20/04/2024
DidiMn Logo
Top

دواهه‌مین هه‌ناری دونیای به‌ختیار عه‌لی به‌ زمانی ئیتاڵی بڵاو ده‌بێته‌وه‌

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

به‌رگی چاپی ئیتاڵیی ڕۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیا

دیدی من –  ئیلیباریۆ

لە چەند رۆژی داهاتوودا ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیای بەختیار عەلی بە زمانی ئیتاڵی دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران. ‎ڕۆمانەکە لە دەزگای کیارەلیتراوە بڵاو دەبێتەوە، کە یەکێکە لە دەزگا گەورەکانی ئیتاڵیا و نووسەرانی زۆر ناسراوی وەک داریۆ فۆ و ئەندریا کامیلاری لە لیستی نووسەرەکانیاندان.

‎لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرگی کتێبەکەدا کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بکەوێتە بازاڕەوە، دوو لینک بڵاو دەکەینەوە کە یەکەم قسەوباس و ناساندنی کتێبەکەیە بەر لە دەرچوونی لە ڕۆژنامە ئیتاڵییەكاندا. ‎

ماڵپه‌ڕی ئیلیباریۆی ئیتاڵی، له‌ وه‌سفی كتێبه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی دای زیتی ئه‌ڵمانی به ‌كار هێناوه‌: نووسه‌رێك كه‌ ”كه‌ ئه‌ورووپای داگیر كردووه‌“، به‌ڵام تا ئێستا له‌ ئیتاڵیا نه‌ناسراوه‌.

‎جێگای باسە لە 10ی مانگی ئاداردا بەختیار عەلی داوەتی پێشانگەی کتێبی میلانە و بڕیارە لە شارەكانی میلان و تۆرینۆ کۆڕی هەبێت، لە 15 مانگیشدا میوانی پێشانگەی کتێبی لایبزگە.

هاوبەشی بکە

Baxtyar Ali, DwahaminHanariDnya,