19/03/2024
DidiMn Logo
Top

خولی دووەمی ڤێستیڤاڵی زێڕین بۆ باشترین دەقی شانۆیی کوردی

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی ناوەندی شانۆی تاڤ

لە پاش بەئەنجامگەیاندنی خولی یەکەمی ڤێستیفاڵی زێڕین بۆ باشترین دەقی شانۆی کوردی، لە لایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە لە بەرواری ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩، لە ئێستادا ناوەندی شانۆی تاڤ خولی دووەمی ئەو ڤێستیڤاڵە ڕادەگەیەنێت و داواکارە لە نووسەران و شانۆکارانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەقەکانیانمان بۆ بنێرن.

ناردنی دەقە شانۆییەکان لە بەرواری ١٥/١٢/٢٠٢١وە دەست پێ دەکات تا بەرواری ٢٥/٢/٢٠٢٢

لە ڕێگەی ئیمێڵی

  nawanditav@gmail.com

تایبەتمەندییەکانی ڤێستیڤاڵ:

١- دەقە شانۆییەکە دەبێت بە کوردی نووسرابێت.

٢- لە هیچ شوێنێک پێشتر بڵاو نەکرابێتەوە و نمایش نەکرابێت.

٣- لە لایەن لیژنەیەک، کە ناوەندی شانۆی تاڤ دیاریی دەکات هەڵسەنگاندن بۆ دەقە شانۆییەکان دەکرێت.

٤- خەڵاتەکە بریتی دەبێت لە قەڵغانێکی زێڕین بۆ براوەی یەکەم و قەڵغانی زیو بۆ براوەی دووەم و سێیەم.

٥- هەر سێ دەقی شانۆیی یەکەم و دووەم و سێیەم، لە شێوەی کتێبێک لە لایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

تێبینی: ناردنی دەقە شانۆییەکان لە بەرواری ١٥/١٢/٢٠٢١وە دەست پێ دەکات تا بەرواری ٢٠/٢/٢٠٢٢

پێویستە دەقەکان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێررێت   nawanditav@gmail.com

هاوبەشی بکە