08/05/2024
DidiMn Logo
Top

ماری کوری: یەکەم ژنی براوەی خەڵاتی نۆبڵ

لە لایەن دیدی من 1 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – بایۆگرافی
لە ئینگلیزییەوە: خەندە جەمال

ماری کوری یەکەم ژن بوو کە دوو جار بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیا و کیمیادا. دواتر لەگەڵ هاوسەرەکەی پیێر کوری، هەوڵەکانی ماری بووە هۆی دۆزینەوەی پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم و دوای مردنی پیێری هاوسەری، گەشەسەندنی زیاتری لە تیشکی ئێکسدا کرد.

ژیان و پەروەردەی سەرەتایی:   

ماریا سکلۆدۆڤسکا کە بە ماری کوری ناسرابوو، لە ٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧ لە شاری وارشۆ (پۆڵەندا) لەدایکبووە. کوری بچووکترین منداڵی پێنجەمی خێزانەکەی بووە، لەدوای خوشک و براکانی زۆسیا، جوزێف، برۆنیا و هێلادا بوون.

 دایک و باوکی کوری مامۆستا بوون. باوکی بە ناوی ولادیسلاو ڕاهێنەری بیرکاری و فیزیا بووە. کاتێک تەمەنی تەنها ١٠ ساڵ بووە، دایکی بە ناوی برۆنیسلاوا بەهۆی نەخۆشی سیلەوە، لەدەستدا.

کوری لە منداڵیدا وەک باوکی کەسێکی لێهاتوو زیرەک بووە و لە قوتابخانە سەرکەوتوو بووە. بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە خوێندکاری باڵای خوێندنی ناوەندی بوو، کوری نەیتوانی لە زانکۆی وارشۆ بخوێنێت، چونکە تەنها تایبەت بوو بە پیاوان. لەبری ئەوە بەردەوام بوو لە ’زانکۆی هەڵفڕاو،’ دەستی بە خوێندن کرد کە لە کۆمەڵێک پۆلی نافەرمی ژێرزەمینی پێکهاتبوو کە بە نهێنی بەڕێوەدەچوو.

ژیانی هاوسەرگیری:

ماری لە ٢٦ی تەمموزی ١٨٩٥ هاوسەرگیری لەگەڵ فیزیاناسێکی فەرەنسی بە ناوی پیێر کوری کرد. ئەوان لەلایەن هاوکارێکی ماری’ییەوە بەیەکتر ناسێنران دوای ئەوەی لە زانکۆی سۆربۆن دەرچوو، ماری کۆمیسیۆنێکی وەرگرتبوو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر جۆرە جیاوازەکانی پۆڵا و تایبەتمەندییە موگناتیسیەکانیان. ئەندێشەیەک لە نێوان ئەم جووتە درەوشاوەدا پەرەی سەند و بوونە دووانەیەکی زانستی بزرۆکەیی کە بە تەواوی تەرخان بوون بۆ یەکتر. سەرەتا ماری و پیێر کاریان لەسەر پڕۆژەی جیاواز کردووە. بەڵام دوای ئەوەی ماری تیشكدەرەوەی دۆزیەوە، پیێر كارەكانی خۆی خستە لایەكەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە لێکۆڵینەوەكانیدا .

ماری لە ساڵی ١٩٠٦دا تووشی زیانێکی گەورە بوو کاتێک پیێر لە پاریس کوژرا دوای ئەوەی بە هەڵە هاتە بەردەم عەرەبانەیەکی ئەسپ. سەرەڕای خەمێکی زۆری، پۆستی وانەوتنەوەکانی لە سۆربۆن گرتە دەست و بووە یەکەم پرۆفیسۆری ژن لە دامەزراوەکە.

لە ساڵی ١٩١١دا، کوری پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ خوێندکاری پێشووی هاوسەرەکەیدا بە ناوی پۆڵ لانگڤین، بەست. کوری لە ڕۆژنامەکاندا گاڵتەی پێکرا بەهۆی ئەوەی بووە هۆی کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیرییەکەی لانگێڤین، ئەو نەرێنییەی کە بەشێکی لە بەرزبوونەوەی بێگانەپەرستی لە فەرەنسادا سەرچاوەی گرتووە.

دۆزراوە زانستییەکانی:                                                                                                                                     

کوری تیشكدەرەوە Radioactivityی دۆزیەوە، و، لەگەڵ هاوسەرەکەی، توخمە تیشكدەرەوەکان پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم لە کاتی کارکردن لەگەڵ کانزای خاوی یۆرانیۆمیان دۆزییەوە. هەروەها پاڵپشتی لە پەرەپێدانی تیشکی ئێکس کرد دوای مردنی پیێر.

تیشكەچالاکی، پۆلۆنیۆم وڕادیۆم:

کوری سەرسام بووە بە کارەکانی هێنری بێکیرێل، فیزیاناسێکی فەرەنسی بۆی دەرکەوت کە یۆرانیۆم تیشکی لاوازتر لە تیشکە ئێکسەکان دەکوژێت کە ویلهێلم کۆنراد رۆنتگن دۆزیویەتیەوە، کە وای کرد کوری چەند هەنگاوێکی زیاتربباتە پێشەوە.

کوری تاقیکردنەوەکانی خۆی لەسەر تیشکی یۆرانیۆم ئەنجامدا و بۆی دەرکەوت کە ئەوان بە بەردەوامی دەمێننەوە، گرنگ نییە بارودۆخ یان فۆڕمی یۆرانیۆم چەندە. ئەو بیردۆزەی کرد، لە پێکهاتەی ئەتۆمی توخمەکەوە هاتبوو. ئەم بیرۆکە شۆڕشگێڕییە بواری فیزیای ئەتۆمی دروست کرد. کوری خۆی وشەی ’تیشکەچالاکی’ی داهێنا بۆ وەسفکردنی دیاردەکان.

دوای دۆزینەوەی تیشكەچالاکی، كوری لەگەڵ هاوسەرەكەی پیێر بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوەكانی. بە کارکردن لەگەڵ کانزای خاوی یۆرانیۆم، ئەم دوو زانایە توخمێکی نوێی تیشكدەریان لە ساڵی ١٨٩٨ دۆزیەوە. ناویان لە توخمە پۆلۆنیۆمەکە ناوناوە، بە ناوی وڵاتی پۆڵەندا لە شاری کوری.

هەروەها بوونی ماددەیەکی تیشكدەری تریان دۆزییەوە لە خاوی یۆرانیۆم، و پێیان دەگوت توخمی ڕادیۆم. لە ساڵی ١٩٠٢دا، کۆمییەکان ڕایانگەیاند کە دەسیگرامێکی ڕادیۆمی پاکیان بەرهەمهێناوە، بوونی وەک توخمێکی کیمیایی ناوازە نیشان دەدا.

ماری کوری چۆن مرد؟                                                                            

 کوری بەو کەسە ناسرابوو کە تیوبی تاقیکردنەوەی ڕادیۆمی لە گیرفانی پۆشاکی  تاقیگەیدا دەگواستەوە. ساڵانێکی زۆری کارکردنی بە ماددە تیشكدەرەکان کاریگەری لەسەر تەندروستی خۆی دروست کرد. هەر بۆیە لە ٤ی تەمموزی ١٩٣٤ بەهۆی گەشەوەستێی کەمخوێنییەوە کۆچی دوایی کرد، کە پێدەچێت بەهۆی بەرکەوتنی درێژخایەنی تیشکەوە بێت.

هاوبەشی بکە