13/05/2025
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی هەسارەکەی ڕۆژهەڵات: پێشانگایەکی تایبەت بە کەلوپەلەکانی ئوم کەلسوم

لە لایەن دیدی من 3 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – سی ئێن ئێن
لە عەرەبییەوە: زرار حەمید
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان

لە قاهیرەی  پایتەختی وڵاتی میسڕ، پێشانگایەکی تایبەت کرایەوە بە ژیانی تایبەت و نمایشکردنی چەند کەلوپەلێکی دەگمەنی ئوم کەلسووم، هەر لە  جلوبەرگ و کەرەستەی و خشڵ و پاسپۆڕتە تایبەتەکەی. ئەمە لەپاڵ نمایشکردنی چەندین وێنەی هەسارەکەی رۆژهەڵات لە تەمەنی جیاواز و وێنەی سەردانەکانی بۆ  دەرەوەی میسڕ. ئەو وێنانەش کە ئوم کەلسووم و سەرکردە جیهانی و کەسایەتییە  ناسراوەکان پێکەوە  کۆدەکاتتەوە.  ئەم پێشانگایە گرنگییەکی زۆری پێدرا و هەوادارانی ئوم کەلسووم بەگەرموگوڕییەوە سەردانیان کرد.

سەردانیکەرانی ئەم پێسانگایە بواری ئەوەیان بۆ ڕەخسا لە نزیکەوە ئاشنا بن بە چەند بەشێک لە ژیانی تایبەتی ئوم کەلسووم و ئەو کەرەستانەی بەکاریهێناون لەژیانی ڕۆژانەیدا. وێنەی خێزانی و ئەو جلوبەرگانەی لە ئاهەنگەکانیدا پۆشیونی.

وێنەی بەشێک لە مۆزەخانەکە:

وێنەی پاسپۆڕتە ئاساییەکەی ئوم کەلسووم بە ژمارە ٦٤٣٦

وێنەی پاسپۆڕتە دیبلۆماسییەکەی ئوم کەلسووم بە ژمارە ١٥٣٤:

ئوم کەلسووم لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٧٥دا کۆچی دوایی کردووە. دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ساڵ، تاکو ئێستاش یەکێکە لە دیارترین ئەفسانەکانی هونەری عەرەبی  و گۆرانییەکانی بە نەمری ماونەتەوە.

چەند کەلوپەلێکی ڕۆژانەی ئوم کەلسووم:

.

چەند جلوبەرگێکی تایبەت بە ئوم کەلسووم:

کتێبی (کوکب الشرق) کە تایبەتە بە ژیانی هونەری ئوم کەلسووم:

. دەسڕ و چاویلکە ڕەشەکەی ئوم کەلسووم:

دەفتەری یاداشتی ڕۆژانەی ئوم کەلسووم:

وێنەی ئوم کەلسووم و و خێزانەکەی:

هاوبەشی بکە