20/05/2022
DidiMn Logo
Top

كه‌یسه‌ نائاساییه‌كه‌ی بنجامین بۆتن

لە لایەن دیدی من 3 هەفتە پێش ئێستا

نووسینی: ئێف سكۆت فیتزجیراڵد
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: هه‌ڵۆ فه‌ریق

ڕۆمانی “كه‌یسه‌ نائاساییه‌كه‌ی بنجامین بۆتن” یه‌كێكه‌ له‌ ڕۆمانه‌ دیاره‌كانی نووسه‌ری ئه‌مریكی ئێف سكۆت فیتزجیراڵد، كه‌ هه‌ڵۆ فه‌ریق وه‌رگێڕانی بۆكردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێوه‌ی PDF بێبه‌رامبه‌ر بۆ خوێنه‌رانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

فرانسیس سكۆت كی فیتزجیراڵد له‌ ٢٤\٩\١٨٩٦ له‌ ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌ و له‌ ٢١\١٢\١٩٤٠ و له‌ ته‌مه‌نی ٤٤ ساڵیدا هه‌ر له‌وێ كۆچی دوایی كردووه‌. فیتزجیراڵد نووسه‌ری ڕۆمان، گوتار، كورته‌چیۆك و سیناریۆ بووه‌. له‌ ماوه‌ی ژیانیدا، چوار ڕۆمان و چوار كتێبی كۆمه‌ڵه‌ چیرۆك و ١٦٤ چیرۆكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: ئه‌م چیرۆكه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری گوته‌یه‌كی مارك تویندا نووسراوه‌ كاتێك گوتی “جێی به‌زه‌ییه‌ كه‌ باشترین ژیان له‌ سه‌ره‌تادا دێت و خراپترین به‌شیش له‌ كۆتاییدا” هه‌وڵمداوه‌ ئه‌م ئایدیایه‌ بخه‌مه‌ دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌وه‌. تاقیكردنه‌وه‌كه‌شم به‌ ته‌نها پیاوێك سپارددووه‌ له‌ جیهانێكی ته‌واو ئاساییدا.

___

له‌ڕێی به‌سته‌ره‌كه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانن به‌شێوه‌ی PDF كتێبه‌كه‌ دابگرن

ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌