28/02/2021
DidiMn Logo
Top

ماڵی موزیك بانگهێشتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بابل ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

لە لایەن دیدی من 7 ڕۆژ پێش ئێستا

ڕاگه‌یاندنی ماڵی موزیك

ماڵی موزیك له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بانگهێشتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بابل كرا تاكو له‌گه‌ڵ ستافی ئۆركێسترای ماڵی موزیكدا ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ بن و به‌ چه‌ند پارچه‌ موزیكێك به‌شداریبكه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ر‌ه‌وه‌ی توانا و ئیراده‌ی ماڵی موزیكدایه‌ بانگهێشته‌كه‌ له‌ڕێی نامه‌یه‌كه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌.

وه‌ك له‌ ده‌قی ڕه‌تكردنه‌وهه‌كه‌دا هاتووه ماڵی موزیك ڕایگه‌یاندووه‌‌ “به‌داوای لێبوردنی زۆره‌وه‌ ده‌مانه‌وێت پێتان ڕابگه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی توانا و ئیراده‌ی ئێمه‌دایه‌ ئه‌مساڵ به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌ بكه‌ین، هۆكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێینینه‌وه‌ بۆ خراپی هه‌لومه‌رجی  ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێستادا و هاوكات پلان و ڕێوره‌سمی كاركردنی ئه‌مساڵمان.”

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بابل فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه‌ بۆ كلتوور و هونه‌ره‌ جیهانییه‌كان و له‌ خولی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ڕۆژێك به‌ته‌واوی دیاریكرابوو بۆ موزیكی كوردی. محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی ئۆركێستراكه‌ وتی  “به‌داخه‌وه‌ كه‌ وه‌ك ئۆركێسترای ماڵی موزیك ئه‌مساڵ نه‌مانتوانی به‌شداری بكه‌ین، به‌ڵام به‌هیواین كه‌ به‌شداری موزیسیانانی كورد و گروپه‌ كوردییه‌كان له‌مجۆره‌ فێستیڤاڵانه‌دا زیاتر بێت و گرنگی پێبدرێت.”

ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌:

“ ماڵی موزیك هه‌وڵ و ماندووبوونی ئێوه‌ بۆ سه‌رپێخستن و ڕێكخستنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بابل به‌رز ده‌نرخێنێت و له‌ دۆخی ئێستادا ئه‌م فێستیڤاڵه‌ زه‌روره‌تێكی له‌پێشینه‌یه‌. هه‌روه‌ها سوپاسی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ بانگهێشتكردمان بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌. به‌ڵام به‌داوای لێبوردنی زۆره‌وه‌ ده‌مانه‌وێت پێتان ڕابگه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی توانا و ئیراده‌ی ئێمه‌دایه‌ ئه‌مساڵ به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌ بكه‌ین، هۆكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێینینه‌وه‌ بۆ خراپی هه‌لومه‌رجی  ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێستادا و هاوكات پلان و ڕێوره‌سمی كاركردنی ئه‌مساڵمان.  به‌ناوی سه‌رجه‌م موزیسیانانی ماڵی موزیكه‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و به‌هیواین بتوانین له‌ فێستیڤاڵی ساڵه‌كانی داهاتوودا به‌شداری بكه‌ین.”

ده‌قی نامه‌كه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

Babylon International Festival, Music House,