12/03/2024
DidiMn Logo
Top

هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخ: لیۆن شراوز ناسراو به‌ پیکاسۆی گەنج

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – هۆم پەیجی وێنەکێش؛ لیۆن لۆڤین شراوز و چاوپێکەوتنەکانی

له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌: کەنار قەرەداغی

لیۆنی تەمەن ٢٣ ساڵی ئەڵمانی، بەیەکێک لە بەناوبانگترین وێنەکێشەکانی سەردەم دادەنرێت. ناوبانگە ئەفسانەییەکەی بەهۆی ئەو شێوازی وێنەکێشان و ڕەنگە جیاوازانەوەیە کە بەکاری دەھێنێت و ھاوکات ئەو سۆزە مرۆڤایەتییەی تێکەڵ بە هونەری وێنەکێشانەکەی دەکات. وێنە مانادارەکانی لیۆن، تەماشاکەرانی تەواوی دنیا سەرسام دەکات. ستایلی وێنەکانی مانادار و ئەبستراکتە، ڕەنگەکان ئاوێتە دەکات و لەگەڵیدا ڕەنگدانەوەی هەستی وێنەکێش دەردەخات، بەڕای خودیی لیۆن، پێویستە تابلۆ هاوشێوەی ئاوێنە وابێت کە ڕەنگدانەوەی ڕوخسارو ناخی تابلۆکێش بێت، یاخود بە بینینی تابلۆکە چیرۆکی پشت تابلۆکێشراوەکە پەی پێببرێت.

تابلۆکانی لیۆن، لە چەندەها پێشانگەی جیهانی پێشکەش کراون، نمونەیش لەوانە؛ لەندەن، سویسرا، سەنگاپوور، بەرلین، نیۆرک، فەرەنسا، ڕووسیا، ئیسپانیاو… چەندین وڵاتی دیکە.

هەڵبەتە لەسەرەتادا بەهۆی تەمەنە کەمەکەیەوە تابلۆکانی سەرنجیان ڕانەدەکێشا، پاش بەشداریکردنی لەچەند پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیداو لە چەند ڕۆژنامەیەکی گەورەی ئەڵمانیدا بە پیکاسۆی گەنج ناسێنراو پاشان بە گوتاری «ڕەنگە دیار و شێوازە سەرکێش و تایبەتەکەی بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت» سەرنجی تەماشاکەران و تامەزرۆیانی هونەری بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

«چالاکی هونەری،

ئارتی چوار گلۆبال گۆڵس»

بۆ کەمپینەکە، لیۆن بە پشتگیریی یونیسکۆ ١٧ وێنەی کێشا، ئەو وێنانەی تاوەکو ٢٠٣٠ بۆ ناساندن و شیرینکردنی تابلۆو هونەر بەشێوازێکی نوێ دێنە نیشاندان و ئاشناکردن. مەبەست لە ١٧ تابلۆ، کە تیایدا قۆناغەکانی ژیان پیشان دەدات، تاوەکو بە جیهانی بگەیەنن کە پێویست دەکات هەوڵ بدەن و ژیانێکی سەربەرزانە بژین، ھەروھا نیشاندانی هەوڵێکیشە بۆ نەمانی هەژاریی و پێکەوەژیان بەیەکسانیی و ئاشتی.

«گلۆبال گەیت»

لیۆن لە چاوپێکەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا باس لەو چالاکییەی دەکات و دەڵێت: «کە ویستویانە بیرۆکەیەکی نوێ پێشکەش بکەن وەھا بکات هونەر زیاتر تێکەڵ بەژیانی خەڵکی ببێت و جوانییەکان نیشانی تەماشاکەران بدەن، بیرۆکەکەیش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ڕوخساری ١٨ منداڵی کێشاوە لە چرکەساتێک کە پرسیاریان لێکراوە ئایا دەتەوێت ببیت بەچی لەداهاتوودا. بەمشێوەی وێنەکەیان چرکاندووەو پاشان لیۆن وێنەکەی کێشاوە، لە ٣٢ کۆنتەینەر کە لەجۆری پارێزەری ژینگەن، تابلۆکان کێشراون، لەلایەک ١٨ منداڵەکە بە وێنەی دیجیتاڵ و لەلایەکەی تریش ئەو تابلۆیانەی کە کێشاونی بە هەرلایەکدا تەماشای بکرێن، مەبەستەکە دەگەیەندرێت. ئەم کارەیش بەگەورەترین کاری هونەری کێشراوی مۆبیلیات دادەنرێت. ھەر لەبەر جوانیی و سەرنجڕاکێشی کارەکەیشە کە لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت نمایشکراوە.

لیۆن ڕای وایە کە تابلۆ پێویست دەکات گوزارشت لەو چرکەساتە بکات کە تابلۆکەی تێداکێشراوەو چیرۆکێک بگێڕێتەوە لەگەڵیدا هونەر بگەیەنێت بە كۆمەڵگەو بینەر بەسەرجەم چین و توێژەكانەوە، نەوەك تەنیا سەرمایەداران و زەنگینان. هەمیشە خۆی بە سوپاسگوزاری دایک و باوکی دادەنێت کە یارمەتیان داوەو لەتەمەنی ٨ ساڵییەوە کەشێکی وایان بۆ ڕەخساندووە کە بتوانێت پەرە بە بەهرەکەی بدات، ھەر ئەوەیشە وایکرد لەتەمەنی ١٠ ساڵییەوە بڕیاریدا جگە لەوێنەکێشان چ کارێکی دیکە نەکات، وەک وەفاو پاڵپشتییەکیش دایک و باوکیی کرد بە بەڕێوبەری کارەکانیی و بۆ تەواوی وردەکارییەکانی کارەکەیشی ئەوان ھاریکاری دەکەن.

نرخی وێنەکانی لیۆن لە ١٢ هەزار یۆرۆوە تاوەکو ٦٠ هەزار یۆرۆ و بەرەو سەریش دەڕوات، بەو تەمەنە کەمەیەوە داھاتوویەکی پرشنگداری لێ چاوەڕوان دەکرێت و دەڵیت: «ئیلهامی وێنەکانی لەدوای سەفەرەکانییەوە وەردەگرێت و کە دەگەڕێتەوە وێنەکانی دەکێشێت. لە کاتێکدا چەند تابلۆیەک دەکێشێت خۆی بەتەواوی بەکەسێکی بێئارام دادەنێت، کاتێک کە ئیلهامی وێنەیەکی بۆ دێت یەکسەر دەیکێشێت و نایەوێت لە بیری بکات و یەکڕاست کاری لەسەر دەکات.

لیۆن هەمیشە لە بەشی پێشەوەی پێشانگەكانی تابلۆ بە ڕەشوسپی نەخشێنراوەكانی پێشكەش دەكات، كە تیایدا تەنیا هێڵەتێكەڵەكان دەبینرێت، هەرچەندە لەیەكەم ڕوانیندا بە كارێكی سادە لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام كاتێك كە لێی ورد دەبیتەوە تادێت قوڵتر دەبنەوەو چەندەها گوزارشت دەردەبڕن و هەمان كاریگەریی تابلۆ بەڕەنگ نەخشێنراوەكانیان هەیە.

بەو شێوەیەیش لە ساڵی ٢٠٢١ لیۆن لیۆڤن تراوت وەک یەکێک لە ٣٠ کاریگەرتین گەنجی دنیا کە تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ کەمترەو هەوڵی جوانترکردن و بەرەوپێش بردنی جیھانیان داوە، ئیدی ئەو بەرەوپێشچوونە لەهەر ڕویەکەوە بێت.

هاوبەشی بکە

LION, SHWARZ,