دیدی من – زیفە سالسە
لە عەرەبییەوە: عەلی حسێن
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان
ئوم کەلسوم (1898- 1975) بە دیاردەیەکی جیاواز و دەگمەن دادەنرێت لە جیهانی گۆرانی گوتنی عەرەبی دا، لە ماوەی ڕێگەی هونەریی ئوم کەلسوم دا کە زۆر زوو دەستی پێکرد و بەردەوام بوو هەتا دواهەمین ڕۆژی ژیانی، دوو نازناوی ڕێزلێنانی گەورەی بەدەست هێنا، ئەوانیش: هەسارەکەی ڕۆژهەڵات و خانمی گۆرانی گوتنی عەرەبی بوون .
ئەو، دیاردەیەکی دەگمەنە کە ئەستەمە دەنگی ئادەمیەکی ئەوها بەو هێزە، بەو فراوانییە، ئەو ڕوونییە دووبارە ببێتەوە. لەگەڵ ئەو توانا بەرزەی وا بكات هاتووچۆ لە نێوان جەواب و قەرار، ڕەنگکردن لە ئەدا دا، و بە میوزیککردن و خۆ سەپاندن بکات. ئەگەر دەنگێک وەک دەنگی ئەو جارێکی تر بدۆزرێتەوە لە ئێستا دا، یاخود لە داهاتوو دا، ئەوا خاوەن ئەو دەنگە تووشی گرفتێکی زۆر دەبێت گرفتەکەش ئەوەیە: لە کوێ نمونەی وەکو ئەو شاعیرە کۆنانەی دەستدەکەوێت کە ئوم کەلسوم شیعرەکانیانی بەکار دەهێنا، ئەو شاعیرانەی کە بەهێزترین شیعرەکانیان پێشکەشی ئوم کەلسوم ئەکرد، شاعیرانی وەک ئەحمەد ڕامی، بیرم ئەلتونیسی، عەبدولوەهاب محمد، مەئموون ئەلشناوی، ئەحمەد شەفیق کامل، عەبدولفەتاح موستەفا، مورسی جەمیل عەزیز، ئەحمەد فەتحی و ئیبراهیم ناجی. ئایا تۆ بڵێی چۆن جارێکی تر ئەو ئاوازدانەرە عەبقەریانە بدۆزێتەوە کە هەریەکیان لوتکە و قوتابخانەن لە ئاوازدانان، نموونەی وەک: محمد ئەلقەصەبچی، زەکەریا ئەحمەد، ڕیاز ئەلسونباتی، محمد عەبدولوەهاب، بەلیغ حەمدی و محمد ئەلموجی. یاخود لە کوێ ئەو تیپی میوزیکە ڕۆهەڵاتییە بەتوانایەی دەستبکەوێت کە لەگەڵ ئوم کەلسوم دا بوون، کە پێک هاتبوون لە بەتواناترین و پلەباڵاترین میوزیکژەن، ئاوازدانەر، کۆمپۆزەر و سەرکردەی میوزیک. یان مۆسیقاری مەزن محمد ئەلقەصەبچی، کە ئەو یەکەم کەس بوو کاری لەسەر ئەوە کرد لە بەرەو پێش چوونی ئەزموونی ئوم کەلسوم و ڕزگاکردنی لە دووبارەبوونی شێوازی گۆرانیەکانی و لە دەرەوەی بازنەی خۆی دەر بچێ و ۳٥ ئاوازی گۆرانی نەمری پێشکەش کرد وەک: يا صباح الخير ي اللي معانا، دام تحب بتنكر ليه، يا غائبا عن عيوني، اوبرا عايدة، ليه تلاوعيني، رق الحبيب و هتد… کە ماوەیەکی زۆر تەنها بە ناوی عازفێکی عوود لە ناو تیپی میوزیکی ئوم کەلسوم دا بوو!
ئەوەی جێی سەرنج بوو لە ئەزموونی خانمی گۆرانی عەرەبی دا ئوم کەلسوم بەدیکردنی دیاردەی (کات)بوو کە ئەندامێکی سەرەکی بوو لە کارەکانیدا، و خوێنەری شیعر و هۆنراوەی گۆرانیەکانی کەلسوم ئەوە بەدی دەکات، ئەگەر کات باس نەکرایە تیایدا ئەوا سادە و بێ هێز دەبوون و ئەو قووڵیە مرۆیی و فەلسەفیەی نەدەبوو.
بە واتایەکی دیکە: هەبوونی باسکردنی کات لەو هۆنراوانەدا وا دەکات گرنگیەکی گەورەی لەسەر ئاستی هونەر و بیرکردنەوە و شەفافیەت هەبێت، و باوە کە کات کۆنترۆڵێکی زۆری لەسەر خەیاڵی کەسە بە تواناکان هەیە، هەروەها ئەوەشی دەیەوێت دڵنیاببێتەوە لە گرنگیی کات، دەتوانین بگەڕێینەوە سەردەمی هۆنراوەی شاعیرە فەیلەسوفەکانی نمونەی وەک العلاء المعري و هۆمیرۆس و دانتی ئەلجیری. دۆزینەوەی باس کردنی کات لە گۆرانیەکانی ئوم کەلسوم و بەدیکردنی ئاستەم نییە بۆ کەسێکی خوێندەوار، یەکسەر خوێنەر لە ناوی گۆرانیەکەوە بەدی دەکات وەک: أغدا القاك؟ واتە: سبەی بە دیدارت شاد دەبم؟ انت عمري، واتە: تۆ تەمەنی منی، ألف ليلة و ليلة واتە: هەزارەها و هەزارەها شەو، حسيبك للزمن، واتە: وازت لێ ئەهێنم بۆ کات، ذكريات، واتە: یادەوەری، قصة الامس، واتە: چیرۆکی دوێنێ، لسة فاكر واتە: ئێستاش لە بیرتە؟، دارت الايام، واتە: ڕۆژان سوڕانەوە، هذه ليلتي، واتە: ئەمشەو شەوی منە. دەتوانین بە دی بکەین کە کات چەند بەهایەکی زۆری هەیە لە گۆرانیەکانیدا لە ڕێی کۆپلەیەک لە گۆرانی: فكروني، واتە بیرم بخەنەوە کە دەڵێت: (و إحنا مش حنعيش يا روحي مرتين) واتە ئێمە دوو جار ناژین ڕۆحی من، مەبەست لەوەیە یەک تەمەنمان هەیە، کورتە، سنووردارە، و ئەبێ بیپارێزین، نابێت بە فیڕۆی بدەین.
بەڵام، دەبێت وریا بین تەنها لە بیرۆکەی کات دا نەبەسترێینەوە. لەبەر ئەوەی کات لە گۆرانیەکانی هەسارەی ڕۆژهەڵات شێوازی زۆرە، فرەچەشنە، بەشی زۆری لێ ئەبێتەوە، ناژمێردرێ، شێوازێک ئەکرێ گونجابێ و ئەشکرێ ململانێی بێت.
لە گۆرانی (غلبت أصالح) بۆ نموونە؛ کات بێ ڕەحمە لەگەڵ عاشقەکە دا، ڕوو دەکاتە مەعشووقەکەی و باسی بێ ڕەحمی کاتی بۆ ئەکات، (كنت أشتكي لك أيامي) هانا دەبات بۆ خۆشەویستەکەی و باسی ئەو ڕۆژانەی بۆ دەکات کە ئازاری داون. هەروەها لە گۆرانیی (أهل الهوى) دەبینین کات واتایەکی دیکەی هەیە کە ناکەوێتە ژێر باری پێوەری یەکەکانی کاتی جیهانی، ( يطولوك يا ليل، يقصروك يا ليل!)، دەشڵێت: (و يسألوك يا ليل، إمتى تعود يا ليل؟)، واتە لەگەڵ ئەوەش دا ئەهلی عەشق و خۆشەویستی چاوەڕێی شەون بە تامەزرۆیی. درێژی ڕۆژ و شەو، لەگەڵ کات دا بە گشتی، پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ناخی عاشقدا هەیە، ئەگەر ئەشکەنجە دراو بێ، دڵتەنگ و تەنیا بێ، ئەوا کات زۆر بە هێواشی لەگەڵیدا تێدەپەڕێت، بێزارکەر ئەبێ، ئوم کەلسومیش لە گۆرانی (الهوى غلاب) ئاماژەی پێ دەکات کە دەڵێت: (الهجر قالوا مرار و عذاب، و اليوم بسنة!)، واتە ڕۆژێکی بە ساڵێک لێ دەڕوات، پاشان لە گۆرانیی (أروح لمين) واتە هانا بۆ کێ بەرم؟ دەڵێت: (لوعني بحبك، و اليوم في بعدك، بيطول سنين!) کاتێک عاشق لە لوتکەی داوی خۆشەویستیدا بێت، دڵخۆش دەبێت، ورەی بەرزە، و بینینی خۆشەویستەکەی لای ئەو، خاڵی یەکلاکەرەوەیە بۆ دڵخۆشی یان مەینەتی، وەک هەساری ڕۆژهەڵات لە گۆرانی ( إنت عمري ) دەبینین کە دەڵێت ئەو کاتەی کە لێی ڕۆیشت لە تەمەنی، هیچ نییە لەلای و بریتییە لە کاتێکی بە فیڕۆ دراو، وە پێی سەیرە کە چۆن بە ژیانکردن لەسەری حساب بوو؟ (يحسبوه إزاي علية ؟)
لە کاتێکدا کە ئەکەوێتە داوی خۆشەویستیەکی نوێوە، بارودۆخێکی تازەی تووش دەبێت و دەڵێت: (ابتديت دلوقت بس، أحب عمري، ابتديت دلوقت اخاف، لا العمر يجري!) مەبەستی ئێستا دەستی بەوە کردووە تەمەنی خۆش بوێت، ئێستا ئەترسێت، کە تەمەن بڕوا! و لە گۆرانی: (عودت عيني على رؤياك) هەمان واتا دەدات بەدەستەوە کە دەڵێت: (و إن مر يوم من غير رؤياك، ما ينحسبش من عمري!) واتە: ئەگەر ڕۆژێکم بە بێ بینینی تۆ لێ بڕوا، بەوە هەژمار ناکرێ کە لە تەمەنم ڕۆیشتبێت. لە گۆرانیی (رق الحبيب)، کە شیعری ئەحمەد ڕامی و ئاوازی محمد ئەلقەصەبچیە، ئەبینین دوو عاشقەکە کێبڕکی و پێشکەوتن لەگەڵ کاتدا ئەکەن، ئەویش هۆکارەکەی بیر کردنە، کە ئەڵێ ( من كتر شوقي سبقت عمري.. و شفت بكرة و الوقت بدري) مەبەستی ئەوەنی بیری خۆشەویستەکەی ئەکرد پێشی تەمەنی خۆمم دایەوە.. سبەینێی لە ئەمڕۆ زووتر بینی، لێرەدا کات ئەچێتە جیهانی خەیاڵ و دەڵێت (و إيه يفيد الزمن ، مع اللي عاش في الخيال؟)… کات کەڵکی چییە، بۆ ئەوانەی لە خەیاڵدا ژیاون؟
لەلایەکی دیکەوە لە گۆرانیی (يا ظالمني) کات پێناسەی تێکچوونی باری پەیوەندیی ئینسانی بەینی دوو خۆشەویست ئەکات، مەعشووق ئارامی و سەبری نەگرت بەرامبەر دووری مەعشووقەکەی، و ئایا چۆن کاتەکە پێوەر بکرێت تا چەند دوور بووە لێی، بە کاتژمێر، بە ڕۆژ، بە هەفتە و بە مانگ، نەخێر ساڵانێکی دوور و درێژ بوون بێ سنوور بوون بۆ ئەو، (صبرت سنين على صدك، و قاسيت الضنى في بعدك) واتە ساڵانێک ویستم تۆ ڕابگرم، نەهامەتیم چەشت لە دووریت. هەمان بابەت لە گۆرانیی (للصبر حدود) دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بە چڕی باس لە بەفیڕۆدانی کات دەکات و بابەتی سەرەکی ئەوە دەبێت کە نەمانی بەهایە کە دەڵێت: (انا ياما صبرت زمان، على نارو عذاب و هوان، و بأملي اعيش ولو انه، ضيع لي سنين في هواك)، لەو گۆرانیەدا گۆرانی بێژ یەکەی پێوەری ژماردنی بە ساڵ ناکا ، بەڵکو بە کات ناوی ئەبا و وشەی ‘زەمان’ بەکار دەهێنێت و لە گۆرانی گوتنیدا وشەکە درێژ دەکاتەوە و دەڵێت: (من زماااان، طال إنتظاري). هەر لەسەر باسی “إنتظاري” کە واتاکەی چاوەڕوانییە، چاوەڕوانی بێزارکەر دەبێت، عاشقەکە تووشی عیشقێکی نا تەندرووست دەبێت، وەک لە گۆرانی “انا في انتظارك” عاشق ناچار دەبێت بە چرکە کاتەکە بژمێرێت) و عديت، بالثانية غيابك، ولا جيت) واتە بە چرکە، نەبوونی تۆم ژمارد و هەر نەهاتی.
لە گۆرانییەکانی ئوم کەلسوم، کات دەبێ بە تۆپێک، هەر کەسێک بێتە بەردەمی شووتێکی لێ دەیات بۆئەوەی ڕێگەی لێ نەگرێ، و ئەوەی درک بەوە دەکات کە ئەو تەنها خاوەنی یەک تەمەنە لەم دونیایە، دەست بە جێ هەمووی وەلا دەنێت لە پێناو ڕازیکردنی دڵی خۆشەویستەکەی، کە لە کاتێکدا ڕەنگە نەگات بە ئامانجەکەی، هەسارە لە گۆرانیی (بعيد عنك) دەڵێت: هەموو تەمەنم بەرە بەس تەنها بهێڵە ئەمڕۆ بژیم. لێرەدا دەگەین بە واتای فەلسەفی چڕ کردنەوەی کات لە گۆرانیەکانی خانمی گۆرانی وتن، لە کاتێکدا چیرۆکەکە جوان و ڕەنگین بێت، و شتەکان باش بڕۆن، کات کورتە، چێژبەخشە، زەقترین نموونەش گۆرانی ( أنساك ) ئەڵێ : ( كان لك معاية، أجمل حكاية، من عمري كلو، سنين بحالها، ما فات جمالها، على حبيب قبلو، سنين و مرت زي ثواني، بحبك انته ) لێرەدا باس لەوە دەکات کە چەند شتەکان باش ڕۆیشتون و باوەڕ ناکات هیچ نمونەیەکی دیکە هەبێت وەک ئەوان و پەیوەندیەکەیان ساڵەکان وەک چرکە لێی ڕۆیشتوە.
نموونەیەکی دیکەش هەیە ئەو دۆخە ڕوون دەکاتەوە، بەڵام بە شێوازێکی فراوانتر، لە گۆرانیی (أقول لك ايه عن الشوق) کاتێک دەڵێت: (و من الفرحة و أنا جنبك، بعيش في كل لحضة حياة) واتە کە لە تەنیشت خۆشەویستەکەیەوە بووە هەر ساتێک و ژیانێکی خۆشتری تایبەت بە خۆی هەبووە، لە کۆپلەیەکی دیکەشدا دەڵێت: (هواك هو اللي حلا العمر غالي، و بالثانية احسب مش بالليالي) واتە لە دڵخۆشیدا بە چرکە کاتی ژماردوە نەک بە شەوا و شەو. بێگوومان شەو یەکێە لە هەرە شتە گرنگەکانی ناو ژیانی عاشق بە گشتی و لە گۆرانیەکانی هەسارەی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی، هەروەها دەگمەنە گۆرانیەکی کەلسومی بدۆزیتەوە ڕووداوەکانی لە کاتی ڕۆژدا بێت، بێجگە لە گۆرانییەک کە لە ساڵی سییەکان بە ناوی ( يا صباح الخير يللي معانا ) سەبارەت بە گۆرانی ” شمس الاصيل”، نزیکترە لە شەو وەک لە ڕۆژ، بەڵگەش ئەوەیە کە لە گۆرانیەکە دەڵێت: (و الليل اذا طال، و زاد، تقصر ليالينا، و اللي ضناه الهوى، باكي و الليل طويل) مەبەستی لەوەیە دیسان باسی شەو درێژی دەکات، بۆ کەسێک خەریکی گریان بێت و لە گۆرانی “الف ليلة و ليلة” چەندەها ساڵ و ساڵ لە شەوێکدا سادە و شی دەکاتەوە، دەڵێت: (في ليلة حب حلوة، بألف ليلة و ليلة)واتە: لە شەوێکی خۆشەویستانەی جواندا، بە بەرامبەر هەزارەها و هەزارەها شەوی ئاسایی خۆش بووە ئەو شەوەیان، و لە گۆرانی (هذه ليلتي) دەڵێت: (هذه ليلتي و حلم حياتي، بين ماض من الزمن و آت)، لێرەدا ڕابردوو و داهاتوو بە یەک شەو کورت دەکاتەوە.
لە گۆرانی (انت الحب)، درێژی شەو بەئازاری ناخەوە دەبەستێتەوە و دەڵێت: (الليل علية طال، بين السهر و النوح)، واتە شەوی لێ درێژبووە لە نێوان شەونخوونی و گریاندا، دوای ئەوە ئاوڕێک لە شەو دەداتەوە، پیایدا هەڵ دەدا و بە هاوڕی ناوی دەنێت و دەڵێت: (و انتبهنا بعدما زال الرحيق ، و افقنا ليت انا لا نفيق، يقضة طاحت بأحلام الكرى، و تولى الليل و الليل صديق ). بێگوومان کە ئەحمەد فەتحی لە چیرۆکی “قصة الأمس” بارودۆخی شەوێکی جوان دروست دەکات، وامان لێ دەکات بە شێوازێکی جوان هەست بە گرنگیی کات بکەین کاتێک دەڵێت و کەلسومیش بە گۆرانی دەڵێت: ( يسهر المصباح، و الاقداح، و الذكرى معي، و عيون الليل، يخبو نورها في أدمعي، يالذكراكي اللتي، عاشت بها روحي، على الوهم سنينا، ذهبت من خاطري إلا صدى ، يعتادني، حينا فحينا). یەکێکیش لەو شتانەی لەگۆرانییە کەلسومیەکاندا بەدی دەکرێت واتای وجودیە بۆ کات!
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.