دیدی من – بریتانیکا
لە ئینگلیزییەوە: هێڤا هاوبەش عرفان
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی لە ١١ی تشرینی دووەم [٣٠ تشرینی یەکەم، لە ساڵنامەی کۆن]، ساڵی ١٨٢١ لە مۆسکۆ لە روسیا لە دایکبووە، و لە ٩ی شوبات [٢٨ کانوونی دووەمی ساڵنامەی کۆن] ساڵی ١٨٨١ لە سانت پترسبۆرگ کۆچی دوای کردووە، ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی ڕوسی بووە، کە بە قووڵی لە بەشە شاراوەکانی هەستی مرۆڤ تێگەیشتووە، لەگەڵ ڕوونی ساتە ناوازەکانیدا، کاریگەریەکی بێ ئەندازەی لەسەر ئەدەبی سەدەی ٢٠ هەبووە.
زۆرجار دۆستۆڤیسکی بە یەکێک لەو باشترین ڕۆماننووسانەی کە ژیاوە دادەنرێت، کە هەرچی مۆدێرنزمی ئەدەبی و فەلسەفەی بونگەرایی چەندین قوتابخانەی جۆراو جۆری دەروونناسی و ئیلاهیات، ڕەخنەی ئەدەبی هەیە کە لەلایەن بیروڕاکانیەوە بە قووڵی لە قاڵب دراون. هەروەها لە سەردەمی خۆیدا بەهۆی چالاکییەکانیەوە وەک ڕۆژنامە نووسێکیش ناسراوبوو، زۆربەی نووسینەکانی بە کارێکی پێشبینیکەر ناودەبرێت، چونکە زۆر بە وردی پێشبینی ڕەفتاری ئەو شۆڕشگێڕانەی، کە دەبوونە دەسەڵاتدار و کارەکانی ڕوسیای کردوە.
کارە سەرەتاییەکانی دۆستۆڤیسکی
یەکەمین بڵاوکراوەی دۆستۆڤیسکی، وەرگێڕانێکی ئازاد و تا ڕادەیەک چڕکراوی سۆزداری ڕۆمانی ‘Eugéné Grandet’ بوو کە لەلایەن هۆنۆری دی بالزاک نووسراوە؛ و نووسەرێکی فەڕەنسییە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر شێوازی نووسین و ئەدەبی دۆستۆڤیسکی درووستکردبوو.
پاشان دۆستۆڤیسکی بۆ ماوەیەکی زۆر لە تاریکی و سەختیدا نەمایەوە، هەر زوو کە یەکەم ڕۆمانی خۆی نووسی لەژێر ناونیشانی (فۆلکلۆری هەژار ١٨٤٦) bednyye lyudi لەلایەن ڤیساریۆن بێلینسک “سەرسەخت” کە بە کاریگەرترین ڕەخنەگری سەردەمی خۆی ناسرابوو، وەک بەهرەمەندی نوێی گەورەی ئەدەبیاتی ڕووسی ستایشکرا.
پاش تێپەڕبوونی سی ساڵ، لە کتێبی “گۆڤاری نووسەرێک” دۆستۆڤیسکی تێڕوانینی بۆ چیرۆکی خۆی بە “دۆزینەوە” وەسفکرد، دوای تەواوبوونی فۆلکلۆری هەژار، چاپێکی بەخشییە هاوڕێکەی دیمیتری گریگۆرۆڤیج ئەویش بردییە لای نیکۆلای نێکراسۆڤی شاعیر. ئەم دوو نووسەرە پاش خوێندنەوەی ڕۆمانەکەی دۆستۆڤیسکی بەهۆی ئەو تێڕوانینی دەروونی و توانای گەیشتن بە قوڵای هەستەکانی مرۆڤ کە بەکاریهێنابوو سەریان سوڕما، هەرچەندە ٤ی بەیانی بوو بەڵام ڕاستەوخۆ چوونە لای دۆستۆڤیسکی تاوەکو پێی ڕابگەیەنن کە ڕۆمانەکەی ناوازەیە.
پاشان هەر لەو ڕۆژە نەکراسۆڤ فۆلکلۆری هەژاری هێنایە بێلینسکی. هەروەها ڕایگەیاند کە “گۆگۆلێکی نوێ دەرکەوتووە” بێلینسکیش گووتی “لەگەڵ تۆدا گۆگۆلەکان وەک قارچک گەشەدەکەن” زۆری نەخایاند بێلینسکی سەرسام بوونی خۆی بۆ دۆستۆڤیسکی دەربڕی: “ئایا تۆ، خۆت درک بەوە دەکەیت کە نووسیوتە!” دۆستۆڤیسکی لە “گۆڤاری نووسەرێک” ئەمەی بە خۆشترین بیرەوەری داناوە.
دۆستۆڤیسکی دوای نووسینی ڕۆمانەکانیتری فۆلکلۆری هەژار بەپێی پێویست سەرنجڕاکێش نەما چونکە لەڕووی پێکهاتەی ئێستا و پێشتر لەسەر شێوەزارێکی کۆنی ڕۆمانی نامەنووسی نووسرابوو، ماکار دێڤوشکین کارمەندێکی هەژاری چاپخانەیەکە ژیانی تەنها لە گۆشەی چێشتخانەکەی پیسدا بەسەردەبات، لەگەڵ کچێکی گەنجی هەژار بە ناوی ڤارڤارا دۆبرۆسیۆلۆڤا نامە گۆڕی دەکات.
هەروەها لە نامەکانیدا وا دەردەکەوێت کە پێشتر بەڵێنی لەسەر دراوە بۆ پیاوێکی بێ نەرخی دەوڵەمەند، کە لە کۆتای ڕۆمانەکە ڕازی دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، ئەم ڕۆمانە بەهۆی لەبەرچاوگرتنی کاریگەریە دەروونییەکانی (نەک تەنها ماددی) کاریگەریەکانی هەژاری وەسفدەکرێت.
دۆستۆڤیسکی ئەو تەکنیکەی نیکۆلای گۆگۆلی گۆڕی کە لە چیرۆکی (پاڵتۆ) بەکاری هێنابوو، پاڵەوانە سەرەکیەکەی گۆگۆل کارمەندی چاپخانەیەکە بەتەواوتی کۆمیدییە و زۆر ئاگاداری باری خۆی نییە، لە کاتێکدا پاڵەوانە هۆشیارەکەی دۆستۆڤیسکی توشی ئازار دەبێت و زەلیلبوون ڕووی تێدەکات، کە دیڤۆشکین بە خوێندەوەی یەکێک لەو دیمەنە بەناوبانگانەی چیرۆکەکەی گۆگۆل، توڕە دەبێت.
پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک، دۆستۆڤیسکی کۆمەڵێک چیرۆکیدیکەی بڵاوکردەوە، یەکێک لەوانە Belyye nochi (شەوی سپی) شێوازی خەیاڵی خەوبینێک نیشاندەدات، لەگەڵ ڕۆمانێک بە ناوی Dvoynik ( دوانە:١٨٤٦) کە لێکۆڵینەوەیەکە دەربارەی شیزۆفرینیا.
پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە، گۆلیادکین، لەگەڵ دوانەیەکی خۆی لە دایک دەبێت، کە گاڵەتەی پێدەکات و خۆی لەسەر فەرزدەکات. دۆستیۆڤیسکی بە بوێریەوە چیرۆکەکە لە ڕێگەی یەکێک لەو دەنگانە دەگێڕێتەوە کە لەناو دەروونی گۆلیادکین هەیە بەجۆرێک وەک ئەوەی ئەم دەنگە گاڵتەپێکردنێک بێت ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی پاڵەوانە بەدبەختەکە، خۆی کرابێت.
هەرچەندە لەسەرەتادا سەرسام بوون بە دۆستۆڤیسکی، بەڵام ئەو شەرمنی و شکۆ بەرزەی هەیبوو وایکرد کە کەسەکانی دیکەی ناو کۆمەڵەکەی بێلینسکی دژیاتی بکەن و زۆر حەزیان پێی نەبێت.
نکراسۆڤ و تورگنێڤ شیعرێکی تەنزئامێزیان بڵاوکردبوەوە کە نووسەرێکی گەنج ناوی لێنرا Don Quixote “شۆڕشگێڕی رووخساری خەمناک”: کە لا ساڵانی دواتر دۆستۆڤیسکی بە شێوازێکی لاسایکردنەوەی تووند لە فلمی “خاوەندار” وەڵامی تەنزئامێزەکەی تورگنێڤ دایەوە.
دواتر بێلینسکی خۆی وردە وردە نائومێد بوو بەرامبەر جەختکردنەوەی دۆستۆڤیسکی لەسەر دەروون لەجیاتی بارە کۆمەڵایەتییەکان، لەکاتێکدا دۆستۆڤیسکی توشبووی خەمۆکی بوو ئەمەش هەمیشە کاریگەری لەسەر دەروونی هەبووە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.