دیدی من – شیعری مەرسا جەمیل
لە عەرەبییەوە: میر جوامێر
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان
ئەی خۆشەویستم،
ئەی خۆشەویستم…
ئەی خۆشەویستم…شەو و ئاسمانەکەی
ئەستێرەکانی و مانگەکەی
مانگەکەی و بێدارییەکانی
وە تۆ و من
ئەی خۆشەویستی من
ئەی ژیانی من
هەموومان، هەموومان، لە خۆشەویستیدا پێکەوەینخۆشەویستیش، ئای لە خۆشەویستی!
خۆشەویستی بێدارە، شادیمان دەرخوارد دەدات و
وە پێمان دەڵێت بە خۆشیتان بێت!ئەی خۆشەویستم
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وە بە خۆر بڵێین وەرە وەرە
دوای ساڵێک وەرە… نەک پێش ساڵێک
ئەمشەو خۆشەویستی جوانە بە ئەندازەی هەزار و یەک شەو
هەزار و یەک شەو… هەزار و یەک شەو
بە درێژایی هەموو تەمەن
تەمەن چییە جگە لە شەوێکی وەک ئەمشەو
وەک ئەمشەو… وەک ئەمشەو… ئەمشەو……
چۆن دەتوانم بۆت باس بکەم، خۆشەویستم چۆن؟
کە پێش خۆشویستنت چۆن بووم ئەی خۆشەویستم؟
واملێهاتووە دوێنێم بیر نایەت
وە سبەینێیەکم نییە چاوەڕوانیبم
تەنانەت لە ڕۆژەکەشمدا ناژیم ئەی خۆشەویستم
بە چاوتروکانێک واتلێکردم عاشق بم
پیشانت دام ڕۆژگارە شیرینەکان چین
پێشتر شەوەکان پڕبوون لە نامۆیی… پڕ لە نامۆیی
تۆ پڕتکردن لە دڵنەوایی
وە ئەو تەمەنەی کە بیابان بوو، کردت بە بەیانیانی بێستان
…..
ئەی خۆشەویستم
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وە بە خۆر بڵێین وەرە وەرە دوای ساڵێک دەرکەوە
نەک پێش ساڵێک
ئەمشەو خۆشەویستی جوانە بە ئەندازەی هەزار و یەک شەو
هەزار و یەک شەو… هەزار و یەک شەو
بە درێژایی هەموو تەمەن
تەمەن چییە جگە لە شەوێکی وەک ئەمشەو
وەک ئەمشەو… وەک ئەمشەو… ئەمشەو
…..
ئەی خۆشەویستم چی لە شەو و لە دووانی وەک ئێمە عاشق جوانترە؟
ونبوین، هەست بە ژیان چرکە و ساڵەکانی ناکەین ئەی خۆشەویستم
تەنها هەست دەکەین کە یەکترمان خۆش دەوێت و بەس
تەنها بۆ شەو و بۆ خۆشەویستی دەژین
ئەی خۆشەویستم، خۆشەویستی ژیان و ماڵ و هێزمانە
خەڵک دنیای خۆیان هەیە و ئێمەش دنیای خۆمانمان هەیە
ئەگەر دەربارەی عاشقەکان بشڵێن له ئاگری ئارەزوودا دەتوێنەوە
ئەو ئاگرە بەهەشتی ئێمەیە… ئەو ئاگرە بەهەشتی ئێمەیە
خۆشەویستیش هەرگیزاو هەرگیز بریندارکەر نەبووە
بێستانەکەشی هیچی بەرهەمنەهێنا جگە لە شادی و بەختەوەری
….
ئەی خۆشەویستم
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وە بە خۆر بڵێین وەرە وەرە دوای ساڵێک دەرکەوە
نەک پێش ساڵێک
ئەمشەو خۆشەویستی جوانە بە ئەندازەی هەزار و یەک شەو
هەزار و یەک شەو… هەزار و یەک شەو
بە درێژایی هەموو تەمەن
تەمەن چییە جگە لە شەوێکی وەک ئەمشەو
وەک ئەمشەو… وەک ئەمشەو… ئەمشەو
….
ئەی مانگی شەوانم و سایەی ڕۆژەکانم
خۆشەویستی من ئەی ڕۆژگارە خۆشەکانم
جوانترین دیاریم بۆت هەیە
ئەو وشە خۆشەویستییەی تێیدایە:
هەموو دنیا دێنێ و هەموو شتێکی تێدایە
هەروەها گەنجینەکانی جیهانت بۆ دەکاتەوە
پێم بڵێ
بە باڵندەکان بڵێ… بە دارەکان و بە خەڵک و بە هەموو دونیا بڵێ
بڵێ کە خۆشەویستی نیعمەتە نەک تاوان
خودا خۆشەویستییە… چاکە خۆشەویستییە… ڕوناکی خۆشەویستییە
ئەی خودایە شادی ببەخشە بە یەکەم دیدار لەدەستی خۆماندا
وە خۆشی یەکەم ژوانیش؛ کە مۆمەکان لە دەورمان بسوتێن
ڕۆژگاریش کە بەسەرماندا تێدەپەڕێت دڵنەواییمان بەسەردا بپەرژێنێت
ئەی خوایە قەت تەمەن پێکی جیابونەوەمان دەرخوارد نەدات
وە دڵتەنگی شوێنمان نەزانێت و نەیەت بۆلامان
جگە لە مۆمی شادی هیچیتر بەر شەوانمان نەکەوێت
ئەی خوایە… ئەی خوایە
…
ئەی خۆشەویستم
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وەرە با لەناو چاوەکانی شەودا بژین
وە بە خۆر بڵێین وەرە وەرە دوای ساڵێک دەرکەوە
نەک پێش ساڵێک
ئەمشەو خۆشەویستی جوانە بە ئەندازەی هەزار و یەک شەو
هەزار و یەک شەو… هەزار و یەک شەو
بە درێژایی هەموو تەمەن
تەمەن چییە جگە لە شەوێکی وەک ئەمشەو
وەک ئەمشەو… وەک ئەمشەو… ئەمشەو
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.