26/04/2024
DidiMn Logo
Top

پرتەقاڵ وەک هیمای شەڕ لە فیلمی باوكسالاردا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – سینه‌ماخه‌به‌ر
وەرگێڕان- سیا مەمەند

لە ٢٢ سکانس لە نێو فیلمی گاد فازەر لە نێو چوارچێوەی گرتەکان و کامێرادا زۆر بە ڕوونی لە هەر سێ بەشی فیلمەکەدا پرتەقاڵ دەبینین، کە بە شێوەیەک ئێمە لە هەر کاتێکدا پرتەقاڵ دەبینین دەبێتە نیشانەی شەڕ و مەرگ و تیرۆر بۆ خێزانی کۆرێۆلێۆن و ئەوانەی پەیوەندییان پێیانەوە هەیە

لە نێو دنیای ئەم خێزانەدا چەندین نیشانە و ئایکۆنی جیاواز هەن کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان پێیانەوە هەیە، کە میوەی پرتەقاڵیش یەکێکە لەو نیشانانە. جودیت یوگلسینگ وەک یەکەم ڕەخنەگری سینەما ئاماژەی بەم بابەتە داوە و درکی پێ کردووە.

١- تسیو، کە لە کۆتایدا خیانەت لە مایکڵ دەکات، کاتێک لە ئاهەنگی ژنهێنانەکەدا دێتە ژوورەوە سەرگەرمی یاریکردنە بە پرتەقاڵێک.

 ٢- لە نێو ئاهەنگی ژنهێنانەکەدا بەرامبەر ژنی سەنی کۆرلێۆنی پرتەقاڵ دەبینرێت، کە نیشانەی ئەوەیە ڕوداوێکی ناخۆش ڕوو دەدات و بەسەریدا دێت ”سەنی دەکوژرێت”

٣- جاک واڵتز ”بەرهەمهێنەری هۆڵیودی” لە پشت مێزێکەوە دانیشتووە کە لەسەر مێزەکە قاپێک پرتەقاڵ دانراوە.

 ٤- دۆن کۆرلێۆن پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەری بۆ ئەوەی بیکوژن لە ناوچەی ”لیتڵی ئیتاڵیایی” لە دوکانێکدا پرتەقاڵ دەکڕێت.

 ٥- کاتێکیش دۆن دەکەوێتە سەر زەوییەکە کیسەیەک پرتەقاڵ بە زەوییەکەدا بڵاو دەبێتەوە.

٦- لە کۆبوونەوەی پێنچ خێزانەکەی نێۆرکدا قاپی پڕ لە پرتەقاڵ بەرامبەر دوژمنەکانی دۆن دانراوە ”فلیپ، بارزینی، تاتالیا”

٧- لەو کاتەی کە دۆن کۆرێۆلێۆن لەگەڵ نەوەکەی سەرگەرمی یاریکردنە، توێکڵی پرتەقاڵ دەخاتە نێو دەمی و شێوەی خۆی وەک دڕەندەیەک دەگۆڕێت، جەڵدە لێی دەدات و دەمرێت.

٨- جۆنی ئالا پرتەقاڵ دەدات بە مایکڵ ”گاد فازەر٢”

٩- قاپی پڕ لە پرتەقاڵ لە کۆبوونەوەی سەرۆک خێزانەکان ”گاد فازر٢”

١٠- مایکڵ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ مافیا کوباییەکاندا بە پرتەقاڵ پێشوازی لێ دەکەن ”گادفازەر٢”

١١- دوفانۆچی پرتەقاڵ دەکڕێت ”گاد٢”

١٢- مایکڵ پرتەقاڵ دەخوات ”گاد٢”

١٣- پارێزەرەکەی مایکڵ شەربەتی پرتەقاڵی بۆ دروست دەکات ”گاد٣”

١٤- دۆن کنیو میوەی پرتەقاڵ. ”گاد٣”

١٥- جوڵەی پرتەقاڵ ”گاد٣”

١٦- پرتەقاڵ لەسەر مێزی ڤینیست کۆرێۆلێۆن ”گاد٣”

١٧- پاککردنی پرتەقاڵ لە لایەن ئال نیری ”گاد٣”

١٨- پرتەقاڵ لە نێو دەستی ڤینیست کۆرێۆلێۆن ”گاد٣”

١٩- مایکڵ لە پاش هێرشی دیابتی شەربەتی پرتەقاڵ دەخوات ”گاد٣”

 ٢٠- دۆن ئاڵبتۆو سەبەتەی پرتەقاڵ ”گاد٣”

 ٢١- مایکڵ بە کەوتنەخوارەوەی پرتەقاڵ لە دەستی دەمرێت. ”گاد٣”

هاوبەشی بکە

orange, The Godfather,