزەکاندا دروستکراوە، کە بە دیوارەکانەوە بووە  یان بۆ دروستکرنی نافورەکان کە بۆ یاری ئاوی بە کاردەهاتن” 

(مارکۆ ڕۆسی) پڕۆفیسۆری شوێنەواری ڕۆمانی و بەرپرسی تاقیگەی مۆزایک لە زانکۆی (ڕۆما) ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ژورانەی نان خواردن تەنها شوێنێک نەبوون بۆ میوانداری یان میوانەکان  بچن بۆ پشودان تێیدا بەڵکو لە لایەن خاوەن کۆشکەکانەوە وەک نیشانەیەک بەکاردەهات بۆ سامان و پلەو پایەیان بە زۆری  دیوارە ڕەنگاو ڕەنگەکان لە نهۆمەکاندا دۆزراونەوە هەروەها بەسەر تەواوی دیوارەکانی پێشەوەشدا.

مۆزایکەکانی دیوارەکە بە تەواوی پارێزراون (ڕۆسۆ) سەبارەت بە  پارچە دیوارە مۆزایکەکە گووتی “ بەهۆی کێشی پارچە دیوارەکەوە  تێک نەچووە سەرەرای ئەوەی ناسکە  وەک ئەوەی کە بەسەر هەندێک مۆزایک دا دێت لەسەر زەوی بەڵام لەو سەردەمانەدا ئەو پارچانە نەبوون، دۆزینەوەی دیوارێک بە پارچە بەردی ڕەنگاو ڕەنگ نەخشێنرابێت بە تەواوی دەگمەنە (ڕۆسی) گووتی “ ئەو پارچانەی کە بۆ زەوییەکە دیزاین کراون زۆر لەوە ناسکترن کە  بۆ ئەوەی بەسەریدا بڕۆن و بەرگەی فشار بگرن.

زانایان پێیان وایە لە لای گردی بەناوبانگی (پالاتینی) ڕۆما هەڵکەوتوە و دواتر لەگەڵ جوڵەی زەوی  بە قوڕو لیتە داپۆشراوە. تا ئێستا ئەم دۆزینەوەیە نهێنییەکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ئاشکرا بکرێت، بۆچی کۆشکە گەورەکە بەجێهێڵدراوە و پشتگوێخراوە. (ڕۆسی) پێی وایە یەک نهێنی هەیە بۆ نموونە ناسنامەی خاوەنەکەی، پێدەچێت ئەنجومەنی سێناتۆری پیرانی ڕۆما بێت.

(ڕۆسۆ) دەڵێت ئەو کەسێکی ئەوەندە دەوڵەمەند بووە توانای هاوردەکردنی توخمە بە نرخەکانی لەو شێوەیەی هەبووە لە سەرانسەری ئێمڕاتۆرەکەوە بۆ ڕازاندنەوەی ئەم کۆشکە تا  ئێستا هیچمان نەدۆزیوەتەوە کە تیشک بخاتە سەر ناسنامەیان بەڵام پێمان وایە بە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەتوانین بە وردی ئەو خێزانە شاهانە دەستنیشان بکەین

هاوبەشی بکە