دیدی من
لە عەرەبییەوە: محمد نازم
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان
وتەی سەرنووسەر: لە ٧ی دیسەمبەری ساڵی ١٩٥٠، ئوم کەلسوم بۆ یەکەمجار چوارینەکەی خەیامی چڕی و لەدوای ئەوەوە لە ٢١ شەوە ئاهەنگدا لە میسر و وڵاتانی دیکە پێشکەشی کردەوە. چوارینەکەی خەیام لەلایەن ئەحمەد ڕامییەوە وەرگێڕان و داڕشتنەوەی بۆکراوە و لەلایەن ڕیاز سونباتییەوە ئاوازی بۆ دانراوە. ڕەخنەگران دەڵێن ئەم گۆرانییە چەندین عونسوری سەرکەوتنی تێدا بەدیدەکرێت، هەر بەوەوە کە لە نووسینی خەیامە و بە وەرگێڕانە ناوازەکەی و داڕشتنەوە شیعرییەکەی بە ئەحمەد ڕامیدا تێپەڕیوە و دواتریش گەیشتوە بەدەستی ڕیاز سونباتی و بە ئاوازە دەوڵەمەندەکەی و لەلای ئوم کەلسوم کەنارکەوتووە. لێرەدا وەرگێڕانی چوارینەکەتان لە بەشی دووەمییەوە بە وەرگێڕانی محەمەد نازم پێشکەش دەکەین:
به‌رگی ژیانم له‌به‌ر كرا‌و پرسم پێ نه‌كرا
دۆش دامام له نێوان زۆر بیركردنه‌وه‌دا
رۆژێك جله‌كانم لێ ئه‌كرێته‌وه (مه‌به‌ست مه‌رگه)
تێنه‌گەیشتم بۆچی هاتم و ده‌ربازبوون چیه؟ئه‌ی ئه‌وه‌ی تێرامان له ده‌سه‌ڵاتت سه‌رسامیه
و ده‌روون داوای پاراستنی گوێرایه‌ڵیه
تاوان مه‌ستی كردووم به‌ڵام من
بێ‌دار بووم و هیوام به بهخشندهییتهئهگهر دڵسۆز نه‌بووم له گوێرایه‌ڵیت
به‌دڵنیاییه‌وه من چاوم له به‌خشنده‌ییته
ئه‌وه‌ی چاوپۆشیم بۆ ئه‌كات ئه‌وه‌یه
كه ژیام بێ ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش دابنێم بۆ تهنهاییتله خه‌ڵكی ئه‌شاریته‌وه جوانی ده‌ركه‌وتنت
وه هه‌موو شتێك له گه‌وردووندا دروستكراوی تۆیه
تۆ ده‌رخه‌ری گه‌وردوونی وه تۆی كه
ئه‌یبینیت به‌ڵگه‌ی جوانی دروستكراوهكانتئهگهر دڵۆپێك ئاو جیا ببێته‌وه له ده‌ریا
له‌و نێوانه‌دا كۆتایی بڕیارێتی
نزیك بۆته‌وه خودایه له نێوانمان
مه‌ودای دووری وه‌ك دڵۆپه‌ی ئاو و دهریائهی زانای نهێنیه‌كان به دڵنیایی
وه لابه‌ری زیان له لێقه‌وماوان
ئه‌ی رازی به پۆزش، گه‌ڕاینه‌وه بۆ
سێبه‌ری تۆ، وه‌ری بگره تۆبه‌ی تۆبهكارانبهرگی ژیانم له‌به‌ر كرا‌و پرسم پێ نه‌كرا
دۆش دامام له نێوان زۆری بیركردنه‌وه‌دا
رۆژێك جله‌كانم لێ ئه‌كرێته‌وه (مه‌به‌ست مه‌رگه)
تێنه‌گه‌یشتم بۆچی هاتم و ده‌ربازبوون چیه؟ئه‌ی ئه‌وه‌ی تێرامان له ده‌سه‌ڵاتت سه‌رسامیه
وه ده‌روون داوای پاراستنی گوێرایه‌ڵیه
تاوان مه‌ستی كردووم به‌ڵام من
بێ‌دار بووم و هیوام به بهخشندهییتهئهگهر دڵسۆز نه‌بووم له گوێرایه‌ڵیت
به‌دڵنیاییه‌وه من چاوم له به‌خشنده‌ییته
ئه‌وه‌ی چاوپۆشیم بۆ ئه‌كات ئه‌وه‌یه
كه ژیام بێ ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش دابنێم بۆ تهنهاییتله خه‌ڵكی ئه‌شاریته‌وه جوانی ده‌ركه‌وتنت
وه هه‌موو شتێك له گه‌وردووندا دروستكراوی تۆیه
تۆ ده‌رخه‌ری گه‌وردوونی وه تۆی كه
ئه‌یبینیت به‌ڵگه‌ی جوانی دروستكراوهكانتئهگهر دڵۆپێك ئاو جیا ببێته‌وه له ده‌ریا
له‌و نێوانه‌دا كۆتایی بڕیارێتی
نزیك بۆته‌وه خودایه له نێوانمان
مه‌ودای دووری وه‌ك دڵۆپه‌ی ئاو و دهریائهی زانای نهێنیه‌كان به دڵنیایی
وه لابه‌ری زیان له لێقه‌وماوان
ئه‌ی رازی به پۆزش، گه‌ڕاینه‌وه بۆ
سێبه‌ری تۆ، وه‌ری بگره تۆبه‌ی تۆبه‌كاران
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.