27/04/2024
DidiMn Logo
Top

خودا ڕاستییەکان دەبینێت، بەڵام چاوەڕوان دەکات

لە لایەن دیدی من 3 مانگ پێش ئێستا

نوسینی: لیۆ تۆڵۆستۆی
لە ئینگلزییەوە: ھاوڕێ ڕەزا

لە شاری ڤلادیمێر بازرگانێکی گەنج بە ناوی(ئیڤان دیمیتری ئاکسیۆنۆڤ)دەژیا کە خاوەنی دوو دوکان و خانوویەک بوو. ئاکسیۆنۆڤ مرۆڤێکی  خانەدان بوو  هەر لە مێردمنداڵیەوە ئاکسیۆنۆڤ حەزی لە خوێندن دەکرد. وە زۆر حەزی لە خواردنەوەش بووھەندێک جار زۆری دەخواردەوە و زۆر سەرخۆش دەبوو .لە دوای ئەوەی ھاوسەرگیری کرد جار جار نەبێت نەیدەخواردەوە
هاوینێکیان ئاکسیۆنۆڤ دەبوایە بچێت  بۆ بازاڕی “نیرژنی” وە دەبوایە ماڵ و منداڵ جێبھێڵێت.
هاوسەرەکەی پێی وت: ئیڤان دیمیتری ئەمڕۆ بەڕێمەکەوە و مەڕۆ  خەونێکم پێوە بینیویت.
ئاکسیۆنۆڤ پێکەنی و وتی :تۆ لەوە دەترسی کە لەوێ دەستبکەمە ڕابواردن؟
هاوسەرەکەی وتی: نازانم لە چی دەترسم هەر ئەوەندە خەونێکی ناخۆشم پێوە بینیوی کە لەو شارە دەگەڕایتەوە ڕەنگت هەمووی خۆڵەمێشی هەڵگەڕابوو…
ئاکسیۆنۆڤ پێکەنی و وتی: ئەمە نیشانەی بەختە …. دەبینی کە شمەکەکان هەمووی دەفرۆشم وە دیاریشت بۆ دەهێنمەوە…
ئاکسیۆنۆڤ بەڕێکەوت و ڕۆیشت.
کە نیوەی ڕێی بڕی ئاکسیۆنۆڤ توشی بازرگانێکی ناسیاو هات ئەو شەوە لە هەمان شوێنی مانەوە هەندێ چایان پێکەوە خواردەوە پاشان چوون لە دوو ژوور کە لە پەنای یەکدا بوو پاڵیان دایەوە….. ئاکسیۆنۆڤ عادەتی وا نەبوو کە شەوان درەنگ بخەوێت .بۆیە هەر زوو خەوت و بەو هیوایەی کە بەیانی زوو بەخەبەر بێت … بەرەبەیان زوو بەخەبەر هات و گالیسکەوانی خۆی هەڵساند و پێی وت کە ئەسپەکان ئامادە بکات.
پاشان چوە لای خاوەنی شوێنەکە کرێی خۆی ژمارد و دەستی بە گەشتەکەی کرد.
کە نزیکەی بیست و پێنج میلێکی بڕی و پشوویەکی دەدا بۆ ئەوەی ئەسپەکان هیلاک نەبن.
ئاکسیۆنۆڤ  گەیشتە شوێنکی پشوودان پشویەکی دا پاشان چووە ناو هەیوان دوای ئەوە لە سەر خواستی خۆی دەستی کرد بە  گیتار ژەنین.
لە ناکاو گالیشکەیەکی زەنگۆڵدار گەیشتە ئەوێ. کارمەندێک و دوو سەرباز بوون. لەوێ دابەزین ڕوویان لە ئاکسیۆنۆڤ کرد 
کارمەندەکە ووتی: ئاکسیۆنۆڤ…..؟
ئاکسیۆنۆڤ ووتی: چایەکم لەگەڵ ناخۆیتەوە؟
کارمەندەکە بەردەوام بوو لە پرسیاری خۆی و گووتی.: دوێنێ شەوت لە کوێ بەسەر برد؟
بە تەنیا بووی یان لەگەڵ بازرگانێکی هاوڕێت؟ ئەمڕۆ بازرگانەکەت بینیوە یان نا؟
بۆ بەرەبەیان شوێنی پشوودانەکەت جێهێشتوە؟
ئاکسیۆنۆڤ ویستی لەوە تێبگا بۆ ئەم پرسیارانەی لێ دەکرێ… پاشان ئەوەی بووە و نەبووە بۆی ڕوونکردەوە..
دواتر ووتی: مەگەر من دز یان چەتەم وا ئەم پرسیارانەم لێ دەکەن.
من بۆ کاری بازرگانی لە گەشتم بۆیە پێویست ناکا لێم بپرسن.!
 پاشان کارمەندەکە دوای بانگکردنی سەربازەکان  ووتی : من پۆلیسی ئەم هەرێمەم پرسیارت لێ دەکەم چونکە ئەو بازرگانەی دوێنێ شەوت لەگەڵ بردە سەر بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.ئێمە دەبێ شمەکەکانت بپشکنین.ئینجا سەربازەکان دەستیان کرد بە پشکنین
لە ناکاو چەقۆیەکیان لە جانتاکە دەرهێنا کارمەندەکە ووتی: ئەمە چەقۆی کێیە.؟
ئاکسیۆنۆڤ سەیری کرد و  بینی چەقۆیەکیان بەخوێنەوە لە جانتاکەی دەرهێنا        . و ترسی لێنیشت
“ئەوە چۆن دەبێت چەقۆیەک بە خوێنەوە؟” لەو کاتەدا دەمی تەتەڵەی دەکرد ووتی: نازانم……نازانم …..هی من نیە….
پاشان پۆلیس ئەفسەر گووتی : ئەمڕۆ بەیانی بازرگان بە کوژراوی لە ناو جێگەی خۆی دۆزراوەتەوە  تۆ تەنها کەسی کە ئەم کارەت کردوە.خانوەکە لە ژوورەوە کلیل درابوو پاشان کەسێکی تر لەوێ نەبوە.ئەوەتا چەقۆی بە خوێن تنۆکاو لە جانتاکەتدایە ڕەفتارەکانیشت لەوە ناچن کە کەسێکی بێتاوان بیت…..پێم بڵێ چۆن کوشتت وە چەند پارەت دزی؟
ئاکسیۆنۆڤ سوێندی خوارد کە ئەو نەیکردوە .لە پاش ئەوەی کە چایان پێکەوە خواردوەتەوە نەی بینیوەتەوە.وە لەو هەشت هەزار ڕۆبڵە زیاتر کە هی خۆیەتی هیچی تری پێ نیە.
وە ئەو چەقۆیەش هی ئەو نیە…ئەمەی ووت بەڵام دەنگی گیرا بوو ڕەنگی خۆڵەمێشی لێ نیشتبوو لە ترسا وەک تاوانبارێک دەلەرزی.
پۆلیس فەرمانی کرد کە ئاکسیۆنۆڤ  کەلەپچە بکەن و بیکەنە ناو گالیسکەکە
ئاکسیۆنۆڤیان لە گالیسکە نا وە لە پڕ ئاکسیۆنۆڤ بە کوڵ دەستی کرد بە گریان.
پارەو کەلوپەلیان لێستاند و بردیانە نزیکترین شار لەوێ خستیانە ناو زیندان.
پاش چەند ڕۆژێک لێپێچینەوە لە شاری ڤلادیمێر دەستی پێکرد.
بازرگانان و خەڵکی شارەکە لە بارەی ئاکسیۆنۆڤەوە ووتیان : ڕۆژانی خۆی بە خواردنەوە بە سەر دەبرد و کاتی خۆی بەوەوە بە فیڕۆ دەدا کەسێکی چاک بوو…..
دادگای کردن دەستی پێ کرد بە کوشتنی بازرگانێکی شاری ریازان و دزینی بیست هەزار ڕۆبڵ ئاکسیۆنۆڤ تاوانبار کرا. هاوسەری ئاکسیۆنۆڤ بێزار بوو نەیدەزانی چۆن  باوەڕ بکات
منداڵەکانی هەموو بچووک بوون هەموویان بردە ئەو شارەی کە مێردەکەی لێ زیندانی کرا بوو.سەرەتا ڕێیان پێ نەدا بیبینێ بەلام دوای پاڕانەوەیەکی زۆر  بردیانە لای ئاکسیۆنۆڤ
کە مێردەکەی خۆی بینی بە جل و بەرگی زیندان و زنجیر لەدەست لەگەڵ دز و تاوانباران گیراوە لە جێی خۆی بورایەوە و تا ماوەیەکی زۆر نەهاتەوە هۆش خۆی دواتر منداڵەکانی بردو چوە لای ئاکسیۆنۆڤ لەگەڵی دانیشت .لەبارەی ماڵەوەوە هەموو شتێکی پێڕاگەیاند  وە ووتی ئاکسیۆن ئاکسیۆنۆڤ پێم بڵێ چی بوە…؟
ئاکسیۆنۆڤ هەموو شتێکی بۆ گێڕایەوە و ژنە پرسی.
جا ئێستا پێویستە چی بکەین.؟ ئاکسیۆنۆڤ ووتی: پێویستە تکانامەیک بۆ کیسرا بنوسین تا نەهێڵێت مرۆڤێکی بێتاوان لە زینداندا بێت..
ژنە ووتی : تکانامەیەکم بۆ کیسرا ناردوە بەڵام وەڵامی نەداومەتەوە
ئاکسیۆنۆڤ هیچی نەووت بەڵام مات و پەرێشان بوو.پاشان ژنە ووتی: لە خۆڕا نەبوو کە خەونم بینی دەموچاوت خۆڵەمێشی هەڵگەڕا بوو. لە یادتە؟ دەبوایە ئەو ڕۆژە نەڕۆشتبایت.
دوای ئەوەی دەستی بە ڕوخساری ئاکسیۆنۆڤدا هێنا پێی ووت: ئاکسیۆنۆڤ ڕاستیەکە بە هاوسەری خۆت بڵێ تۆ بووی ئەم کارەت کرد.؟
ئاکسیۆنۆڤ ووتی : کەواتە تۆش گومانم لێ دەکەی پاشان سەری کردە ناو هەردوو دەستیەوەو بە کوڵ گریا.
پاشان سەربازێک هاتە ژوورەوە ووتی کە کاتیان تەواو بووە پێویستە بڕۆن ئاکسیۆنۆڤ بۆ دوا جار خودا حافیزی لە خێزانەکەی کرد.
کە ڕۆشتن ئاکسیۆنۆڤ بیری لەو قسانە دەکردوە  کە لەگەڵ یەکتر کردیان  بیری لەوە دەکردەوە کە هاوسەرەکەشی گوومانی لێ دەکا  بە خۆی ووت وا دیارە تەنها خودا ڕاستی دەزانێت و   تەنها دەبێت لەو بپاڕێمەوە تەنها چاوەڕوانی بەخشندەیی ئەو بم
لەدوای ئەوە، ئاکسیۆنۆڤ هیچ تکا نامەیەکی دیکەی نەنوسی هەموو ئومێدێکی لە دەستدا تەنها لە خودا دەپاڕایەوە دوا جار بڕیاری دادگا ئەوە بوو کە ئاکسیۆنۆڤ  قامچی لێ بدرێ و ئینجا بنێردرێتە کانی خەڵوز دوای ئەوەی کە قامچییان لێدا پاشان لەگەڵ زیندانیانی دیکەدا بردیانە سیبیریا . بۆ بیست و شەش ساڵ ئاکسیۆنۆڤ وەک زیندانی لە سیبیریا ژیا  . قژی وەک بەفر سپی بوو .بە پشتی چەماوەوە بە هیواشی دەڕۆشت کەم قسەی دەکرد هیچ پێنەدەکەنی تەنها نزای دەکرد.
لە زیندان ئاکسیۆنۆڤ فێری چەکمەسازی بوو هەندێ پارەی پێ پەیدا کرد
بەو پارانەش کتێبی ” ژیانی پیاو چاکانی ” کڕی  کە کەمێک ڕوناکی بهاتایە ناو زیندان
ئەو کتێبەی دەخوێندەوە، رۆژانی یەکشەممان دەچووە کلێسەی زیندان  لە کۆڕی کلێسە سرودی دەگووت
ئاکسیۆنۆڤ لە ناو زیندانیەکان زۆر خۆشەویست بوو زۆر رێزیان دەگرت بە ” بابە گەورە” و “پیاو چاک” بانگیان دەکرد
هەر کاتێک بیانویستایە داوایەک لە فەرمانبەری زیندان بکەن بۆ هەر کارێک هەمیشە ئاکسیۆنۆڤیان دەکردە دەمڕاستی خۆیان  کاتێک زیندانیەکان کێشەیەک دەکەوتە نێوان زیندانیەکان دەچونە لای ئاکسیۆنۆڤ بۆ ئەوەی لەو کێشەیە ڕزگاریان بکات.
ئاکسیۆنۆڤ لە بارەی خێزانەکەیەوە هیچ هەواڵی نەبوو نەیدەزانی ماون یان مردوون.
ڕۆژێکیان کۆمەڵێک زیندانی نوێ کەوتنە ناو زیندان ئێوارە زیندانیە کۆنەکان لە دەوریان کۆبونەوە لێیان پرسین کە خەڵکی کام شارو گوندن؟ وە لەسەر چی گیراون؟
ئاکسیۆنۆڤ لە دورەوە دانیشتبوو خەفەتبار گوێی بۆ گرتبوون.
لە ناو زیندانیە نوێکاندا کەسێکی درێژی شەست ساڵی  ڕیش خۆڵەمێشی دەیگێڕایەوە کە بۆچی و لەسەر چی گیراوە..
ووتی:  بەڵێ ھاوڕێیان من ئەسپێکم برد دواتر کە دەستگیرکرام بە تاوانی دزینی تۆمەتبار کرام پاشان ووتم من تەنها بۆ ئەوەی زوو بگەمە ماڵەوە ئەسپەکەم برد دواتر بەرەلام کرد
خاوەنی ئەسپەکەش هاوڕێ خۆم بوو پێم وابوو هیچ کێشەیەک نیە. بەڵام وتیان نەخێر تۆ دزی
ڕاستی جارێک تاوانێکم کرد کە دەبوایە من دەمێک بوایە لێرە بوومایە. ئێستاش کە تاوانم نیە لێرەم ….
یەکێک پرسی : خەڵکی کوێیت؟
هی ڤلادیمێر خێزانم خەڵکی ھەمان شارە ناوم (ماکارە( خەڵکی بە سێمیۆنیچ بانگم دەکەن.
ئاکسیۆنۆڤ سەری هەڵبڕی  و ووتی: پێم بڵێ سێمیۆنیچ هیچ نازانی لە بارەی خێزانی ئاکسیۆنۆڤی بازرگان لە ڤلادیمێر ؟ئایا تا ئێستا  ماون؟
دەیان ناسم  …
خێزانی ئاکسیۆنۆڤ دەوڵەمەندن  باوکیان لە سیبیریایە کەواتە ئەویش وەک ئێمە تاوانبارێکە” پێم بڵێ ھەی پیرەمێرد تۆ چۆن ھاتیتە ئێرە؟
ئاکسیۆنۆڤ حەزی نەکرد لە بارەی بەدبەختی و چارە ڕەشیەکانی خۆی هیچ بڵێ تەنها هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و گووتی: بەڵێ ئەوە بیست و شەش ساڵە من تاوانبارم و لێرە لە زیندان پاڵکەوتوم”
سێمیۆنیچ پرسی: چ تاوانێک ؟
ئاکسیۆنۆڤ تەنها ووتی : های های دەبێ شایستەی ئەوە بم؟
خۆی هیچی تری نەوت هاوڕێکانی بە سێمیۆنیچیان ووت کە چۆن ئاکسیۆنۆڤ کەوتۆتە زیندان.چۆن کەسێک بازرگانێکی کوشتوەو چەقۆکەی خستوەتە ناو جانتاکەی ئاکسیۆنۆڤ
سێمیۆنیچ  کە ئەمەی بیست ڕووی کردە ئاکسیۆنۆڤ و  دەنگی بەرز گووتی : ئەی لەم سەمەرەیە. بەڕاستی سەیرە،  بەلام زۆر پیر بووی باپیرە
ئەوانی تر لێیان پرسی بۆ هێندە سەرسام بوی ؟ ئاکسیۆنۆڤت لە کوێ بینیوە لەمە پێش؟
سێمیۆنیچ ووتی: سەیرە کە لێرە یەکدی دەبینینەوە براینە”
ئەم قسانە وای لە ئاکسیۆنۆڤ کرد بپرسێت ئاخۆ ئەو دەزانێت کە کێ بازرگانەکەی کوشتووە؟
جا گووتی :  سێمینۆنیچ لەوانەیە  تۆ لە بارەی ئەم کێشەیەوە شتێک بزانیت  یان منت لەمەو پێش بینیوە؟
چۆن نەمبیستووە، دونیا باسی کێشەکەی تۆ دەکات..بەڵێ زەمانێکی دوورو درێژ منیش ئەمەم بیستەوە بەڵام گوێم پێ نەداوە.

ئاکسیۆنۆڤ پرسی : دەبێت بیستبێتت کە کێ بازرگانەکەی کوشتوە؟
سێمیۆنیچ پێکەنی و ووتی” دەبێ ئەو کەسە بێ کە چەقۆکەیان لە جانتاکەیدا دۆزیەوە.”
خۆ ئەگەر کەسێکی تر چەقۆکەی لەوێ شاردبێتەوە دەبێ بڵێین ” دز دز نیە تا نەگیرێ”
چۆن یەکێک توانیویەتی چەقۆیەک بخاتە ناو جانتاکەت کە لە بن سەرت بووە.؟
کاتێک ئاکسیۆنۆڤ ئەم قسانەی بیست دڵنیا بوو کە دەبێ ئەم کەسە بێت کە بازرگانەکەی کوشتوە . هەڵساو  ڕۆیشت بە درێژای شەو بێدار  بوو خەفەت دایگرت
هەموو  جۆرە یادو دیمەنێکی کەوتەوە بیر……
دیمەنی هاوسەرەکەی کاتێک بۆ دواین جار خودا حافیزی لێ کرد.. ڕوخساری دەهاتەوە بەر چاو .. پاشان منداڵەکانی کاتێک هێشتا ساوا بوون لە کۆشی دایکیان خەویان لێ دەکەوت.
پاشان خۆی هاتەوە یاد  کاتێک گەنج بوو … کاتی دەستگیرکردنەکەی هاتەوە یاد.
ئەو شوێنەی کە قامچیەکانی لێدرا..گوومانی خەڵک،  زنجیر و زیندان،  بیست و شەش ساڵی ناو زیندانی هاتەوە یاد .. پیربوونی لە ناکاوی….. هەموو ئەمانەی کەوتەوە یاد.
هیێندە خەفە دایگرتبوو ئامادە بوو خۆی بکوژێت
هێندەش لە سێمیۆنیچ بێزار بوو هەڵسا خەریک بوو تۆڵەی لێ بکاتەوە.بەڵام ئەو کارەی نەکرد. بە رۆژ نەدەچوە لای سێمیۆنیچ تەنانەت سەیریشی نەدەکرد  دوو هەفتە بەم شێوەیە ڕۆیشت. ئاکسیۆنۆڤ خەوی لێزڕابوو ‌هێندە غەمبار بوو نەیدەزانی سەری بۆ کوێ هەڵگرێ شەوێکیان لە زیندان دەهات و دەچوو کاتێک سەرنجی دا لە ژێر یەکێک لەو شوێنانەی کە زیندانیەکان لێی دەخەوتن  هەندێ گڵ و خۆڵ کۆبوبۆوە ئاکسیۆنۆڤ وەستا تا بزانێت چیە…
لە ناکاو سێمیۆنیچ هاتە دەرەوە و بە دەموچاوێکی ترساوەوە لە ئاکسیۆنۆڤی ڕوانی
ئاکسیۆنۆڤ ویستی بڕوات بە بێ ئەوەی تەماشاشی بکات.بەڵام سێمیۆنیچ لە پڕ دەستی گرت و پێی ووت کە وا کونێکی هەڵکەندوە کە ڕۆژانە کاری تیادا دەکات وە زیندانی لێوە دەنێرمە دەرەوە تۆش بێدەنگ بە پیرەمێرد تۆش دەردەچی خۆ ئەگەر بێت و قسە بکەی   ئەوا دەتکوژم …
ئاکسیۆنۆڤ  لە کینەی خۆی بەرامبەر دوژمنەکەی دەلەرزی  دەستی خۆی لە دەستی ڕاتەکاند و گووتی: من نامەوێت بڕۆمە دەرەوە تۆش پێویست نیە بمکوژی تۆ لێرە منت کوشتوە   سەبارەت بەوەی کە شکاتت لێ بکەم  دەتوانم وا بکەم بەڵام وا  نەکەم ئەوە تەنها خودا دەیزانێت .
ڕۆژی دواتر کە زیندانیەکانیان بردە دەرەوە پاسەوانەکان هەستیان بەوە کرد کە یەکێک لە زیندانیەکان پێڵاوەکەی قوڕی پێوەیە بۆیە فەرماندەی زیندانەکە هات لە هەموو زیندانیانی پرسی کێ ئەم کونەی هەڵکەندوە؟ زیندانیەکان هەموو نکوڵیان لەوە کرد کە ئاگایان لەو کونە هەبێت.ئەوان دەیانزانی بەڵام نەیان دەویست بیڵێن  چونکە دەیانزانی سێمیۆنیچ هێندە قامچی لێ دەدرێ لەوانەیە بمرێ…سەرەنجام فەرماندە ڕووی کردە ئاکسیۆنۆڤ چونکە دەیزانی چەند مرۆڤێکی متمانە پێکراوە و هەرگیز درۆ ناکات. پێی ووت: تۆ کە پیرەمێردێکی ڕاست و ڕەوانی لەبەر خودا پێم بڵێ ئەم کونە کێ هەڵیکەند؟
ئاکسیۆنۆڤ وەک کەسێکی بێباک لەبەر دەم فەرماندەدا وەستابوو هێندە سەیری سێمیۆنیچی نەدەکرد مەگەر  بە تیلی چاو

ئاکسیۆنۆڤ لێوو دەستی دەلەرزی تا ماوەیەکی درێژ توانای نەبوو قسە بکات.
بە خۆی ووت: بۆ یەکێک بپارێزم کە ژیانی منی وێران کرد؟
با ئەویش وەک من ژیانێکی تاڵ بچێژێت 
گەر من بیدرکێنم رەنگە هێندە قامچی لێ بدەن لەوانەیە بمرێت  ئەمەش بۆ من چ سودێکی هەیە؟
فەرماندە دووبارەی کردەوە : پیرەمێرد پێم بڵێ کێ ئەم کونەی هەڵکەند؟
ئاکسیۆنۆڤ بە تیلی چاو سەیرێکی سێمیۆنیچی کرد و گووتی گەورەم دیارە خودا ویستی لەسەر نیە پێت بلێم فەرموو ئەوەی پێتان خۆشە لەگەڵمدا بکەن من لێرەم لە بەردەستاندام
ئاکسیۆنۆڤ هیچی تری نەوت  و فەرماندەکە رۆیشت کێشەکە کۆتایى هات.
ئەو شەوە کاتێک ئاکسیۆنۆڤ لەناو جێگەدا ڕاكشابوو خەریک بوو خەوی لێ دەکەوت.
لەناکاو کەسێک بە لای جێگەکەیدا رۆشت تارماییەک بوو  سێمیۆنیچ بوو
ئاکسیۆنۆڤ ووتی ” ها چیت دەوێ لە من “؟ بۆ هاتویتە ئێرە؟
سێمیۆنیچ بێدەنگ بوو  ئاکسیۆنۆڤ هەڵسا و ووتی چیت دەوێ قسە بکە گەرنا پاسەوان بانگ دەکەم. سێمیۆنیچ هاتە لای ئاکسیۆنۆڤ بە دەنگێکی نزمەوە وتی : ئاکسیۆنۆڤ لێم خۆشبە گەردنم ئازاد کە
ئاکسیۆنۆڤ پرسی : بۆچی؟
ئەوە من بووم بازرگانەکەم کوشت  و چەقۆکەم لە ناو جانتاکەی تۆ شاردەوە بە نیاز بووم تۆش بکوژم بەڵێ بەڵام چرپەیەک بەرگوێم کەوت ئیتر چەقۆکەم لە ناو شمەکی تۆ جێهێشت لە پەنجەرەکەوە چومە دەرەوە.
ئاکسیۆنۆڤ بێدەنگ بوو نەیدەزانی بڵێ چی.
سێمیۆنیچ لە جێگاکە کەوەتە خوارەوە و لەسەر ئەرزەکە هەڵکورما و گووتی  گەردنم ئازاد کە
لە راهی خودا لێم خۆشبە من بازرگانەکەم کوشت و تۆ بەردەدرێیت  و دەتوانی بچیتەوە ناو ماڵی خۆت
ئاکسیۆنۆڤ ووتی : لەبەر تۆ بیست و شەش ساڵە دەرد دەچێژم لە زیندان .دەتوانم بۆ کوێ بڕۆم ئێستا؟ ژنم مردوە منداڵەکان منیان لەیادکردووە….. هیچ جێگایەک نیە بچم بۆی
ماکار سێمیۆنیچ سەری شۆڕ کرد و ووتی ئاکسیۆنۆڤ تکایە گەردنم ئازاد کە کاتێ بە قامچیان دام بە ئەندازەی دیتنی تۆ ئازارم نەچەشت..سەرەڕای ئەوەش تۆ شکاتت لێ نە کردم
لە ڕاهی مەسیح گەردنم ئازاد کە من چارە ڕەشێکی بێنرخم. ئینجا دەسی کرد بە گریان
ئاکسیۆنۆڤ کە بینی سێمیۆنیچ دەگری ئەویش دەستی کردە گریان ” خودا بتبەخشێ”
دواتر گووتی منیش ڕەنگە سەدان جار لە تۆ بێنرختر بم  پاشان بیری  لە ماڵەوە کردوە
ئاکسیۆنۆڤ بەتەما نەبوو بەندیخانە جێبهێلێ بەڵکو تەنها داوای لە خودا دەکرد کە بۆ خۆی بباتەوە  سەرەڕای ئەو قسانەی ئاکسیۆنۆڤ ماکار سێمیۆنیچ دانی بە تاوانی خۆیدا نا بەڵام تا فەرمانی ئازاد کردن  گەیشتە ئاکسیۆنۆڤ  ئەو لە ناو زینداندا مرد.



هاوبەشی بکە