دیدی من – یەوم سابع
لە عەرەبییەوە: بینایی شۆڕش
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان
لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا یەکێکە لە ئەفسانەکانی گۆرانی وتن لە مێژووی جیهانی عەرەبیدا، بەو پێیەی بە دەنگێکی بەهێز و توانای تایبەت لە گۆرانی وتندا هەربۆیە چەندین دراما و فیلمی سینەمایی دەربارەی ئەو هەبووە. لێرەدا باس لە بەناوبانگترین بەرهەمە سینەمایی و هونەری و تەلەفزیۆنییەکان دەکەین لەگەل ئەو هونەرمەندانەی کە کارەکتەری ئوم کەلسومیان بەرجەستە کردووە.
فیلمی “هەسارەی ڕۆژهەڵات”:
لەم فیلمەدا ،هونەرمەند “فیردۆس عەبدولحەمید” کارەکتەری ئوم کەلسومی بەرجەستە کردووە، کە باس لە ماوەیەکی دیاریکراوی ژیانی ئوم کەلسوم دەکات، لە ساڵی ١٩٤٤ەوە لەگەل پەیوەندییە سۆزدارییە تەواونەکراوەکانی، و پەیوەندییەکانی لەگەڵ شۆڕش و سیستەمی سیاسی، و هەروەها پشتگیریکردنی لە سەرکردەی کۆچکردوو “جەمال عەبدول ناسر” . بە بەشداری هەر یەک لە هونەرمەندان: ” مەحمود یاسین، مەحمود قابیل، ئەحمەد سیام، ماجد ئەلکێدوانی و ئەحمەد خەلیل”.، کە لە نووسینی “مەحفوز عەبدولڕەحمان و دەرهێنانی محەمەد فازیل”ە .
زنجیرەی “ئوم کەلسوم: “
هونەرمەند “سابرین” لەم زنجیرەیەدا درەوشایەوە، بە بەرجەستەکردنی کارەکتەری “ئوم کەلسوم” و لەڕێگەیەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە کاتی پەخشکردنیدا لە ڕەمەزانی ساڵی ١٩٩٩ ، زنجیرەکە باس لە چیرۆکی ژیانی ئوم کەلسوم و گەیشتنی بە سەرکەوتن و ناوبانگ و ئەو سەختی و ئاستەنگیانە دەکات کە ڕووبەرووی بووەوە. هەروەها باس لە لایەنێکی ژیانی سیاسی دەکات کە زاڵبوو لەو سەردەمەدا .
لە فیلمەکەدا “حەسەن حوسنی، کەمال ئەبوڕەیا، ناسر سەیف، مەجدی کامیل، ڕەشوان تۆفیق، خالد ئەلساوی، و سەمیرە عەبدولعەزیز” ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوە . لە نووسینی “مەحفوز عەبدولڕەحمان” و… دەرهێنانی “ئینعام محەمەد عەلی”یە.
فیلمی “گەڕان بەدوای ئوم کەلسومدا” :
لە نواندنی “یاسمین ڕەیس”ە ، ڕووداوەکان باس لە ئوم کەلسوم دەکات وەک ژنێک کە توانی هەموو بەربەستەکان و چاوەڕوانییەکان بشکێنێت… فیلمەکە لە وڵاتانی مەغریب و نەمسا وێنەگیراوە لە دەرهێنانی خانمی ئێرانی “شیرین نیشات” ە.
زنجیرەی “جوانی ژیان”:
زنجیرەی ڕادیۆیی ” جوانی ژیان”، لە ڕۆڵگێڕانی گۆرانیبێژ “مەروە ناجی” ە.کە باس لە (دە)گرنگترین کەسایەتییە ژنەکان دەکات کە کاریگەرییان لەسەر مێژووی میسر هەبووە، لەنێویاندا “ئوم کولسوم “بووە. زنجیرەکە بەرهەمی ڕادیۆی میسری بوو بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بە بەشداری کۆمەڵێک خانمە هونەرمەندی گەورە لەوانە : “سەوسەن بەدر، هالە سدقی، حەنان موتاوع، مەی کەساب، لیقا سویدان، حەنان شەوقی “و چەندانێکی تر ، کە لە چیرۆکێکی نووسەر “محەمەد نەبیل” ،و دەقی درامی “عیماد موتاوع”ە ، لە دەرهێنانی “فاتیمە حەسەن”. و هۆنراوە “ئەشرەف عامر”، مۆسیقا “سامی ئەلحەفناوی”، و گۆرانی هونەرمەند “مەدحەت ساڵح” ە .
شانۆنامەی “باسی خۆشەویستی”:
هونەرمەند “نەهلە خەلیل” کارەکتەری “ئوم کەلسوم”ی بەرجەستە کردبوو لە نمایشی مۆسیقی “باسی خۆشەویستی”دا، کە نمایشێکی ئۆپێرایی مۆسیقی و شانۆیی بوو وە لەسەر تەختەی “شانۆی باڵۆن” نمایشکرا. لە نواندنی “ئیهاب فەهمی، مەجدی سۆبحی، شیکۆ، و ئەحمەد ئەلدەمەرادش”، لە نووسینی “ئەیمەن ئەلحەکیم” و دەرهێنانی “عاد
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.