19/04/2024
DidiMn Logo
Top

شانۆنامەی جەنگستان وەك بەرهەمێکی شانۆیی لە کتێبێکی زانکۆی ئۆکسفۆرددا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

شانۆیی جەنگستان “خاکی سەرباز” لە نووسین و دەرهێنانی ڕزگار حەمەڕەشید، یەکێكە لە شانۆگەرییە هاوبەشەکانی ناو کتێبێکی دەزگای چاپەمەنی زانکۆی ئۆکسفۆرد.

ئەم کتێبە بە هاوکاری هەریەك لە (د. نیشا ساجنانی زانکۆی نیویۆرک – ئەمریکا، پرۆفیسۆر ڤیکی کارکۆ زانکۆی ئێج هێڵ – بەریتانیا، د. جۆرج بۆلیڤو زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا – کەنەدا) کاری تێدا دەکرێت و دەنووسرێت.

چاپەمەنی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ماوەی ساڵێك زیاترە سەرقاڵی ئامادەکردنی کتێبێکی شانۆیین بە ناوی دراما، شانۆ، ئیمپرۆڤایزەیشن و ژیانێکی باش. ئەم کتێبە هەوڵ دەدات تیشك بخاتە سەر ئیرتیجالیی درامی، گەمەکانی دراما، شانۆنامەنووسین، دراماتۆرگی، نەخشەکێشان، دەرهێنان و کاریگەری لەسەر بینەران و پێکهێنەرە شانۆییەکانی تر. مەبەستیش لەم کارە قووڵکردنەوەی تێگەیشتنە لە کاریگەرییەکانی ئەو بوارانە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر.

ئەم کتێبە لە دوازدە بەش پێکهاتووە، بەشێکی کتێبەکە تایبەتە بە قسەکردنی نووسەر و دەرهێنەری کارەکە، ڕزگار حەمەڕەشید، د. جۆرج، د. مارڤین و کریستۆفەر کووك دەربارەی شانۆگەریی جەنگستان کە لە ئینگلیزییەکەیدا بەSOLDIERLAND  وەرگێڕدراوە. بڕیارە ئەم کتێبە لە مانگی یەکی ٢٠٢١دا تەواو ببێت و لە زۆربەی وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا و بە تایبەتیش لە زانکۆکانی جیهان و ناوەندە ئەکادیمیەکاندا بڵاو بکرێتەوە.  

هاوبەشی بکە

Rzgar hama rashid,