نووسینی: ئێف سكۆت فیتزجیراڵد
له ئینگلیزییه‌وه: هه‌ڵۆ فه‌ریق
ڕۆمانی “كه‌یسه نائاساییه‌كه‌ی بنجامین بۆتن” یه‌كێكه له ڕۆمانه دیاره‌كانی نووسه‌ری ئه‌مریكی ئێف سكۆت فیتزجیراڵد، كه هه‌ڵۆ فه‌ریق وه‌رگێڕانی بۆكردووه و له ئێستادا به‌شێوه‌ی PDF بێبه‌رامبه‌ر بۆ خوێنه‌رانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
فرانسیس سكۆت كی فیتزجیراڵد له ٢٤\٩\١٨٩٦ له ئه‌مریكا له‌دایكبووه و له ٢١\١٢\١٩٤٠ و له ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵیدا هه‌ر له‌وێ كۆچی دوایی كردووه. فیتزجیراڵد نووسه‌ری ڕۆمان، گوتار، كورتهچیۆك و سیناریۆ بووه. له ماوه‌ی ژیانیدا، چوار ڕۆمان و چوار كتێبی كۆمه‌ڵه چیرۆك و ١٦٤ چیرۆكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: ئه‌م چیرۆكه له‌ژێر كاریگه‌ری گوته‌یه‌كی مارك تویندا نووسراوه كاتێك گوتی “جێی به‌زه‌ییه كه باشترین ژیان له سه‌ره‌تادا دێت و خراپترین به‌شیش له كۆتاییدا” هه‌وڵمداوه ئه‌م ئایدیایه بخه‌مه دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌وه. تاقیكردنهوهكهشم به ته‌نها پیاوێك سپارددووه له جیهانێكی ته‌واو ئاسایی‌دا.
___
له‌ڕێی به‌سته‌ره‌كه‌ی خواره‌وه ده‌توانن به‌شێوه‌ی PDF كتێبه‌كه دابگرن
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.