23/03/2025
DidiMn Logo
Top

چارلز بۆکۆوسکی: شیعری ددانپێدانان

لە لایەن دیدی من 1 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – چارلز بۆکۆوسکی
لە ئینگلیزییەوە: بەهجەت حەسەن

یەکەم پەیوەندیی خۆشەویستییم لەگەڵ ژنێکی لە خۆم گەورەتر

ئێستا کە ئاوڕ لەو ئازارە دەدەمەوە،
لە ڕێگەی ئەو ژنەوە چەشتم،
هەست بە شەرمەزاریی دەکەم کە هێندە بێتاوان بووم.
دەبێ ددانی پێدا بنێم،
کە ئەو ژنە منی لەگەڵ خواردنەوەی بەردەوام ڕاهێنا.
هەروەها تێگەیشتم کە ژیانی ئەو و هەستەکانی بۆ شتەکان وێران بووبوون
بە درێژایی ئەو ڕێگەیە، من جگە لە هاوڕێیەکی کاتی هیچی تری ئەو نەبووم.
دە ساڵ لە من گەورەتر بوو،
ئازاری ڕابردوو و ئێستای پیس وێرانیان کردبوو.
خراپ هەڵسوکەوتی لەگەڵ کردم!
دوورکەوتنەوە لە ئەوانی تر و ئەو ژنەیش ئازارێکی بێپایانی بۆ هێنام.
بەردەوام درۆی دەکرد، دزی دەکرد، وازی لە هەموو پیاوی تر هێنابوو.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساتی خۆشمان بەسەر برد.
ئۆپێرا چکۆڵانەکەمان بە لەهۆشخۆچوونی ئەو لە نەخۆشخانەدا کۆتایی هات.
چەندین کاتژمێر لەسەر جێگەکەی دانیشتم و قسەم لەگەڵی کرد.
پاشان چاوەکانی کردنەوە و منی بینی:
«دەمزانی وەفادار دەبیت بۆ من.»
وای گوت و چاوەکانی داخستنەوە.
ڕۆژی دواتر مرد!
دوای ئەو، دوو ساڵ بە تەنیا خواردمەوە.

هاوبەشی بکە