دیدی من من – ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن
فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه بۆ نمایشكردنی فیلمی كوردی بۆ بینه‌رانی كورد و بیانی له له‌نده‌ن و ساڵی ٢٠٠١ له‌لایه‌ن گروپێكی خۆبه‌خشه‌وه دامه‌زرێنراوه و تائێستاش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هه‌مان گروپدایه. ئه‌مساڵ ١٢یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی جیهانی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانی ئه‌درنه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌ندان و ستافی “فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن” ده‌كات:
هاوڕێیانی هێژا،
زیاد لە (۱۲٠) ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەوەی هەموو گەڵێک بە زمانی خۆی فیلم بەرهەم بهێنێت. مێژووی ئیرادەی ئێمە بۆ گێڕانەوە بە زمانی خۆمان شتێکی نوێیە. ئەم شەرمەزارییە لە ئەستۆی هەموومانە.سەڵاحەدین دەمیرتاش، گرتووخانەی ئەدرنە.
ئەم فیستیڤاڵە کە چەند عاشقێکی سینەما بە هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر لەم کات و ساتە دژوارەدا هێناویانەتە گۆڕێ، شایەنی شەرەفێکی مێژووییە. ڕوونە کە ئێوە دەبن بە چاوێکی نوێ و ڕەسەن، وشەیەکی ئازا و بەهێز لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانەی کە چیرۆکەکانیان لە مێژە بەسەر چوون. هونەری ئەو گەلەش بێگومان پێک دێت لە فۆرمێکی ڕەسەن کە ژیان و بەرخۆدان وەکوو هونەر دەهۆنێتەوە.
بۆ هەموو ئەو هونەرمەندانەی لە ناوماندا نەماون و بە کامێرا و پێنوسەکانیان پشتگیری ئەم نەریتەیان کردوە سڵاو ڕێز دەنێرم.
هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و هەموو هاوکاران دەخوازم.
بۆ بینینی فیلمه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه بێبه‌رامبه‌ر سەردانی ئەم لینکە بكه:
www.globalkurdishfilmfestival.com
تێبینی: دەتوانن ساین ئەپ بکەن بە ناو و ئیمەیڵی خۆتان و بینەری پرۆگرامی ئەمساڵ و فیلمەکان بن. زیاد لە (۱٠٠) تایتڵی تێدایه و دەتوانن بینەری هەموویان بن. هەموو فیلمەکان لە بەرواری (۱٦)ی نیسانەوە و لە کاژێر (۱۲)ی شەوەوە بە کاتی لەندەن ئەتواندرێت ببیندرێ، کە دەتوانن بینەری (۲٥) فیلمە ئەندێشەییە نوێیەکان و (٤٥) کورتە فیلم و (٤۸) فیلمی کلاسیکی کوردی بن، لە ماوەی (۱۲) ڕۆژدا.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.