دیدی من – ئیرفەع سەوتەک
لە عەرەبییەوە: لانیاس عەتا
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان
عێراقییەکان لە ڕێگەی وێستگەی ڕادیۆوە ئوم کەلسومیان ناسی، کە بە ئامێری گرامافۆن سترانەکانی لێدەدران. گرامافۆن لەو کاتەدا تاکە ئامڕازێکبوو کە هەسارەی ڕۆژهەڵات لە ڕێگەیەوە سەردانیان بکات. لە ساڵی ١٩٣٢ دا چەند ئاهەنگێکی سازکرد لە شەقامی ڕەشید. پەیوەندی ئوم کەلسوم لەگەڵ عێراقدا بە چەند وێستگەیەکی جیاوازدا تێپەڕییووە، ئوم کەلسوم دوو جار سەردانی عێراقی کردووە و هۆکارێک بوو بۆ چاکسازی یاسای”وسام الرافدین”. ئوم کەلسوم سترانی بۆ پاشا، پاشان بۆ کودەتای سەر فەرمانڕەوایی پاشا چڕی!
دیارترین ئەو وێستگانە بناسن:
١- یەکەم سەردانی ئوم کەلسوم بۆ عێراق لە مانگی نۆفەمبەری ساڵی ١٩٣٢ بوو، لەگەڵ تیپی میوزیکیەکەیدا. چەندین ئاهەنگی ساز کرد لە (مەلهای) هۆتێل هیلال لە شەقامی ڕەشید کە یەکێک بوو لە بەناو بانگترین شوێنەکانی ئاهەنگێڕان بۆ ئەو کات.
٢- دەوترێت لە میانەی ئەو سەردانیەیدا سترانێکی چڕیووە کە سەلیمە مراد پێشووتر چڕیوویەتی لە ساڵانی سییەکاندا بە ناوی “ دڵت بەردی جەلمودە”یە، ئامانج لەمەش نزیکبوونەوە بوو لە دڵی جەماوەری عێراقی.
٣-دووەم سەردانی ئوم کەلسوم بۆ عێراق لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٦ بوو، پاش ١٤ ساڵ گەڕایەوە بۆ بەغداد بە بانگێشتنامەیەکی فەرمیی لە کۆشکی پاشایەتییەوە بۆ ئاهەنگێرانی عێراقییەکان لە لەدایکبوونی پاشاکەیان، پاشا فەیسەڵی دووەم.
٤-لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی “حەبانییە “ دەنیشێتەوە بۆ عێراق و لەلایەن ڕاوێژکاری گەورەی ڕاسپێردراو بۆ تەختی عێراق”عبد الإله “ پێشوازی لێدەکرێت. پاشان دەبرێت بۆ کۆشکی پاشایەتیی کە لەوێ دایکی پاشا و ژنانی دیکەی بنەماڵە چاوەڕوانی دەکەن.
٥-ئاهەنگەکەی لە لایەن وێستگەی عێراقیەوە بە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت. لەو ئاهەنگەدا سترانی “ ئەی شەوی جەژن “ دەچڕێت و لە کۆتایی سترانەکەدا زیادکردنێک دەکات و دەڵێت: “ئەی دیجلە تەرمەکەت عەنبەرە و کشتوکاڵەکەت لەسەر عێراق ڕووناکییە. بژی فەیسەڵ و پیرۆزی دەکەین شەوانی جەژن بۆی.”
٦- لەم چوارچێوەیەدا وسام رافدەینی شارستانی پێ دەبەخشرێت کە تەنها دەدرا بە پیاوان، بەڵام لە پێناو ئەودا چاکسازیی لە یاساکەدا کرا. عێراق بۆ یەکەم جار لە پێناو ژنێکدا، چاکسازیی لە یاساکە کرد، ئەو ژنەش خاتوو ئوم کەلسوم بوو.
٧-بەڵام پاش کودەتاکەی ساڵی ١٩٥٨ کە ناسراو بوو بە شۆڕشی تەمووز، کۆتاییهاتنی ئەو ڕژێمی پاشایەتیەی کە پاشا فەیسەڵی یەکەم بوونیادی نابوو لە ژێر چاودێری بەڕیتانیا، ئوم کەلسوم سترانی “ بەغداد ئەی قەڵای ڕەش”ی چڕیی. وەک پیرۆزباییەکی میسڕی لە عێراق بە هۆی شۆڕشی تەمووز.
٨-ستران چیرۆکی تایبەتی خۆی هەیە، لە سەرەتادا داوا لە ئوم کەلسوم کرا کە پیرۆزباییەکە بە شێوەی وتارێک بۆ وێستگە بخوێنێتەوە، بەڵام ئەو داوای کرد کە بە جێی ئەوەی کارتی پیرۆزبایی تۆمار بکات، ستران بچڕێت. هۆنراوەکە لەلایەن مەحمود حسن ئیسماعیل نوسرا و داوای لە ریاض السنباطی کرد ئاوازی بۆ دابنێت سەرەڕای ئەوەی لە ناکۆکیدا بوو لەگەڵیدا.
٩-کاتێک السنباطی زانیی سترانەکە سترانی ئوم کەلسومە توڕەیی دایگرت و ڕەتی کردەوە. بەڵام پاش ئەو پەیوەندیەی لەلایەن سەرۆکی کۆچکردوو جەمال عبدالناصرەوە پێوەی کرا ڕەزامەندی دا. هەر بەم جۆرە ئەو سترانە سەرکەوتنێکی مەزنی لە عێراق تۆمار کرد و وەک سترانی کردنەوەی وێستگەی بەغداد مایەوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.