لە ڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٧ی سێپتەمبەر، دامەزراوەی کەشکوڵ لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دیداری (کوردناسیی) بۆ کۆمەڵێک لە توێژەران و شاعیران و هونەرمەندان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە، ڕێکخست. سێ ڕۆژی پڕ لە گفتوگۆ و گوتاری گرنگ سەبارەت بە هۆنراوە، وێژە و کلتووری کوردی و پەیوەندی سۆفیزم بە هۆنراوەی کلاسیکەوە. لە هەمان کاتدا تیپی (هونەرگەی وڵات) لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بانگهێشت کرابوون، هەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێواز و بنەمای کارکردنیان، کە تەنها لە گۆرانی گوتندا کورتناکرێتەوە، بەڵکو ئەرشیفکردن و زیندووکردنەوەی کلتوور و هونەری کوردییە لە ڕۆژئاوای کورستان.
لە کۆتا ئێوارەی دیدارەکەی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، تیپی (هونەرگەی وڵات) کۆمەڵێک ئاوازی ناوازەیان پێشکەش بە سەدان ئامادەبوو کرد. یەکێک لە نمایشەکان بە ناوی (ژیانەوە)، پێرفۆرمانسێکی ڕەمزی بوو کە گوزارشت لە ئازادبوونی ژنانی ڕۆژئاوا دەکرد لە ژێر جەور و ستەمی داعش. نمایشەکە ‘داماڵینی بورقا’ بوو، بە مانای داماڵینی بورقا و دەرکەوتنی جلی کوردی شەڕڤانان بوو، کە ڕەمزە بۆ خەباتی ژنان و پیاوانی گەریلا، کە بەو بەرگە کوردییەوە، شکستیان بە هێزی تاریکی داعش هێنا.
جێی داخە بەشێک لە بانگخوازان و لایەنگرانیی ئیسلامیەکان هەر زوو کەوتنە هێرشبردن و ناوزڕاندن. لە هەموو ئەو کارە گرنگ و باشانەی کە لەو دیدارەدا ئەنجامدران، هیچ شتێک سەرنجی ئەوانی ڕانەکێشا، بۆ ستایش، یان ڕەخنەی ئەقڵانی، بەڵکو بە شێوەیەکی هیستیری و دوور لە هەموو بەهایەکی گفتوگۆی کراوەو مەدەنی، دەستیانکرد بە هەڕەشە و سکاڵا تۆمارکردن و ناوزڕاندنی زانکۆی ئەمریکی و گروپی هونەرگەی وڵات. کەوتنە هەڕەشەکردن لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە و تەنانەت سەرۆکی زانکۆکەش کە بەڕێز (دوکتۆر بیلال ئەحمەد)ە.
وەک هەمیشە ئیسلامی سیاسی، سوپایەک لە جنێوفرۆش و تەکفیرییان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان خستەگەڕ بۆ جنێودان، هەڕەشەکردن، تەکفیرکردن و لەکەدارکردنی کەرامەتی ڕێکخەرانی دیدارەکە و ئەندامانی گرووپی هونەرگەی وڵات. لە هەمان کاتدا، چەواشەکردنی خەڵک، بەوەی ئەم گرووپە موقەدەساتی ئیسلامیان، کە بورقایە، لەکەدار کردووە. لە کاتێکدا ئەوە لای هەمووان ئاشکرایە کە لە هەموو مێژووی کوردستاندا، ژنانی کورد بورقایان نەپۆشیوە تا ئەم کۆمەڵە پیاوە ئیسلامییە بە نوێنەرایەتی ژنانی موسوڵمانی بورقاپۆشی کورد بێنە دەنگ و هەڕەشەکردن.
ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەندامان و لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی کوردستان، بە کارنامەیەکی دژە کوردانە و بە ناوی موسوڵمانانی کوردستان، سووکایەتی بەهەموو جوانیەکانی ئەم نیشتیمانە بریندارە دەکەن: سووکایەتی بە دەنگی ئازادی، هونەر، توێژینەوەی زانستی، شیعر و وێژەی کوردی. هێرشەکانیان بۆ کار و چالاکی چاندی و فەرهەنگی کە لەدەرەوەی دنیابینی ئەوان بێت بووە بە پیشە و کاردانەوەیەکی باو کە ئامانج تیایدا لێدانە لە بەها کلتووری ومێژوویی و فەرهەنگییەکانی خەڵکی کوردستان. هەوڵی بە ناسیاسیکردنی کورد لە مێژوو و کۆنتێکستی سیاسەتی خۆی وەک کورد دەدرێت لە ڕێگەی یاریکردن بە هەست و سۆزی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی و کۆمەڵێک ئەجێندای تایبەت. دەرئەنجامی ئەم جۆرە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی ئیسلامی لەکوردخستنی موسڵمانانی کوردە.
کوردستان و کوردبوون لەژێر کارنامەی داگیرکەراندا و بەتایبەت لە ڕێگەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبە ئیسلامیە سیاسیەکان و کارنامەکانیان دووچاری دووبەرەکی کۆمەڵایەتی و توندڕەوییەکی ئاینی ترسناک بووە. ئەم کارنامە ئیسلامییە مەبەستی ئاین نییە، بەڵکو مەبەستی کڕۆکی کوردبوونە. لە ڕێگەی گوتار و ڕەفتارەکانیان سوکایەتی بە شۆڕشەکانی گەلی کورد بۆ ڕزگاری و دژی بیری توندڕەوی دەکەن، نمونەی وەک نزمنرخاندنی جلوبەرگی کوردی ئەندامانی گروپی هونەرگەی وڵات، کە شۆڕشی دژ بە ستەم و داگیرکاری ڕێکخراوی داعشی پێ کراوە. ئەم جۆرە لە سوکایەتی و نزمنرخاندنە لە لایەن ئیسلامی سیاسییەوە لە زۆر چالاکی مرۆیی، فەرهەنگی، مەدەنی، هونەری و زانستی دا بەرجەستە دەبێتەوە.
ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئەم هەڕەشە و داگیرکردنەی کایەی ئەکادیمی و هونەریی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی کە لەلایەن ئیسلامی سیاسییەوە هەوڵی بۆ دەدرێت، ڕەتدەکەینەوە. ئەرکی حکومەتی هەرێمە ڕێگەبگرێت لەم پاشاگەردانییە کلتووریی و سیاسییە. حکومەتی هەرێم و هەموو حیزبە سیاسیەکان بە بەرپرسیاری مێژوویی دەزانین بۆ ڕێگرتن لە هەوڵی تواندنەوەی شوناسی فەرهەنگیی خەڵکی کوردستان، وە هەروەها ڕێگرتن لە زاڵکردنی دەنگی جەهل و نەزانی بەسەر زانست و هونەر و داهێناندا. لە هەمانکاتدا، مافی ئازادی ڕادەربڕین و گوزارشت مافێکی ڕەوا و بنچینەییە و ئەرکی دادگا و هێزە سیاسییەکانە ئەم مافە لە قەوارەی هەرێم بپارێزن. لە هەمانکاتدا، مایەی نیگەرانییە هەندێک لە میدیا و ڕۆژنامەنووسان لەو کاتانەدا ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕن لە ورووژاندنی خەڵک و دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی و هاندانی توندوتیژی. ئەرکی میدیا و ڕۆژنامەنوسانە بەرپرسیارانە و ڕەوشتیانە و دوور لە لایەنداری مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن و نەبنە ئامڕازی بەرهەمهێنانی توندوتیژی.
ئیدی دەبێت ئەم دۆخە کۆتایی پێبێت و چیتر ڕێگە نەدرێت دادگاکان بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرانبازییە بارگاویکراوەکان بە کارنامەی لایەنێکی دیاریکراو بخرێنە گەڕ. داواکارین، زانکۆکان، هونەر و داهێنان و توێژینەوەی زانستیی دووربن لە دەستتێوەردانی هەر کەس و لایەنێک. زانکۆ شوێنی بەرهەمهێنانی زانستە، زانست ئازادانە بەرهەم دێت، نەک لەژێر تەکفیر و فەتوا و هەڕەشەی سکاڵاکردن. داهێنانی کلتووری، هونەری و خەیاڵدانی هونەرمەند ئازادە، نابێت ڕێگە بدرێ هیچ ئاین و حیزب و کەس و لایەنێک دەست تێوەردان، یان هەڕەشە بکات.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس
تێبینی: ناوەکان، بە پێی ڕیزبەندی (ئەلف و با) ڕێکخراونەتەوە.
| پیشە | ناو |
| کاسب | ئاراس رەشید |
| مامۆستا | ئاراس طاهیر حەمە علی |
| شانۆکار | ئاراس عەبدولڵا مەحمود |
| کارمەندی پەرتووکخانە | ئارام جەلال |
| ئەندازیار و چاودیری مافی مرۆڤ | ئارام حەمە ساڵح |
| وەرگێڕ | ئارام ڕەشید |
| نووسەر | ئارام سدیق عەبدول |
| شانۆکار | ئارام قادر مەمەند |
| رۆژنامەنوس / توێژەری کۆمەڵایەتی | ئاریان ئومێد عارف |
| فەرمانبەر | ئارەزوو سیراجەدین سەبری |
| دکتۆر لە زانکۆ | ئارەزوو محمود خدر |
| مامۆستا | ئازاد محەمەد حسین |
| نوسەر و لێکۆڵەرەوە | ئاسۆ جەبار |
| كاسب | ئاسۆ گۆران موحەمەد |
| کارمەندی بانک لەکەنەدا | ئاسیا مجید عارف |
| مامۆستای زانکۆ | یاسین عومەر ئیبراهیم |
| بەڕێوبەری بەشی سەلامەتی لە پێگەی بیناسازی | ئاکام مزەفەر ئەسعەد |
| فەرمانبەر | ئاکۆ محەمەد فەرەج |
| رۆژنامەنووس | ئاڵا محمد |
| ژمێریار | ئاوێزان هوا محەمەد ئەمین |
| هونەرمەندی شێوەکار | ئیدریس ابی زید صدیق |
| ڕۆماننووس – سایکۆلۆژیستی پەروەردەیی لە ئەڵمانیا | ئیسماعیل حەمەئەمین |
| شاعیر و نووسەر | ئەرخەوان رەسول ئەحمەد |
| فەرمانبەر | ئەردەڵان غەفوور ئەمین |
| مامۆستا | ئەسعەد دوروودی کەمانگەر |
| توێژەری کۆمەڵایەتی | ئەفسانە مستەفا عەبدوڵا |
| ئەکادیمی | ئەڤین رەمزی دزەیی |
| لێکۆڵەر | ئەڤین عزیز |
| نووسەر | ئەنوەری ڕەشی عەوڵا |
| ڕۆژنامەنووس | ئەیوب تەها محەمەد |
| چالاکی مەدەنی | بابان جەعفەر حەمە |
| سينەماكار | بروا کامل عەتار |
| پارێزەر | بڕیار محسن مصطفی |
| هونەرمەندو نوسەر | بورهان غەفور قەرەداخی |
| فەرمانبەر | بیار ڕەشید عارف |
| ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی | بێریڤان محەمەد |
| شانۆکار | بێستان سالار محمد |
| شاعير | بەرزان هەستیار |
| دەرمانساز | بەشیر حەمەڕەشید |
| بێ کار | بەناز صاڵح |
| کارمەندی ریکخراو | بەهار مونزیر عوسمان |
| مامۆستای زانکۆ لە سوید | بەهجەت عومەر عەبدوڵا |
| مامۆستای یاریدەدەر شێوەکار | بەیان عەلی مستەفا |
| پیرۆ پیرانی | |
| شاعير | پشتيوان عەلى |
| شاعير | پێشەوا کاکەیی |
| چالاکوانی مەدەنی، رۆژنامەنوس | پەروا علی |
| چالاكوانى مەدەنى | پەروین عەزیز سەعید |
| ئەكتەر | تابان یاسین |
| شارەزایی دادوەری لە ڕاگەیاندن | تریفە حسن حسین |
| كارمەند | تریفە عبدالقادر |
| كارى سەربەخۆ | تریفە عەزیز حەسەن |
| كارى سەربەخۆ | تریفە ئەمین |
| ڕاهێنەری نیشتەجێ بوون | تەڵا خۆشکەلام |
| هونەرمەند ، چالاکوانی میدیایی | جەبار حەمەد |
| چالاکی سیاسی و ئەرشیفەوان | چالاك محمد عبدالرحمن |
| هونەرمەند | چیمەن اسماعیل محمد |
| نوسەر | حەليم يوسف |
| نووسەر | حەسەن حوسێن |
| چیرۆکنووس | حەمە سەعید زەنگنە |
| کرێکار | حەمە کاکەڕەش |
| كارمەند | حەیات محمد امين محمد |
| خانەنشین | خەلیل محەمەد قادر |
| نووسەر | خەندە حەمید مستەفا |
| نوسەر و روناکبیر | د. دارا محەمەد |
| مامۆستا | د. شیرین حسێن دڕەیی |
| مامۆستای زانکۆ | د. هیوا سلام خالد |
| سەرۆکی دامەزراوەی پەی | د.سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر |
| خوێندکاری ماستەر لە شانۆ | داستان بەرزان عمر |
| مامۆستا | دانا حەمید محەممەد |
| فەرمانـبــــەر | دانا علی |
| نووسەر | دانا فایەق |
| خوێندكاری دكتۆرا | داهام محەمەد |
| فیلمساز | دڵگەش رۆژبەیانی |
| مامۆستا | دلێر ڕەئوف ڕەسول |
| موزیسیەن | دلێر کەمانگەر |
| مامۆستا | دیار محمد فەیزوڵڵا |
| فەرمانبەر⁄ چالاکوانی شارستانی | دیاری مەحمود تۆفیق (دیاری چالاک) |
| ڕاگەياندنكار | دیدار شەهلا |
| نێتۆرك | دییە ئومێد محمد |
| نووسەر | دەوەن مەعروف |
| دەرونناس | ڕاز حەسەن بابەکر |
| سەرباز | ڕاڤین کاسرا |
| ئەکتەر و دەرهێنەری | ڕامان عەبدولعەزیز حەسەن |
| نوسەر و شانۆکار | ڕزگار حەمە ڕەشید |
| Operatör | ڕزگار شەمەیی |
| مامۆستا | روناک مجید فتاح |
| فەرمانبەر | ڕووبار یوسف سعید |
| رۆژنامەوان | رۆزا خالد عەزیز |
| ڕۆژنامەنووس | ڕۆزا شێخانی |
| شاعير و نووسەر | ڕۆژا ناسر کاکەمەد |
| پەرستار | ڕۆژان ڕووف محمد |
| مامۆستا | ڕۆشنا محمەد نادر |
| پەرستارى منداڵانى خاوەن پێداويستى تايبەت | ڕێباز ئازەرپوور |
| کاسب | ڕێبوار تەها |
| نووسەر | ڕێبین خدر |
| هونەرمەند | ڕێزان بەتولە |
| توێژەر و شانۆكار | ڕێزان ساڵح حەمە ئەمین |
| مامۆستاى زانكۆ | ڕێزان نورەدین حەسەنی |
| نووسەرو کۆمەڵناس | ڕێگا ڕووف |
| توێژەر | ڕێناس حەسەن بابەکر |
| هونەرمەند و مامۆستاى زانكۆ | ڕەنج حیکمەت محەمەد |
| پەروەردەكار و زانستكار | ڕەوا هەژار |
| نوسەر و شانۆکار | زاهير عەبەڕەش |
| مامۆستاى زانكۆ | زریان جیزنی محمد |
| وەرگێڕی زارەکی و نووسراوەی مۆڵەتپێدراو | ژان جەلال |
| راوێژكار | ژیلا حەسەن پوور |
| رۆژنامەنووس | سابیر سمایل |
| دامەزرێنەرى ڕێكخراوى هەرگيز پێلا و فاديمە لە ياد مەكە | سارا محەمەد |
| چالاکوان | سازگار عەبدوڵا مەحمود |
| ڕۆژنامەنوس | سازیان تالب ساڵح |
| ڕۆژنامەنوس | ساکار عەبدوڵلا عبدلرحمن |
| مامۆستا | ساکار فاروق مجید |
| دەرهێنەر | سالار سوڵتان |
| بەشی پەرستیاری | سامڕەند سەرزەلی |
| ميدياكار | سان ساراڤان |
| خوێندكار | ساوێن سابیر |
| دەروونناسى كلينيكى و توێژەر | ساوێن یاسین |
| سروشت چالاک | |
| ژنى ماڵەوە | سروە هەمزە محمود |
| چالاكوان | سنوور حەسەن ڕەشید |
| مامۆستا | سولماز دوروودی |
| جووتيار | سۆران حمەنجم احمد |
| نوسەر | سۆران خورماڵی |
| ڕاوێژكارى كارى ڕێكخراويى | سۆران قادر سەعید (سۆران کۆستە) |
| چالاكوان | سۆزان سەعید |
| توێژەر | سەباح ساڵح ئەحمەد |
| نووسەر و وەرگێڕ | سەباح ئیسماعیل محەمەد |
| فيلمساز | سەرکەوت تارۆ |
| شانۆكار | سەرکەوت وەلی عەزیز |
| چالاکی مەدەنی | سەعید حسين |
| ڕۆژنامەوان | سەلاح حوسێن پور |
| ڕۆژنامەنووس | سەلاح خدر |
| وێنەگر | سەنگەر عەبدوڵڵا کەریم |
| مامۆستا | شادی سەمەد كاكەمەد |
| فەرمانبەر | شادیە محمد سعید |
| ڕۆژنامەنووس | شاسوار مامە |
| ڕۆژنامەوان | شاڵاو حەبیبە |
| هونەرمەند، نوسەر، مامۆستای یۆگا | شانۆ ابراهيم مەتۆ |
| مامۆستاى زانكۆ | شانۆ ئازاد ساڵح |
| فۆتۆگرافەر | شاهۆ عەبدولقادر عومەر |
| مامۆستاى هونەر | شریڤان سەعید جەرجیس |
| هونەرمەند | شکۆ عومەر کاکەڕەش |
| شانۆكار | شوان جلال فارس |
| نووسەر و ڕۆژنامەنووس | شوان حەمە |
| شانۆكار | شوان کەریم حەسەن |
| ڕۆژنامەنووس | شوان محەمەد مەحمود |
| هونەرمەندی شێوەکار | شوکر بلباس |
| ڕۆژنامەنووس | شۆخان کەریم حەمە فەرەج |
| ڕۆژنامەنووس | شۆخان مەحمود عەزیز |
| مامۆستا، هونەرمەند | شۆڕش ساڵح |
| نووسەر | شێرزاد هەینی |
| ئاكاديميست و توێژەر | شێرکۆ کرمانج |
| مامۆستا | شیرین کەریم |
| ڕاگەياندنكار | شێنێ محەمەد تاڵب |
| ئەندازيار | شەهلا نەجمەدین محەمەد |
| چالاکوان | شەیدا مەعروف محمود |
| کارمەند | صباح حسن کریم |
| دەرهێنەر و نوسەری شانۆ | عادل اسماعيل |
| ڕۆژنامەنوس | عبدالکریم علی نجم |
| شێوەکار | عومەر دەروێش عزیز |
| شانۆكار | عیماد مەهدی جەبار |
| مامۆستا | عەباس ئیسماعیل حەمەد |
| مامۆستای زانکۆ | عەزیز ڕەئووف |
| سينەماكار | عەلی کاکە |
| نووسەرو ڕۆژنامەنووس | عەلی محەمەد ئەمین |
| هونەرمەندی شیوەکار | فائق رەسول |
| سەرۆکی ڕێکخراوی شیهانة لە جیهانی عەرەبی | فریال عبداللە قادر |
| خانەنشین ـ چالاکڤان | فەتاح خەلیل زاخۆیی |
| نووسەر و وەرگێڕ | فەرهاد چۆمانی |
| شاعیر و نوسەر و مافپەروەر | فەرەیدون حەمەئەمین سەعید |
| هونەرمەند | فەهد حەربۆ خدر |
| بەرپرسی دەوامی ئێواران لەکتێبخانەی گشتی سلێمان | فەوزیە ساڵح عەبدوڵا |
| شاعیر | قادر سەمەد |
| ڕۆژنامەڤان | كوردستان لەزگیاڤا |
| ڕۆژنامەوان | کارزان عەلی عوسمان |
| مامۆستا | کاروان جوهر محمد |
| هونەرمەند | کانی سەعید |
| نووسەر و وەرگێڕ | کانی عومەر |
| نوسەر وڕۆژنامەنوس | کاوسێن بابەکر حسێن |
| رۆژنامەنووس | کاوێز مەلا پەروێز |
| نووسەر | کاوە فاتیحی |
| نووسەر | کنیر عبداللە حمە عزیز |
| توێژەر | کوردە باپیر مجید |
| ئەندازيار | کۆسرەت عەبدولڕەحمان محەمەد |
| نووسەر و شاعير | کەژاڵ نوری |
| كچى ماڵ | کەنار صالح حمە امین |
| نوسەرو شاعیر | گوڵزار فەرەج محەمەد |
| سترانبێژ و ئەکتەری شانۆ | گولستان تاهیر |
| چالاکوان | گوڵستان سەعید محەممەد |
| ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی | لازۆ ئازاد |
| توێژەر | لانە شێخە |
| ئەرشیفست و دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەری ئەرشیفیکوردکۆلێکت | مانو بەرزنجی |
| خاوەنكار | محمد دڵشاد عبدالقادر |
| مامۆستا | محمد عبدالحمید کریم |
| دەرهێنەر و نوسەر | محێدین مەمۆ ئەرسەلان |
| رۆژنامەنووس، نووسەر، وەرگێڕ | مستەفا زاهیدی |
| توێژەرى كۆمەڵايەتى | مظفر شێخە |
| چالاكوان و چاودێرى سياسى | موهەنەد ئەمین |
| شانۆكار | میدیا رەووف بێگەرد |
| نووسەر | میران ئابراهام |
| فەرمانبەر | میهرەبان علی حسین |
| کرێکاری قاڵب دروست کردن | مەریوان ڕەحیم |
| ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند | مەریوان عەلی ساڵح |
| مامۆستاى زانكۆى ئەمستردام | مەریوان وریا قانع |
| توێژەر | مەنسوور تەیفووری |
| مامۆستاى زانكۆ | ناز حکیم محمد |
| ژنى ماڵ | ناهید محسن اسماعیل |
| خاوەنكار | نوا خالد کریم |
| نووسەر | نیاز برایم |
| هونەرمەند/ ڕێکخەر | نیگا سەلام لەتیف |
| كارمەند | نینا جمیل |
| چاپەمەنى | نەبەرد سالار ئەحمەد |
| ڕۆژنامەنووس | نەبەز ڕەشاد حەمەد |
| مامۆستاى زانكۆ | نەبەز سەمەد |
| كاسب | نەبەز صاڵح حمە ئەمین |
| چالاكوان | نەرمین عوسمان حەسەن |
| ئەندازيارى خانەنشين | نەزیرە حارس عبداللە |
| مامۆستا | نەشمیل حمەڕەشید |
| ياريدەدەرى تەكنيكى دەرمانسازى | نەهیە خوشکەلام |
| ئەندازيار | نەوزاد عومەر عەلی |
| رۆژنامەوان | هانا شوان حەسەن |
| نووسەر و وەرگێڕ | هاوار محەمەد ڕەشید |
| شارەزاى بە بازاڕكردنى ديجيتاڵى | هاوڕێ کمال محمد |
| نووسەر و فێمينست | هۆزان مەحمود |
| ڕۆژنامەنووس | هۆگر کەمال تەها |
| فەرمانبەر – نووسەرى بوارى جينۆسايد | هۆمەر محەمەد |
| هونەرمەند | هیمن حسن حسین |
| مامۆستا | هیوا سابیر سابیر |
| نووسەر و ڕۆژنامەنووس | هیوا سەید سەلیم |
| مامۆستاى خانەنشين | هیوا محمد عباس |
| خوێندكارى دكتۆرا | هیوا موسا ڕەحیم |
| ئەندازیاری IT | هەتاو اسعد عزیز |
| كرێكار | هەدیە ساڵح ئەحمەد |
| دبلۆم كيميا – شێوەكار | هەڤاڵ ئەحمەد حسەین |
| ڕۆژنامەنووس | هەڵوان جەلال عەزیز |
| چالاكوانى مەدەنى | هەڵوێست کەریم |
| شاعير و نووسەر- مامۆستاى ئەدەبيات | هەندرێن مەهدی ئەحمەد |
| فيلمساز | هەوراز محەمەد حمەڕەشید |
| فيلمساز | یاد دین |
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.