27/04/2024
DidiMn Logo
Top

شیعر: درەختی هاوڕێ

لە لایەن دیدی من 7 مانگ پێش ئێستا

نەوا ئەمین

بە هەنگوین پێشکەشە

دەرەوە هەتاوێکی بەتینە
بەڵام پەنجەرەی پاسەکە
هەڵم گرتوونی؛
لە چوونمدا بەرەو درەخت
لێی ڕامابووم

گوتی: بمبینە.
– بینین چاوخستنە ناو پیاڵەی ئاوە، بۆ دەرهێنانی ئەو شتەی تێیکەوتووە.

پێش گەیشتن
هەتاو
بەسەر چینەکانی پاڵتۆ و بلووزدا
دەگاتە پێستم
پەنجەش لەسەر شووشە
شێوە دەنەخشێنێت؛
ڕەنگە دڵێک و تیرێک.

گوتی: توانای پیشاندانم لەدەستداوە و تەنیا تۆ ڕەنگە بمبینیت. 
– وە من تۆپەڵێ پەڕەسێلکەم بەسەر لق و پۆپی درەختەوە بینی.

ئامانجمان
ژیرکردنەوەی
ئەنگێزەکانی باخچەکەتانبوو
تەنهایی بەڵام
لەتەک هەستی گوناهدا
چەترەکانی هەڵداینەوە؛
چون قەرارنەبوو
هەوری خۆی بهێنێتە
مەیدانی هاوڕێیەتیمانەوە و
بەلێزمە
کوناودەرمانکات

هاوبەشی بکە