24/04/2024
DidiMn Logo
Top

کۆترەکان وەک سیمبوڵی جەنگ

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مای مۆدێرن ئاڕت My Modern Art
لە ئینگلیزییەوە: گەلان جەبار

گوڵاڵەسوورە بووە بە سیمبوڵی ئارامگرتن و بەردەوامیی سەربازە بریندار و کوژراوەکانی جەنگ، ئەمەش لە دوای ئەوەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە مەیدانەکانی جەنگدا گەشەیان کردووە و بینراون. بە درێژایی مێژوو بەریتانیا و وڵاتانی دیکە، لە ڕۆژانی یادکردنەوەی سەربازەکانیشدا گوڵاڵەسوورە بەکار دەهێنرێرت و وەک دیاری دەبرێتە سەر گۆڕەکانیان.

لە ماوەی کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەمدا و لە سەرەتای ساڵی ١٩١٩ەوە لۆکە و ئاوریشمی گوڵاڵەسوورە لە پێناو کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی پارە و ناردنی بۆ جەنگاوەران فرۆشراوە.

دوای ئەوەی لەسەر گۆڕی یەکێک لە سەربازەکان ئەو گوڵاڵەسوورانەی دانراون ون دەبن، دواتر دەبینرێت کەوا کۆترێک لە گوڵاڵەسوورەکانی سەر گۆڕی سەربازێکی ئوستوڕالی، لانەی خۆی دروست دەکات. بۆیە دەبێتە جێی تێڕامان و مشتومڕی خەڵک.


مێژوونوس دکتۆر مێلیھ ھامپتن، لە بارەی پەیوەندی نێوان سەربازەکان و کۆترەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەنووسێت ”لە ماوەی جەنگەکانی پێشوودا پەیوەندیکردن قوورس بووە و ئەو تەکنەلۆژیایەی ئێستا بەردەستە ئەوکاتە بەردەست نەبووە. بۆ پەیوەندیکردن ئاژەلانی وەک ئەسپ و کۆتر بەکار ھێنراون، کە ئەسپەکان بۆ گواستنەوەی تیپی سەربازی و سەرچاوەکان بوون، کۆترەکانیش بۆ ھەڵگرتن و ناردنی پەیامە گرینگەکان بوون، لەکاتێکدا سەربازەکان نەیان دەتوانی بە ئاسانی پشت بە زانیارییەکان ببەستن و پێویستیان بە وەرگرتن و ناردنی پەیام بوو. کۆترەکان دەیانتوانی بە ئاسانی و سەرکەوتوویی ئەو ڕۆلە بگێڕن.


هەروەها ھامپتن گوتیشی ”ئێمە ھەمیشە وەک سەردەمێک کە تەکنەلۆژیا دەستی بەسەر کایەکاندا گرت، بیر لە جەنگی دووەمی جیهانی دەکەینەوە. لە جیاتی بەکارهێنانی ئەسپەکان بارهەڵگرەکانمان بۆ گواستنەوەی بارەکان بە وشکانیدا و ڕادیۆی بێتەل و سیگناڵی ڕادارەکانمان بۆ پەیوەندی بەکار هێنا. بەڵام بۆ بەستنی پەیوەندییەکان لە زەریای ھێمن و لە چیاکاندا، ڕادیۆ بێتەلەکان و ڕادارەکان بە باشی کاریان نەدەکرد، لەبەر ئەوە هێشتا پشت بە کۆترەکان وەک ئامرازی بەستنی پەیوەندی بەکار دەهێنران و بەسەر چیاکانی ئۆوێن ستانلیز و بە نێو دوورگەکاندا پەیامەکانیان دەگەیاند.

کۆترەکان وەک سەرمایەیەکی بەنرخی سەربازی تەماشا دەکران، کاتێک خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی سەربازی لە ڕێی کۆترەکانەوە لە ساڵی ١٩٤٢دا پێک هێنرا، لە کۆرسێکی دوو ساڵیدا ڕاهێنان بە سیازدە هەزار و پێنجسەد کۆتر کرا تاکو وەک پەیامبەر و پەیامهێن ئاڕاستە بکرێن، کۆترەکان بە باشی ئەو کارەیان لە ماوەکانی جەنگدا ئەنجام دەدا. چەندان کۆتریش بە وەرگرتنی مەدالیای دیکن خەڵات کران.

(دیکن خەڵاتێکە تایبەت بەو ئاژەڵانەی ئاستێکی بەرزی خزمەتکردنیان بە مرۆڤایەتی هەبووە.)

هاوبەشی بکە

symbolism, war,