دیدی من – سۆزیار بەختیار
ڕۆمانی درۆزنەكان هەموو شتێكیان دەستدەكەوێت لە نووسینی عەلی بەدر و وەرگێڕانی شێرزاد هەینی، ڕۆمانێكە واقعێك دەربارەی سیاسەت ، دەروون، دەسەڵاتخوازی، شۆڕشی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی نێوین. تێیدا كۆبووەتەوە. ڕۆچوونە نێو ڕۆمانەكە و تێڕامان لە ڕووداوەكان درك بە چەندین وردیی دەكەیت لەنێویدا و دەزانیت كە بەدر هەڵگری پاشخانێكی زانینە دەیەوێت چەندین تیۆر بەرجەستە بكات لە ڕووداوەكاندا.
جەخت لەسەر چەمكی `وەهم` دەكاتەوە كە لای خەڵكی گشت (عەوام) سەنتەرە لە ڕۆمانەكەدا ، بڵاوبوونەوەی وەهم لەلایەن كەسانی باڵای حكومیی و سیاسی لە پێناو مانەوەی خودی وە پەرستنی ئەو كەسانە لەلایەن كۆمەڵگەوە، مرۆڤ ئارەزووی وەهم دەكات و لەگەڵیدا ژیان دەگوزورێنێ لەگەڵ وەهمدا ئارەزووی یاریكردن درك پێ دەكرێت كە تاكەكانی كۆمەڵگە چێژ لە یاریكردنی نێوان دەسەڵاتتدارەكان دەبینن لێرەدا سیاسییەكان هەم وەهم دروست دەكەن هەمیش بڵاوكردنەوەی وەهمن دەكەنە پیشەیان.
جەلال یەكێكە لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی نێو ڕۆمانەكە ، هزری جەلال جیاوازە وەك تاكێكی پرۆلیتاریا دەیەوێت بڕێك پارە ببات لە وەزیرێك كە وەك جەلال پەنابەرە بەڵام پەنابەرێكی سیاسی.
وەزیر بە زیرەكی و خوێندنەوەی دەروونی خەڵكانی گشت خۆی مانەوەی مسۆگەر دەكات لەڕێی بڵاوكردنەوەی وەهم ، لە گۆشەیەكەوە بەدر پێمان دەڵێت كەسانی سیاسی دەتوانن ویستی خۆبەكەمزانینی مرۆڤ بقۆزنەوە تا هەیمەنەی خودییەتی بپارێزن بە تایببەت دەچێتە دەسەڵاتتدارانی نێو وڵاتانی عەرەبی تەنانەت شۆڕشی عەرەبی بە شۆڕشێكی عەقڵانی و باش ناوزد ناكات بەڵكو ڕیشەییان بە شۆڕشێكی دووبارە خێڵەكییبوون دادەنێت ، وە دەڵێت وڵاتانی خۆرهەڵاتی نێوین هەرگیز ناتوانن ئازادی خەم و هۆشیان داگیر بكات بەڵكو ئەوەشی كە هەیە و هەبووە تەنیا خەمێكی دەستكرد بووە نەوەك خۆڕسك.
بۆیە شۆڕشی عەرەبی نەیتوانییوە كۆمەڵگەیەكی ئازاد و هۆشیار بەرهەم بهێنێت، لەدوای شۆڕشەكانییان ئاینیان بەكار هێناوە وە ئەستێرە ئیسلامییەكان دوای شۆڕشەكان خۆیان بە كەسانی دادپەروەر دەناسێنن لەپێناو مانەوەی خۆیان لە پێگە كۆمەڵایەتیی و سیاسییەكاندا.
لە هەمان كاتتدا ڕۆمانەكە ڕەخنەیەكی توندە لە كەسانی ڕۆشنبیر و نووسەرەكانی نێو وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت عێراق كە هەمیشە لەپێناو پێگە و ماددە خۆیان لەگەڵ واقعی سیاسی دەگونجێنن جا ئەو واقعە سیاسییە هەرچۆن بێت گرنگ یەككبوونییەتی لەگەڵیدا نە دەتوانێت ویستی گۆڕانكاری بچەسپێنێت لە جۆری سیاسەتكردندا نە هەڵگری هزری گۆڕانە لەنێو كۆمەڵگە.
هەروەها جەخت لە پاشخانی عەشیرەتیی و باوكسالاری لای نووسەران و وەزیرانی عێراقی دەكاتەوە كە ناتوانن جیاوازییەكی دیكەی بیركردنەوە (پلورالیزم) هەزم بكات.
بەدەر لە ناوەڕۆكە سیاسییەكە ، عەلی بەدر دەیەوێت سایكۆلۆژی تێكەڵ بە ڕووداو و كارەكتەرەكانی نێو ڕۆمانەكە بكات لە زۆر ڕستەدا باس لە ئارەزوو دەكات وەك ئارەزووی مرۆڤ بۆ ماددە و ویستی دەسەڵاتخوازی لەگفتوگۆیەكی نێو ڕۆمانەكەد دەڵێت (هەموو مرۆڤ وایە … كەسانی سۆسیالیستن ئەگەر هەژار بن .. بەڵام كە دەوڵەمەند دەبن دەبنە كەسانی بۆرژوازی قێزەون! ) ، لێرەدا ئارەزووی مرۆ بۆ دەسەڵات ڕیشەییە لە هەموو مرۆڤێكدا بوونی هەیە تەنیا پێویست بە كات و شوێنی دیاریكراو دەكات تا وەدەربكەوێت.
لە گۆشەیەكیی دیكەوە باس لە پڕوپاگەندە دەكات لەمەڕ ژناندا كە هەمیشە هەبووە لە كاتێكدا وتەكان ناڕاستن و هەڵگری دروستیی نین. لە كۆتاییدا عەلی بەدر لە ڕۆمانی (درۆزنەكان هەموو شتێكان دەستدەكەوێت) پێمان دەڵێت: بەڵێ هەموو شتێكیان دەستدەكەوێت…
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.