دیدی من – مهم گه‌وه‌ز، ژیوار جه‌وهه‌ر
ڕۆژی پێنجشەممە، 3ی 5ی 2018، لاپه‌ڕه‌ی فه‌ڕمیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له تویته‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی سیاسه‌تمه‌دار و چیرۆكنووسی هاوسه‌رۆكی پێشووی پارته‌كه‌ی، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوپێچ له‌گه‌ڵ په‌یامی ده‌میرتاش له زیندانه‌وه، بڵاو كرده‌وه. له هه‌ندێك له وێنه‌كاندا، ده‌میرتاش له حه‌وشه‌ی به‌شێكی زیندانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانی تریشدا له‌سه‌ر مێزێك دانیشتووه و خه‌ریكی نووسینه، له به‌رده‌میشیدا كۆمه‌ڵێك كتێب، چه‌ندین دەفتەر و چایەك هه‌ن. یه‌كێك له‌و چوار كتێبه‌ی كه له به‌رده‌میدان، كتێبی فێربوونی ڕێزمانی كرمانجییه: ڕێزمانا كورمانجی، له نووسینی سامی تان.
سامی تان خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌مسووری باكووری كوردستانه، له بواری زمانی كوردیدا خاوه‌نی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ شێوه‌زاره‌كانی كورمانجی، سۆرانی، زازاكی، زمانه‌كانی ئینگلیزی، فارسی و توركی ده‌زانێت. ئه‌و به كتێبی ڕێزمانا كورمانجی ناسراوه، كه له ساڵی 2005دا بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو بووه‌ته‌وه. تان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیتوتی كوردی بووه له ئیستانبووڵ، كه له ساڵی 2016ه‌وه له لایه‌ن حكومەتەوە داخراوه.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، له 10ی 4ی 1973 له نێو خێزانێكی كوردی زازایی له دایك بووه. له 4ی 11ی 2016ه‌وه له زیندانی تیپی ف له ئه‌دیرنه ده‌ستگیر كراوه. له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی له زیندانه‌وه به ناوی سه‌حه‌ر»= به زمانی توركی بڵاو كرده‌وه و پێشوازییه‌كه‌ی ناوازه‌ی لێ كرا. ئۆیا بایداری سۆسیۆلۆجیست ده‌رباره‌ی كۆمهڵهكهچیرۆكهكه ده‌ڵێت: ”چیرۆکەکانی نێو کتێبی سەحەر، کاری هەوەسکارێک نییە، بەڵکو ئەمانە ڕستەگەلی خەرمانکراوی نووسەرێکی پوختەن، کە خۆشەویستیی بۆ ژیان و مرۆڤەکانی بە کەمێک تەنزەوە نووسیوە. ئەوەی لە بەردەستمانە کارێک نییە بۆ بەسەربردنی ڕۆژانی دەستبەسەریی زیندان نووسرابێت، بەڵکو لە هەنبەر کاری ئەدیبێکداین کە تاوەکو ئەمڕۆ ئاشکرا نەبووە و بە خوێنەرەکانی شاد نەبووە. کاتێک چیرۆکەکانی دەمیرتاشم خوێندەوە، داخم بۆ ئەوە خوارد کە خۆزگە بەرپرسیارێتییەکەی بەرانبەر خەڵک، وڵات و دنیا هێندە فشاری لێ نەکردبوایە و ببوایەتە نووسەر. دواتر شەرمم لە خۆویستیی ئەدەب – هونەرییانەی نێو دەمارەکانی خۆم کردەوە: ئەو کاتە ئەدەبیات نووسەرێکی بە دەست دەهێنا، بەڵام تورکیا لە توانای هۆشمەندیی دەمیرتاشەوە لە سیاسەتڤانێک، سەرکردەیەکی گرنگی داهاتوو، ئومێدی ئاشتی و ئازادی بێبەش دەبوو.“ ئه‌مساڵ ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی سه‌حه‌ری به وه‌رگێرانی فه‌رهاد چۆمانی به شێوه‌زاری سۆرانی چاپ و بڵاو كرده‌وه و تا ئێستا پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.