07/01/2026
DidiMn Logo
Top

شیعر: مەید ئین

لە لایەن دیدی من 3 خولەک پێش ئێستا

دیدی من – سەلیم تەمۆ
لە کورمانجییەوە: ژیار هۆمەر

تریشقە دەیقڵیشێنێ چەقی دارەکە
ئاڵایەکی خەڵتانی خوێنی پێدا دراوە
لە چەپەوە بۆ ڕاست لێی نووسراوە:
مەید ئین تورکیا

لە زەعفەران و ڕم تیژترە
دەیگوورێ کەوڵی کەمانەکە
سوورەتی ئەنفالی لێ دراوە:
مەید ئین عێراق

لە پوولەکەی ماردا هار دەبێت
دێوی ئاسنین دەلەوەڕێت
لە وشەیەکی دەمخوار دەچێت:
مەید ئین سووریا

چەندین چوارچرای لێ بووەتەوە
لە ڕمووزن خوڵقاوە
قەتماغەی برینێکی گەنیوە:
مەید ئین ئێران

دەنگی مانگ لەسەر گۆماوەکەیە
ژیاونەتەوە سەبر و سامان
نووسینێکی سەوزی بەسەرەوەیە:
مەید ئین کوردستان

هاوبەشی بکە