20/04/2024
DidiMn Logo
Top

په‌ڕاوی كار وای: له‌باره‌ی فیلمی “خۆڵه‌مێشه‌كانی كات”ه‌وه‌

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – فار ئیست فیلمز
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: كاڵێ مه‌حموود
سه‌رپه‌رشتیاری په‌ڕاو: چرۆ عیزه‌ت

‎فیلمی خۆڵه‌مێشه‌كانی كات ی وۆنگ كار وای كه‌ لە ساڵی١٩٩٤دا بڵاوكرایه‌وه‌, به‌ هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ زیاتر دوو ساڵ خایاند هه‌تا گه‌یشته‌ شاشە، دواتر وۆنگ فیلمە ناسراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی (چه‌نكینگ ئێكسپرێس)ی دروستکرد، وەک هەناسەدانێك بۆ ئه‌م فیلمه‌ی كه‌ مۆنتاژکردنی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو. کاتێک فیلمەکە لە کۆتاییدا بڵاوکرایەوە و بە شێوەیەکی پێشبینیکراو ڕەخنەی زۆری لێ گیرا.

‎سەیرکردنی فیلمی خۆڵه‌مێشه‌كانی كاتبۆ یەکەمجار لە یادی دەیەمین ساڵیادی بڵاوكردنه‌وه‌یدا ڕەنگە باشترین ڕێگە بێت بۆ زیاتر نزیکبوونەوە له‌ فیلمه‌كه‌. فیلمه‌كه‌ وه‌ك ‌ك دووباره‌ ئاشتبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كلاسیكدا به‌رهه‌م هاتووه‌، سوپرایزێکی ڕاستەقینەیە کە بزانیت فیلمەکە سەرکەوتنێکی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ست هێناوه‌. پڵۆتێكی سەرلێشێواو و سەرلێشێوێنه‌ری هه‌یه‌ وەک مێدیتەیشنێکی تەواو پێكهێنه‌ر وایه‌ له‌سه‌ر  یاده‌وه‌ری, جه‌خت له‌سه‌ر تاڵی وێرانکاری خۆشەویستی بێ بەرامبەر و بێهودەیی شمشێربازی وەک چارەسەرێک ده‌كات.

‎لێسلی چیونگ ‘ئۆیانگ فێنگ’ە، ناسراو بە مالیسیۆس وێست، خاوەنی میوانخانەیەکی بیابانه‌، وەک چۆن ماگی چیونگ دوو ساڵ پێشتر لە فیلمی ‘(نیو دراگۆن) ڕۆڵی بینیووه‌. بە پێچەوانەی کارەکتەره‌ چەقبەستووه‌كه‌ی چیونگ’ه‌وە، فێنگ لە ڕووی سۆزدارییەوە مردووه‌ بەهۆی هاوسەرگیری خۆشەویستەکەی لەگەڵ برا گەورەکەیدا، ڕۆڵه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ بریكارێك بۆ شمشێربازە مایه‌پووچه‌كان و ئەو کارەکتەرانەی سەردانی دەکەن، یاخود پێویستیان بە خزمەتگوزارییەکانی هەیە یان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی خۆیان دێنه‌ لای

‎هوانگ یاوشی ناسراو بە خراپه‌كاری ڕۆژهەڵات (تۆنی لیونگ کار فای) تیغێکی کوشندەیە کە هەڵوێسته‌ سوارچاکییه‌كانی بەرامبەر بە ژیان و خۆشەویستی شوێنەواری جێهێشتووە. پێشەنگی ئەوانەیه‌ كه‌ بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێن، مورۆنگ یانگ (بریجیت لین)ە، گەنجێکە کە خوشکەکەی لەلایەن هوانگەوە ڕەتکراوه‌ته‌وه‌. بەڵام، مورۆنگ یین واتا (لین) دەیەوێت براکەی بمرێت چونكه‌ هەوڵی زیانگەیاندنی بە (هوانگ) داوه‌! بێگومان یین و یانگ هەمان کەسن، بە شێوەیەکی شیزۆفرینی بەهۆی ڕەتکردنەوەیان له‌لایه‌ن هوانگەوە تێكشكاون و ناتوانن ڕێگایەک به‌ره‌و ئاشتی بدۆزنەوە. کێشەی هاوشێوە ڕووبەڕووی هەموو کارەکتەرەکان دەبێتەوە، لە شمشێربازە کوێرەکەی ‘تۆنی لیونگ چیو وای’ەوە هه‌تا ماگی چیونگ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات كه‌ دڵنەوایی تەنها لە ڕێگەی سازشەوە دێت, وەک له‌ بکوژە دڵ نه‌رمه‌کەی جاکی چیونگ’ه‌وه‌ ده‌یبینین یاخود له‌ چارلی یۆنگ’ه‌وه‌ كه‌ وەک کچێکی کۆڵبەر هەوڵی کڕینی تۆڵە بە هێلکە و هێسترێك دەدات.

‎دوور لە ناتەبایی و سەرلێشێواوی، پڵۆتی ‘ئاشس ئۆف تایم’ تابلۆیەکه‌ له‌ هەست و سۆز، بە بوێریەوە دیمه‌نه‌كان بەرەو ڕابردوو و داهاتوو دەچڕێت و ڤۆیس ئۆڤه‌ره‌كان دەگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ساته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ کە کارەکتەرەکانیان گەیاندووەتە بەفیڕۆدانێكی بێ بەرهەمی. لە ڕۆمانی ‘پاڵەوانی تەقەکردنی هەڵۆ’ی چا لیانگ-یونگ وەرگیراوە، بەڵام بەڕواڵەت وەک پێشەکی کتێبەکە ده‌رده‌كه‌وێت، چیرۆکە تێکەڵاوەکان سادەیی بەهێزی ئەفسانەیان هەیە. یین/یانگ بوون بە شمشێربازێکی لێهاتوو بە مەشقکردن لەسەر ڕەنگدانەوەی خۆی و خواستی لیونگ چیو وای بۆ بینینی “گوڵی هەنجیر”ی ئیۆفێمیست هەڵگری سەرسوڕمانێکی دڵتەزێنە

‎فیلمی خۆڵه‌مێشه‌كانی كاتجەماوەری فیلمه‌ جه‌نگییه‌ چینییه‌كانی توڕە کرد, هەستیان کرد ئاكشنه‌كه‌ ته‌واو تێروته‌سه‌ل نییه‌ و لە سێدارەدانه‌كه‌ش زۆر ئەبستراکت بووە. سەیر لەوەدایە کە بەکارهێنانی فره‌یمه‌ دووباره‌كراوه‌كان ڕەخنەی لێگیرا دوای ئەوەی ساڵێک پێشتر لە فیلمه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ‘بووکی قژی سپی’دا بە شێوەیەکی ئازادانە بەکارهێنرا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە وۆنگ کار وای’یە، کە بەردەوام نه‌ریته‌كان تێکەڵ دەکات لە هەمان کاتدا شتێکی زۆر ئاسووده‌به‌خشتر دروست دەکات. لە کاتێکدا کە ئەفسانەیی سامۆ هونگ لە ژانری ئەکشندایە و به‌كارهێنانی ته‌ل بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان له‌ دیمه‌نه‌ ئاكشنه‌كاندا زۆرە، ئه‌مه‌ش واتا گرنگی بە فۆكه‌س كردن ده‌دات له‌سه‌ر کارەکتەرەکان و دەموچاوەکان وه‌ك له‌ كۆی گشتی دیمه‌نه‌كه‌. بەڵام، لیونگ چیو وای کە به‌ نزیكه‌ی کوێره‌, ڕووبەڕووی سوپایەک  دەبێتەوە کاتێک هەورەکان ڕووناكی خۆر تاریک دەکەن و لین ڕووبەڕووی ڕەنگدانەوەی خۆی دەبێتەوە لە دەریاچەیەکدا، ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری دروست كردووه‌.

‎ڕەنگە تاکە ڕەخنەیەک کە لە وۆنگ کار وای نەگیرا، چاوپۆشی كردن بووبێت له‌ كاتی فیلمه‌كه‌ی، ‘ئاشس ئۆف تایم’ لە نەوەد و نۆ خولەک پێكهاتووه‌، هەموو شتێکی لە کاتێکی کەمتر  لەوەی کە تارانتینۆ پێویستی بوو بۆ گێڕانەوەی به‌شی یەکەمی(كیڵ بیڵ), ئه‌نجامداوه‌

‎له‌گه‌ڵ دانانی هه‌ر یه‌ك له‌ فیلمه‌كانی Crouching Tiger, Hidden Dragon’, ‘Hero’ و ‘The House of Flying Daggers’

 له‌ لیستی فیلمی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ فڕیووه‌كانی چینییه‌كان, كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ فیلمی خۆڵه‌مێشه‌كانی كاتبه‌ ژانرێكی كلاسیكی ئه‌و لیسته‌ هه‌ژمار بكرێت.

هاوبەشی بکە