26/04/2024
DidiMn Logo
Top

بانگەوازێک لە مێلبۆرن-ئوسترالیا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی فه‌ه‌رمی یونێسكۆ له‌ سلێمانی

بۆ هەموو نوسەرانی شاری سلێمانی؛ شاری مێلبۆرن بانگهێشتان دەکات بۆ مانەوەیەکی ئەلکترۆنی لە مانگی ١١ی ٢٠٢١. لە شاعیرانەوە بۆ شانۆنوسان، ئەم مانەوە ئۆنلاینە هەلێکی ناوازەیە بۆ ناسینی کۆمەڵگای ئەدەبی شاری مێلبۆرن و کار کردن بۆ ماوەی مانگێک لەگەل یەکێک لەو چەند ڕێکخراوەی کە بەشداربووە لە ناساندنی ئەم شارە وەک شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ.

*نوسەری هەڵبژێردراو ٢٠٠٠ دۆلاری ئوسترالی وەردەگرێت (کە بە نزیکەیی دەکات ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی)

*ئەو ڕێکخراوانەی نوسەران میوانداری دەکەن و ئەو بابەتەی کە لە نوسەر داوای دەکەن:

١- Australian Poetry : ئەم ڕێکخراوە بۆ شاعیرێک دەگەڕێت کە شیعریان بۆ بنوسێت بۆ بڵاوکراوەی ساڵانە و پرۆگرامی فێستیڤاڵەکانی ئەدەب

٢- Blarney Books & Art : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە نوسینی ناوخۆیی بە جیهان بناسێنێت

٣- Emerging Writers’ Festival : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێکی گەنج دەگەڕێت تا لەگەڵ نوسەرانی گەنجی مێلبۆرن پەیوەندی دروست بکات لە وۆرکشۆپ و فیدباک پێدان

٤- F Project : ئەم ڕێکخراوە نوسەرێکی پێویستە بۆ ئەوەی ئالنگاری و ئیلهام ببەخشێتە نوسەرە ناوخۆییەکان

٥- La Trobe University : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە نوسینی وەرگێڕاوی هەبێت بۆ ئەوەی بەشداری هونەر، کلتور، و توێژینەوە بکات

٦- Melbourne Writers’ Theatre : ئەم ڕێکخراوە شانۆنوسێکی پێویستە بۆ ئەوەی پەیوەندی دروست بکات لەگەڵ نوسەرانی ناوخۆ و وەک ئیلهام بەخشێک بێت بۆیان

٧- State Library of Victoria : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە بابەت دابنێت بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵکی گشتی بدات کە تێبگەن لە سەیری و ناوازەیی State Collection ی ئۆنلاین.

٨- The Little Bookroom : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێکی بابەتی منداڵان دەگەڕێت بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەدەبی منداڵان

٩- The Prahran Mechanics Institute : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە کۆکراوەی کتێبخانەکە وەربگێڕێت و وەرگێڕانەکە لە کۆکراوەکەدا هەڵبگیرێت

١٠- Stella : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت کە بە پەرۆش بێت بۆ بەرز ڕاگرتنی نوسینی ژن، بۆ یادکردنەوی ١٠ ساڵەی دامەزراندنی Stella.

١١- Writers Victoria : ئەم ڕێکخراوە بۆ نوسەرێک دەگەڕێت تاوەکو لەگەڵ نوسەرانی ڕێکخراوەکە پەویوەندی دروست بکات.

*هەر نوسەرێکی هەڵبژێردراو پەیوەست دەکرێت بەو ڕێکخراوەی هەڵێبژاردوە و دەبێت ئەو کارەی لەسەری ڕێککەوتون ئەنجامی بدات.

*کارەکان خۆیان لە سێ لەم بابەتانە دەبیننەوە (یان سێ لە یەک بابەت)

١- وۆرکشۆپ

٢- پارچە نوسینێک

٣- پانێڵێک

٤- کۆنتڕۆڵ کردنی سۆشیال میدیا

*بۆ ناو تۆمار کردن، تکایە ئەم لینکە بەکاربهێنە

https://cityofliterature.wufoo.com/forms/w1t4outl15izla6/

*بۆ هەر پرسیارێک، ڕاستەوخۆ لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانی ئەم دەرفەتەوە بکە

cityofliterature@wheelercentre.com

*کۆتا بەروار بۆ پێشکەش کردن ٠٦/٠٩/٢٠٢١ دەبێت

هاوبەشی بکە

melborne,