12/06/2024
DidiMn Logo
Top

موزیکی هیپ هۆپ وەک پاڵنەری شۆڕشی میسر

لە لایەن دیدی من 5 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – یاسەمین ئەلرەشیدی
لە ئینگلیزییەوە: دیار بڵباس

نووسینێک دەربارەی چاونەترسی نەوەی نوێی میسر

مێژووی ئەم دواییەی میسر، لەلایەن کەسانی ناوخۆیی و دەرەکی دەگێڕدرێتەوە کە بە  زۆری سەرنجیان لەسەر باڵادەستی سەرکردە تاکڕەوەکان و حوکمڕانییە دەست رۆیشتووەکانە. سەرۆک جەمال عەبدولناسر کە لە نێوان ساڵانی ( ١٩٥٤ – ١٩٧٠ ) حوکمی دەکرد بەوە ناسراو بوو کەوا خەڵکی ون دەکرد. کە ئەمەش رەفتارێکی عەرەبییە بۆ وەستاندنی کەسێکە بۆ کردنی شتێک ئەگەر بێت و کەسێک لەگەڵ سیاسەتی سۆسیالیستی و نیشتیمانی ناکۆک بێت. هەروەها بە زۆرداری کردن و چەوساندنەوەی جولەکەکانی میسر ناسرابوو.

وە بۆ ماوەی ٣ دەیە و لە ژێر دەسەڵاتی حوسنی موبارەکی کۆچکردوو هاوڵاتیان بوێری ئەوەیان نەبوو کە لەبارەی سیاسەتەوە قسە بکەن، لە ترسی ئەو گروپە سیاسیانەی کە بە نهێنی وەکو پۆلیسی نهێنی و زانیاریدەرانی دەسەڵات کاریان دەکرد. کە بەو رەفتارە خراپانەی کە دەیانکرد وەکو ڕفاندن و ئەشکەنجەدان ناویان دەرکردبوو.

ئەمە ئەو کەش و هەوایە بوو کە من تێیدا گەورەبووم و دایک و باوکیشم پێش من پەروەردە کرابوون بۆ ئەوەی لێی تێبگەن: سیاسەت دەتوانێت بتخاتە نێو زیندانەوە و ئەگەری ئەوەشی هەیە کە بە ئاسانی تۆ لەناو ببات. من زوو لەمە تێگەشتم و فێربووم، لەم ڕێگایەی کە دایک و باوکم و هاوڕێکانیان و ناسیاوەکانمان جیاوازیان کرد لە نێوان ئەو شتانەی کە دەشێت بگوترێت و ئەو شتانەی کا ناشێت بگوترێت. دەنگۆی ئەوەش بڵاوبووەوە کە چی بەسەر باوکی هاوپۆلێکدا هاتووە.

گوێمان لە سەردێری بابەتەکان دەبوو، بەڵام دەمانزانی کە هەرگیز ناتوانین بە ئاشکرا لە بارەیەوە بپرسین . ئەمەش شتێک بوو کەوا ئێمە تێیدا گەیشتینە خاڵی تێگەیشتن. بەبێ ئەوەی هەرگیز پێویست بکات بە روونیی پێمان بگوترێت. ئەگەر بابەتێکمان بخستبایەڕوو کە لە دەرەوەی سنووردا بوو بێت، بێدەنگ دەکراین، نەوەک بە شێوەی گوتن بەڵکو تەنها بە چاو داگرتنێک لەلایەن کەسانی بەتەمەن گەورەترەوە. بەهەمان شێوە لە منداڵیدا ئەم ئاماژانە بە خێرایی فێردەبووین. کۆمەڵێک بابەت هەبوو کە هەرگیز نەدەبوو قسەی لەسەر بکرێت.

هەرچەند ئەو کاتە ئاسان بوو کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە بکەین کە باسمان دەکرد، ئەوەندەش ئاسان بوو کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە بکەین کە بەکارمان دەهێنا. تەنها دوو کەناڵی تەلەفزیۆنیی لەلایەن حکومەتەوە هەبوون کە ڕۆژانە نزیکەی دوانزە کاتژمێر پەخشیان دەکرد و کەناڵی سێیەمیش کە پەیوەندی بە حکومەتەوە نەبوو کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەوەستا. گرەنتی ئەوەت پێدەدرا کە ڕۆژانە دوو جار سەیری فیلمێکی ڕەش و سپی میسری بکەیت ( ڕەنگە فلیمێکی تراجیدی کۆمیدی بووبێت )، چەندین پەخشی هەواڵ و بەرنامەیەکی پەروەردەیی بۆ منداڵان، بەگشتی دەربارەی ئەوەی لە ڕووی ئەخلاقییەوە چی ڕاست و هەڵەیە- “هەرگیز درۆ لەگەڵ دایک و باوکت مەکە.” (لەم بەرنامانەدا هاوسەری سەرۆکی میسر بە ناوی “دایە سۆزان” ئاماژەی پێدەکرا.) ناوبەناو فیلمێکی بیانی(  بەزۆری فیلمێکی ڕۆژئاوایی ) و لە چەند ڕۆژ جارێکیشدا و کارتۆنێک (تۆم و جێری) هەبوو. ئەمە ئەو گەردوونە بوو کە ئێمە تێیدابووین. ئەمەش ئەو جیهانبینییە سنووردارەی لەخۆگرتبوو کە لەلایەن دەزگای پەخشی حکومەتی میسرەوە پێشکەشدەکرا، کە وەک دەمڕاستێک بۆ ڕژێمی موبارەک کاری دەکرد.

شتەکان زۆر گۆڕانکاریان بەسەردا نەهات تەنانەت کاتێک میسر لە سەرەتایی ساڵانی ٢٠٠٠ دا زیاتر دەخرایە ڕوو ئەوەشلەگەڵ هاتنی هێڵی ئینتەرنێت و ئەنجامی بەربڵاوبوونەوەی مۆبایلیشدا. حکومەت زۆر بە سەرکەوتووانە پەروەردەی هاوڵاتیانی کردبوو. بەشێکی لە ڕێگای ئەم سیستەمە پشتگیریکردنەوەی کە حکومەت هەیبوو و بەشێکی لە ڕێگای ترسەوە بوو، کە کەم کەس بوێری ئەوەی هەبوو قسە بکات، تەنانەت گەر داواشی لێکرابا بۆ قسەکردن.

ئەم بێدەنگ کردنە بۆ قسەکردن بە توندی لە گەمارۆی کەلتور و پەیوەندی کۆمەڵایەتی داوە.کە نەوەی من نەوەیەک بوو کە پێدەچوو بە ئاشکرا ئەو بێدەنگییە بە میرات بگرن کە دایک و باوکمان شارەزا بوون لە بارەیەوە. کە شارەزاییەک بوو بە جۆرێک کە لە منداڵییەوە تا سەرەتای تەمەنی پێگەشتن بە شێوەیەکی شل دڕژبووەوە. وەک ڕۆژنامەنووسێک کە لە تەمەنی هەژدە ساڵییەوە لە وڵاتەکەمدا کارم دەکرد، خێرا فێری “هێڵە سوورەکان” بووم، وەک ئەوەی ئاماژەمان پێکردن، دیاریکەرە روونەکان ئەوەی کە دەتوانرێت یان ناتوانرێت بخرێتەڕوو. هێڵە سوورەکان لەبەرچاو دەگیران، بە نووکی پێ بەرەو و هەرگیز نەبڕینەوە کە ئاماژە بوو بۆ نوسەر و رۆژنامە نووسان تا بە وریایەوە باس لە شتەکان بکەن.

بەهۆی ئەوەی ملیۆنان میسری شەوانیان لەسەر شەقامەکاندا بەسەردەبەن، دەسەڵاتی سیاسیبۆ یەکەمجار لە ماوەی دەیان ساڵدالەوێ جێگیرکرا.

شۆرشی میسری ساڵی (٢٠١١) ئەم کەش و هەوایەی بەشێوەیەکی بنەڕەتیی گۆڕی، تەنانەت لە کاتێکدا یادی دە ساڵەی ئەم دواییە بە کەشوهەوای چاودێری سیاسی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو. هەرچەندە ئامارەکان سەختە دەستیان بکەوێت، بەڵام لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤەوە خەمڵێندراوە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ تا ٦٠ هەزار کەسی ناڕازی سیاسی لە زیندان کراون، کە زۆربەیان بەهۆی ئەوەی سەر بە حزبێکی سیاسی هەڵە بوون، یان بۆ دەربڕینی بۆچوونی کەسیی کە هاوڕا نەبوون لەگەڵ دەوڵەتدا.

لە کاتێکدا کە ئەمە دەنووسم،  کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ە، پێموایە دادپەروەرانەیە بڵێین میسر لە سەخترین ساتدایە لە مێژووی ئەم دواییەیدا. کەم کەس هەیە مشتومڕ لەسەر ئەوە بکات. زۆرجار لە زاری بەرپرسانی حکومەت و سوپاوە دەڵێن کە رێوشوێنە درێژخایەنەکانی “حوکمی فریاگوزاریی” پێویست بوون، بۆ ئەوەی لە ئاژاوەی سوریا دوور بکەونەوە، یان ئەو فەسادە سیاسییەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیخوان موسلیمیندا ڕوویداوە و ئەزموونکراوە .

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕاشکاوی لە تەلەفزیۆن ڕایگەیاندووە، هەرگیز ڕێگە نادات ئەوەی لە ساڵی 2011 ڕوویدا دووبارە ببێتەوە. ئەو کەسانەی دەیانناسم تەنها بەهۆی دەربڕینی بۆچوون یان ئەزموونی کەسییەوە لە زینداندان. کە یەکێک لە هاوڕێکانی بەناوی عەلا عەبدولفەتاح، بلۆگەر و پرۆگرامەری کۆمپیوتەر و چالاکوان بوو لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر پۆستێکی فەیسبووک دەستگیرکرابوو ، لەو کاتەوە لە زینداندایە، بە تۆمەتی هەڵبەستراو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست کە ئاسایشی نیشتمانی تێکدەدات. ئازادی قسەکردن لەم کەش و هەوای سیاسیەدا مەترسییدارە کە هەڵیدەبژێریت.

بەڵام هێشتا سەرەڕای ئەم کەشوهەوا سەرکوتگەرانە و هەڕەشەی بەردەوامی چاودێریکردن و بێدەنگکردن، ئەوە ڕووداوانەی کە لە هەژدە مانگی نێوان مانگی ١ ساڵی ٢٠١١ و مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠١٣دا ڕوویدا- ئەو ناڕەزایەتیانەی سەر شەقام بووە هۆی ڕووخانی موبارەک و هاوکارەکانی، و ئەوانەی دواتر لە ساڵی ٢٠١٣دا کە بووە هۆی دەرکردنی محەمەد مورسی کە بووبووە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی دیموکڕاسی دوای شۆرش ، ڕەنگە هەرگیز نەتوانرێت بە تەواوی پێچەوانە بکرێتەوە. ئەوەی من بە تایبەتی ئاماژەی پێدەکەم شکاندنی بەربەستێکی ترسە لە دەربڕینی کەسیی و سیاسیی.

بۆ هەمووان جێگەی سەرسوڕمان بوو کە شۆڕشی میسر بەو خێرایی و کاریگەرییەی کە هەیبوو و پەرەی سەند، تەنانەت لە کاتێکدا بە درێژایی ساڵی ٢٠١٠ ئاماژە هەبوو کە شتێک لە دیمەنی سیاسی و خەیاڵدا گۆڕدران – ئەنجامی لێکنزیکبوونەوەی دۆخە سەختەکان و ڕووداوەکان. لە ماوەی شەش مانگدا، لە نێوان هاوین و زستانی ساڵی ٢٠١٠، هەڵاوسانی درای لە ئاستێکی پێوانەییدا بوو، بڕینی کارەبا بووبووە ڕووداوی ڕۆژانە و نرخی کاڵا سەرەکیەکان بەرزبووەوە.

لە مانگی دوازدەی ئەو ساڵەدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی پڕ بوو لە چەقۆکێشیی و قسەی ناشرین و چەواشەکاری بێ وێنە لەلایەن دەوڵەتەوە، کە ئەمەش تاکتیکێکی ستراتیژی بوو بۆ پێگەی کوڕەکەی موبارەک (جەمال موبارەک ) ،  (ناسراویش بە ئاکە جیمی) بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی پارتی نیشتمانی دیموکراتی دەسەڵاتدار بگرێتە دەست. بە شێوەیەکی بەرفراوان چاوەڕوان دەکرا کە ئەو شوێنی باوکی بگرێتەوە، لە پلانێکی جێنشینیدا کە بە دەسەڵاتی پاشایەتی دەچواندن. ناڕەزایەتی هاوڵاتیان زۆر بوو. خەڵک هەستیان بە فشار دەکرد بەهۆی ناڕەحەتی و سەختییە ئابوورییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییە زۆر سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان.

لە ٣١ی مانگی دوازدەدا، تەنها چەند هەفتەیەک پێش سەرهەڵدانی شۆڕش، خۆکوژێک لە دەرەوەی کڵێسایەک لە ئەسکەندەریە تەقەمەنی تەقاندەوە، لە کاتێکدا نوێژخوێنان لە مەراسیمی سەری ساڵدا دەچوونە دەرەوە، لە ئەنجامدا بیست و یەک کەسی کوشت. حکومەت لەلایەن موسڵمانان و مەسیحییەکانەوە تۆمەتبار کرا بە پشتگوێخستنی کۆمەڵگەی کەمینەی قیبتی میسر و دوای هەفتەیەک، لە شەوی یەڵدای قبتییەکان، دەیان هەزار موسڵمان بەربەستی مرۆیییان لە دەوری کڵێسا قبتییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دروستکرد. ئەگەر خۆکوژەکان بەنیازی تەقاندنەوەی مەسیحییەکان و کڵێساکانیان بووایە، دەبوو سەرەتا زیان بە موسڵمانەکان بگەیەنن .

لە نێوان ئەم هەلومەرجەدا لە تونسی دراوسێدا ناڕەزایەتی ڕوویدەدا کە میسرییەکان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی مانگی دەستکردەوە لە نزیکەوە چاودێرییان دەکرد. کەش و هەوای شوێنەکەی من لە قاهیرە، هەروەها لە چەندین ناوچەی دیکەی وڵاتدا، پڕ بوو لە گرژی، هەستێکی نائارامی هەستپێکراو. لە رۆژی سەری ساڵی ٢٠١١ ئەمانەی خوارەوەم بۆ ماڵپەڕی “ئەحرام ئۆنلاین” نووسی کە ماڵپەڕێکی هەواڵی میسرییە:

لوتکەی بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ناڕازیبوون- لە هەڵبژاردنەکان، چەوساندنەوە و کێشە ئابوورییە درێژخایەنەکان زۆرینەی لە ٨٠ ملیۆن دانیشتووانی وڵاتەکەی تووش بە خەم و خەفەت و کێشە کردووە – ڕەنگە ئەمە زۆر باش خزمەت بە یەکخستنی گروپە جیاوازەکانی چالاکوانان و سیاسەتمەداران بکات، کە لە بزووتنەوەیەکی گەورەتر و بەهێزتردا بۆ گۆڕانکاری کۆیان بکاتەوە.

 وە نموونەی تونس،  ئەو بوێرییەی گەنجەکانی نیشانیان داوە لە مەترسی خستنە سەر ژیانیان، ڕەنگە پاڵنەرێکی زۆر باشبێت بۆ گەنجان و چالاکوانانی میسر بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان بەرەو ئاستێکی نوێی زیندوویی ببەن.

دوای کەمتر لە سێ هەفتە، بە دەیان هەزار میسری لە شار و شارۆچکەکانی سەرتاسەری وڵات رژانە سەر شەقامەکانی پایتەخت. من لە بەیانی زووەوە بەشێک بووم لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکان، کاتێک تەنها چەند سەد کەسێک بووین بە گشتی بە گروپی جیاواز بە شەقامەکانی شارەکەدا رێپێوانمان دەکرد. بەڵام تا درەنگانی پاشنیوەڕۆی ئەو رۆژە ژمارەکان زیادیان کردبوو و نزیکەی ٣٠ هەزار خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر (ئازادکردن) لە ناوەڕاستی قاهیرە کۆبوونەوە، لەم شوێنەدا لەگەڵ پۆلیسی دژە ئاژاوەگێڕان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و بەردەوامبوون.

تا ئەو کاتەی گۆڕەپانەکەم بەجێهێشت، تا دوای نیوەشەو، قەرەباڵغییەکە هێشتا لەوێ هەبوو، هیچ نیشانەیەکی رۆشتنیان نەبوو- نە ئەو گازە فرمێسکڕێژە خراپانەی کە هەوایان پڕکردبوو، نە ئەو فیشەکە لاستیکییانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکران . خۆپیشاندەران خۆڕاگر بوون. دوای سێ ڕۆژ زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد بەناو قاهیرە و بەرەو گۆڕەپانی تەحریر. لەو کاتەوە خۆپشاندەران بە ئاسانی ڕوویان لە زیادبوون دەکرد.

میسرییەکان لە شەقامەکانی پایتەخت و لە ڕێگەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، زۆرجار لە گۆڕەپانە گشتییەکان لە چادرە دروستکراوەکان و بیناسازییە کاتیەکاندا کەمپیان دەکرد. ئەوان بە دروشمەوە ڕێپێوانیان کرد کە داوای چاکسازی و مافە سەرەتاییەکانیان دەکرد؛ بۆ لێدان تەپڵ و دەفر و مەنجەڵیان بەکاردەهێنا و دروشمی مانترایان وەک بەناوبانگترین خۆبەدوورگرتن “نان، ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی”یان دەوتەوە. وە  گۆرانیان دەگوت.

ئەو ناڕەزایەتیانەی کە بۆ دەیان ساڵ بێ قسە بوون، ئازاد کرابوون و بۆ ماوەی هەژدە ڕۆژ میسر بە تەواوی وەستابوو. ناڕەزایەتییەکان وڵاتی گرتبووەوە، ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە پچڕابوو، شوێنە بازرگانییەکان داخران و لە کاتژمێر ٦:٠٠ی پاشنیوەڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێکرابوو. تا کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی سوپا بە تانک و بارهەڵگرەکانەوە ڕۆیشتنە ناوەڕاستی قاهیرە و شەقامە سەرەکییەکان و گۆڕەپانەکانی ناوەڕاستیان بە ناوی “پاراستنی گەلی گەورە”ی میسرەوە ڕیز کرد. بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا ئەفسەر و سەربازەکان بە ڕێکی لە تەنیشت وەستابوون و سەیریان دەکرد. بەهۆی ئەوەی ملیۆنان میسری شەوانیان لە شەقامەکاندا بەسەر دەبرد، دەسەڵاتی سیاسی – بۆ یەکەمجار لە ماوەی دەیان ساڵدا – لەوێ مابووەوە. خەڵکی مەدەنی دەستیان بە دەوری شارەکانیان گرتبوو. ئەوان خەریکی دانانی رێسای شەقام بوون، هەروەها ئەجێندای سیاسیش.

لە چەند مانگی دواتردا، ئەو دەربڕینە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییە باوەی کە لە شەقامەکاندا لە شێوەی دروشم و سرووددا دەرچەیەکی دۆزیبووەوە، لە رێگەی بابەت و ماڵپەڕ و گۆڤار و کتێبەوە زیاتر قبوڵ دەکرا و بڵاو دەکرایەوە. حیزبە سیاسییەکان بە ژمارەیەکی بێ وێنە دروست بوون. وا دیار بوو ئامانجی لایەنەکان لە هەموو شوێنێک بوون و لەسەر ستوونی چراکان دانرابوون و لە گۆڕەپانە گشتییەکاندا دابەش دەکران و لە رێگەی ئۆنلاینەوە بڵاودەکرانەوە. چالاکوانان رێکخراوی ناحکومی و رێکخراوی مافی مرۆڤیان دامەزراند. ڕەخنە گرتن حکومەت و سەرۆک و وەزیرەکان کە رۆژانێک رێزیان لێدەگیرا، بوو بە شتێکی باو. ناڕەزایەتییە گشتییەکان دژی حکومەت بووە شێوازی سەرەکی دەربڕینی ناڕەزایی، لەگەڵ جەماوەرێکی ڕێپێوان و سروود و گۆرانییەکانی هاوڕێی وەک ئامرازی سەرەکی بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان.

ئەوانەی ئێمە کە بەشداریمان لە “شۆڕش” یان “ڕاپەڕین”دا کردبوو، هەرگیز چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد کە ئەو هەستی بەهێزبوونەمان کۆتایی بێت.بەڵام ئەم هەستە  کۆتایی هات کاتێک سوپا بە فەرمی کۆنترۆڵی کرد و لە هاوینی ٢٠١٣دا مورسی دوورخستەوە و لە بەهاری دواتردا هەڵبژاردنێکی دەستکاریکراوی ڕێکخست کە بووە هۆی دەستنیشانکردنی عەبدولفەتاح سیسی کە ئەوکات وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵێکی سوپا بوو، وەک سەرکردەی نوێ. دواتر سەدان ئەندامی ئیخوان موسلیمین دەستبەسەر و زیندانی کران.

هاوڵاتیە چالاکەکان دەستگیردەکران و بە خێرایی لە دادگای سەربازیی بەبێ هیچ دادوەرێک دادگایی دەکران، رێوشوێنی یاسایییان تێپەڕاند و زۆربەیان فڕێدرانە زیندان. سزای لەسێدارەدان بوو بە شتێکی باو. دادوەرێک لە یەک دادگاییکردندا سزای لەسێدارەدانی بۆ ٦٨٣ کەس کە گوایە لە ناو ئەندامی ئیخوان موسلیمینن دەرکرد. جگە لەوەش کۆبوونەوەی دە کەس یان زیاتر لە یاسا قەدەغە کرا. پۆلیس دەستی کرد بە راگرتنی گەنجان لە شەقامەکان و گەڕان بە مۆبایلەکانیان. کە پێشتر ئەمە ڕووی نەدابوو.

لە سەردەمی موبارەکدا هێڵە سوورە سیاسییەکان ڕوون بوون- ڕەش و سپیەکانیش روون بوون، ئەگەر بڵێین. هەر شتێک رەخنەی لە سەرۆک و کوڕەکانی و بازنەیەکی بچووکی راوێژکار و کەسایەتییە متمانەپێکراوەکانی بگرێت- کە بازرگانان و هەروەها ئەندامانی پەرلەمان و دەوڵەتیان لەخۆگرتبوو- ئەوا لە سنوور دەرچووبوو.

مرۆڤ نەیدەتوانی مامەڵە لەگەڵ ڕێککەوتنە دوولایەنەکان لەگەڵ ئیسرائیل بکات، لەوانەش ڕێککەوتنە بازرگانییە گەورەکانی وەک بۆری دابینکردنی غازی میسر و ئیسرائیل بەدەرەوەی سنوور دادەنرا. لە ژێر دەسەڵاتی سیسیدا ئەم سنوورانە پەرەیان سەندوو و فراوانتر بوون.لە سەردەمی سیسیدا ئەو دێڕانە گۆڕانکاریان بەسەردا هات، لە گوتاری سیاسی زیاتر فراوانتر بوون و هەر شتێک لە تێکستی چەواشەکارییەوە لە گۆرانییەکدا بگرێتەوە، تا پۆستەکانی سۆشیال میدیاش کە بە “لە ڕووی ئەخلاقییەوە هێرشبەرانە” دادەنرێت.

لە کاتێکدا کە من ئەمە دەنووسم، لانیکەم شەش ژنی گەنج لە زینداندان بەهۆی ئەوەی کە دەوترێت لە کلیپە ڤیدیۆکاندا بوون کە  پێشێلکردنی “بنەما و بەها خێزانییەکانە کە کۆمەڵگەی میسری پشتگیریان دەکات”

یەکێک لە کلیپەکان باس لە جیابووەوەیەک دەکات کە بە جل و بەرگی تەسکەوە لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکەی سەما دەکات.

ئەم جۆرە دەستگیرکردنانە پرسێکی سیاسەتی دەوڵەت نییە بۆ خۆی، بەڵکو کارپێکردنی هاوشێوەی وەزارەتی ئاسایشی دەوڵەتە کە “چاودێریکردنی هاووڵاتیان”ە، سیخوڕیکردن و چاودێریکردن و ڕاپۆرتکردن لە دژی هاوڵاتیانە. ئەم سیستەمە پۆلیسییە هەر شتێکی بێهیوا کردووە کە ئەگەری تێکدانی دەوڵەتی هەبێت، بۆ ئەوەی ناوەڕۆکێک لەخۆبگرێت کە لەلایەن کاریگەریەکانی سۆشیال میدیای ناوخۆییەوە بڵاوبکرێتەوە.

کێشەکە ئەوەندە لە خودی ناوەڕۆکەکە نییە بەڵکو لەوەیە کە چەن کەس دەیبینێت؛ بەپێی یاسایەک کە لە ساڵی ٢٠١٨ دەرچووە، بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا کە زیاتر لە ٥ هەزار فۆڵۆوەریان هەیە بە “دەزگای میدیا” دادەنرێت، ئەمەش وایان لێدەکات کە لەوەیە دادگای بکڕێن بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەر شتێک کە بە “هەواڵی درۆ” یان “هاندان” دابنرێت – ئەم زاراوانە دەتوانرێت فراوان بکرێن و  بەکاربهێنرێن بۆ  بیرۆکە و دەربرینی جۆرا و جۆری کەسی،لە دەوڵەتێکدا کە خۆی بە هەمیشەیی لە مەترسیدا زانیوە، هەروەها هیچ پێوەرێکی ڕوون نییە- تاکە نەگۆڕ ئەوەیە کە پێوەرەکان بەردەوام دەگۆڕدرێن. کێ لەلایەن دەسەڵاتدارن یاخود لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێتەوە، دادگایی دەکرێت، دەستگیر دەکرێت، ئازاد دەکرێت- هەموو ئەمانە هەڕەمەکین.

داهاتووی وڵات بەندە بەو هەوادارە گەنجانەی کە ئیلهامیان لە هونەرمەندەکان وەرگرتووە.

کەواتە لەناو ئەم کەشوهەوای سیاسییەدا، ئەوە دەگێڕێتەوە کە جێگەی سەرنجە کە دیمەنی مۆسیقای سەربەخۆی میسر، بەتایبەتی جۆری هیپ هۆپی عەرەبی کە بە میهرەجانات ناسراوە، گەشەدەکات. هاوشێوەی هونەرمەندانی وەک سنۆپ دۆگ، توپاک، ئیمینێم و جەی زی و ئەم مۆسیقاژەنە میسریانە سوود لە مێژوو و لایەنە تەکنیکییەکانی ژانرەکە وەردەگرن. ئەوان زۆر پشت بەو تێکستانە دەبەستن کە قووڵ دەبنەوە لە پرسە زۆر کەسیی، سیاسیی، سێکسیی و ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان – بابەتگەلێک کە حکومەت پێی باشە خەڵک خۆیان لە گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە بەدوور بگرن. ئەم جۆرە مادەیە ڕێک ئەوەیە کە گروپەکانی چاودێری هاوڵاتیان چێژ لە ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات وەردەگرن.

هونەرمەندانی ڕاپ لەسەر ئەزموونەکانی خۆیان و شوێنی ژیانیان و ڕکابەرەکانیان و ململانێ کەسییەکانیان و تەحەددای دارایی و پرسە سیاسییەکان دەکەن. هەروەها باس لە دەستکەوت و سامان و پەیوەندی و ئاواتەکانیان دەکەن. بۆ نموونە لە گۆرانییەکدا دووانە ئۆکا و ئۆرتێگا بە جۆش و خرۆشەوە گۆرانییان وتووە دەربارەی خواردنەوەی مەی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، کە هەردووکیان لە ئیسلامدا بە بێڕێزی دادەنرێت  و پێوسیتیش ناکات بگوترێت کە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەتوانێت ببێتە هۆی زیندانیکردن.

تۆ بە تەنیا دانیشتوویت،
شەیتانی بێکار خەریکە بەرەو رێگای هەڵە دەتبات
بەردەوام پێت دەڵێت “با یاری بکەین هاوڕێ”
با یاری بکەین هاوڕێ،
بۆ یاری ناکەیت هاوڕێ،
با یاری بکەین هاوڕێ،
با یاری بکەین هاوڕێ
تۆ دەتەوێت پیاوێک بیت کە کارە راستەکان بکەیت
واز لە ماددە هۆشبەرەکان بهێنە و
بڵێ “من دەست پێدەکەم”
شەیتان دێت و بەردەوام پێت دەڵێت
بخۆرەوە هاوڕێ،
بخۆرەوە هاوڕێ،
دایگیرسێنە هاوڕێ!

گروپێکی گەشەسەندوو لە هونەرمەندەکانی ناوخۆیی کە زۆربەیان لە تەمەنی بیست ساڵیدان، شانازی بە ملیۆنان فۆڵۆوەرەوە دەکەن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە. ئەوان تکتی کۆنسێرتەکانیان لە شوێنە مۆڵەتپێدراوەکاندا فرۆشتووە، بەڵام لە ئاهەنگی هاوسەرگیری سەر شەقامەکان و ئاهەنگە تایبەتەکان و لە شوێنی موڵک و ماڵییشدا فرۆشتووەیانە، تەنانەت لە کاتێکدا دەوڵەت چەندین جار هەوڵی داخستنی داوە. زۆرێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی مۆسیقا زۆر گەنج بوون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست بەشداری لە شۆڕشی میسردا بکەن- زۆربەیان پێش هەرزەکاری بوون یان لە سەرەتای هەرزەکاریدا بوون- بەڵام ئەوان لەو قۆناغەی گۆڕانکاری بەرچاودا گەورە بوون کە هەمووان بیروڕای خۆیان دەردەبڕن. هەروەها ئەم قۆناغە ناسنامەی ئەوانی لە قاڵب داوە و وایکردووە کە تاکێکی ڕاشکاوانە و بێ سنوور و پشت بەخۆیان ببەستن و بیرکردنەوەی ئازاد بن.

بە پێچەوانەی نەوەی من کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا گەورە بوون و هەمیشە ترسی ئەوەیان هەبووە قسە بکەن، ئەم گەنجانە کە حەز بە کاری تەقلیدی دەکەن و ئەو مۆسیقایانەیان کە پەیڕەوی لە یاسا ئاساییەکانی کۆمەڵایەتی یان کولتووری وڵات ناکەن. ئەوان ئەو سنووردارکردنە کۆنانەیان فڕێداوە کە تۆ دەتوانیت چی بڵێیت یان ناتوانیت بیڵێیت. ئەوان بە ئازادی ڕاپ دەکەن لەسەر ئەو بابەتانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەرەوەی سنوور دادەنران. ئەوان هیچ ڕەخنەیەکیان نییە و وا دیارە بە هیچ شێوەیەک خەمی ترسی سیاسییان نییە.

ئەم گۆرانیبێژانە سەرەتا سەرنجی منیان ڕاکێشا و تەنانەت کەمێک ئیرەیییان پێدام، چونکە خۆیان ڕاناگرن – بە بوێرییەوە خودی سەربەخۆ و ناتەقلیدی خۆیان دەردەبڕن. لە کۆمەڵگایەکدا کە زۆر هەوڵی سنووردارکردنی ئازادییەکانی تاک دەدات، بە ئازادی دەمێننەوە. بە پێچەوانەی زۆرێک لە نەوەی منەوە، خۆیان لە ژێر فشاردا نەداوە و خۆیان بێدەنگ بکەن.

ژمارەی دانیشتووانی میسر بە فەرمی نزیکەی ١٠٥ ملیۆن کەسە، بەڵام زۆرێک پێیان وایە لەڕاستیدا ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە، ئەگەری هەیە لەسەدا ٥ بۆ ٧ بێت. لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٢، حکومەت لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٧٥٠ هەزار کەس زیادی کردووە. لەسەدا ٦٠ی بەرچاوی ئەم دانیشتووانە، کە نزیکەی ٦٥ ملیۆن کەسن، تەمەنیان لە خوار ٢٩ ساڵەوەیە. لە ئەنجامدا سەیر نییە کە ئەم مۆسیقاژەنە گەنجانە ملیۆنان هەواداری دڵسۆزیان هەبێت. ئەم هەوادارانە کە لە ژێر کاریگەری ئەو هونەرمەندانەسەرسامن، نوێنەرایەتی داهاتووی وڵات دەکەن و رۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە داڕشتنی ئەوەی میسر دەبێتە چی.

لە کاتێکدا کە گرتنی فراوانی و هەمەجۆریی میسر چالاکە، بەڵام ئامانجی ئەم کتێبە وێنەیەکی خێرا لە ساتێکی دیاریکراو لە کاتدا پێشکەش بکات، کە تیشک دەخاتە سەر بەشێک لە گەنجانی وڵاتەکە و سەیری داهاتوو دەکات. ئەو هونەرمەندانەی لەم کتێبەدا ئاماژەیان پێکراوە نوێنەرایەتی دەکەن، بەڵام لەم دیمەنەدا چەندین هونەرمەندی دیکە هەن. ئەم کتێبە بۆ کەسانی ناوخۆیی نەنووسراوە، جا ئەوان ئاشنای دیمەنی مۆسیقا بن یان خودی وڵات. بەڵکو بۆ ئەو ملیۆنەها کەسە کە شۆڕشی میسر سەرسام بوون بەڵام لەوانەیە لەو کاتەوە سەرنجیان بۆ شوێنێکی دیکە گواستبێتەوە. ئەمە بیرخستنەوەیەکە کە چیرۆکی میسر و ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

هاوبەشی بکە