13/02/2025
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی هەسارەکەی ڕۆژهەڵات: نامە عاشقانەکانی قەسەبچی بۆ ئوم کەلسوم

لە لایەن دیدی من 1 حەفتە پێش ئێستا

دیدی من – ئەلعەرەبییە
وەرگێڕانی: ئیسرا قابیل
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان

هەتا کۆچی دواییکردنی ٤٣ ساڵ لە پشتییەوە دانیشت

 بۆ ماوەی ٤٣ ساڵ چاوەرێی کرد هەتاوەکو مردنی، ئەو هۆکاری سەرکەوتنە گەورەکەی بوو. (محەمەد القصبجي) موزیکژەنی کۆچکردووی میسری. کاتێک باسی پەیوەندییەکەی لەگەڵ خانمی گۆرانیبێژی عەرەبی ئوم کەلسومدا دەکرێت ئاشکرایە کەوا پەیوەندیی قەسەبجی و ئوم کەلسوم یەک لایەنە بوو، وەک کەسە نزیکەکانیان دەڵێن و جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە ئوم کەلسوم دەیگوت پەیوەندییەکەی لەگەڵ قەسەبجی تەنیا لەچوارچێوەی کارکردندایە و ناتوانێت لەوە تێپەڕ بکات، بەڵام قەسەبچی بە بێدەنگی خۆشی دەویست و غیرەی لێ دەکرد. وازی لە ئاواز دانان هێنا و پێی باشتر بوو وەک عودژەنێک لە تیپەکەیدا کار بکات، بۆئەوەی تەنانەت دوای هاوسەرگیریشی لەتەنیشتی و نزیکی بمێنێتەوە.

قەسەبچی لە ١٥ی نیسانی ١٨٩٢ لە گەڕەکی عابدین لە ناوجەرگەی قاهیرە لەدایک بووە، دامەزرێنەری (كوكب_الشرق )ی هونەری بوو و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئوم کەلسوم لە ساڵی ١٩٢٣ دەستی پێکرد. لەوێ شیعری بۆ ستایشی پێغەمبەر گووتووە بۆیە سەرسام ببوو بە دەنگەکەی و بڕیاری دا ببێتە ئاوازدانەری و لەماوەی ساڵێکدا گۆرانی “قال حلف مايكلمنيش”ـی پێشکەشی کرد و هەروەها یەکەم ئۆرکسترای ڕۆژهەڵاتیی دامەزراند و لە کۆنسێرتەکانیدا لەگەڵی بوو، پاشان پێشکەوتنی گەورەی کاتێک بوو کە گۆرانیی ” رق الحبيب”ـی ئامادەکرد.

لە ساڵی ١٩٢٧ قەسەبچی گرووپی مۆسیقای خۆی دامەزراند کە بریتیی بوو لە بلیمەتترین مۆسیقاژەنەکان. لەو کاتەدا بەشی یەکەمی ئۆپێرا ئایدای دانا کە ئوم کەلسوم لە فیلمی ئایدا لە سەرەتای چلەکاندا وترا و پاشان گۆرانییەکانی بەیانیت باش و تا ئەو کاتەی خۆشی دەوێت دانا.

 ئەو پەیوەندییە لە نێوان قەسەبچی و ئوم کەلسوم بە باشی مایەوە تا ئەو کاتەی ئەو مۆسیقاژەنە گەورەیە هەستی کرد کە هەسارەی ڕۆژهەڵات خۆی و ئاوازەکانی پشتگوێ خستووە، وە حەزی لە ئاوازەکانی ڕیاز السنبتی و محەمەد ئەلموغییە ئەمەش برینێکی گەورەی بۆ دروست کرد، بەڵام گومانی نەبوو و تووڕەیی خۆی دەرنەبڕی، بەڵکو هاتە سەر بۆچوونی ئوم کەلسوم و ئامۆژگاری کرد کە ئاوازەکانی السنبتی و الموغی بەکار بهێنێت. بڕیاریدا لە ژیانی ئاوازدانەری بکشێتەوە و تا دوا ڕۆژی ژیانی وەک مۆسیقاژەن لە تیپەکەیدا بمێنێتەوە.

بەدرێژایی گەشتەکەی لەگەڵیدا قەسەبچی ئوم کەلسومی خۆشدەویست و ئیرەیی غیرەی لێدەکرد و لە نامەکانی بۆی ئاشکرا بوو، کاتێک بۆ چارەسەر بۆ دەرەوەی میسر سەفەری دەکرد بۆ خۆشەویستە تامەزرۆکەی دەنووسی و ئارەزووی بیستنی هەواڵی تەندروستیی دەکرد.  پێی دەگوت کە لە نەبوونی ئەودا هەست بە بۆشاییەکی گەورە دەکات و قسەی شاراوەی ناخی دەردەبڕێت کە تەنها لە نێوانی خۆشەویست بۆ خۆشەویست دەگوترێت.

ڕەخنەگر و ڕۆژنامەنووسی میسری طارق_الشناوي لە کتێبی “من و ئەشکەنجە و ئوم کەلسوم”دا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەسارەی ڕۆژهەڵات کاتێک بڕیاری دا هەواڵی هاوسەرگیریی لەگەڵ مۆسیقاژەن مەحمود شەریف ڕابگەیەنێت، وەک هەورەبروسکەیەک لەسەر سەری خۆشەویستەکانی هاتە خوارەوە. خوشەویستەکانی بڕیاریاندا شەریف ناچار بە پاشگەزبوونەوە بکەن و پەیوەندییەکەی لەگەل ئوم کەلسوم کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام خانمی گۆرانیبێژی عەرەبی بابەتەکەی لەخۆگرت و هەستی قەسەبچی بەرز نرخاند.

سەرەڕای پشتگوێخستنی خۆشەویستییەکەی ئوم کەلسوم بۆی، قەسەبچی بە تامەزرۆییەوە مایەوە، چونکە داهاتووی خۆی وەک مۆسیقاژەن کردە قوربانی بە نیشانەیەکی ڕوون لە مۆسیقای عەرەبیدا، پێی باشتر بوو وەک ژەنیار لە باندەکەیدا لە تەنیشتی بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی لە ٢٦ ی ئازاری ١٩٦٦ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، باشترین ئاوازەکان و نایابترین قوربانی بۆ خۆشەویستەکەی بەجێهێشت، سەرەڕای ئەوەی خۆشەویستەکەی ئەوانی دیکەی پەسەند کرد نەک خۆی.

قەسەبچی ماوەی ٣٠ ساڵ هاوڕێی ئوم کەلسوم بوو و لە ئاهەنگەکانیدا ژەنیاری بوو. دوای مردنی کە بۆ یەکەمجار ئوم کەلسوم بەبێ ئەو گۆرانی دەچڕێت، ئاوڕ دەداتەوە و سەر نەوی دەکات، سەیری شوێنە چۆڵەکەی محەمەد قەسەبچی دەکات.

هاوبەشی بکە