26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی لە نووسینی بەختیار عەلی دەکرێت بە شانۆیی

لە لایەن دیدی من 1 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕەوەند جەواد

رۆمانی “داگیرکردنی تاریکی” لە نووسینی ڕۆمانووسی کورد بەختیار عەلى لەلایەن گروپێکی نێودەوڵەتییەوە بە ناوی “ماڵی شانۆیی ئەڵمانی” یەوە دەکرێتە کارێکی شانۆیی. ئامادەکردنی دەقی ڕۆمانەکە بۆ شانۆ لەلایەن ئەکتەرو شانۆکاری کورد (کەڤاڵ سدقی)یەوە ئەنجامدراوە و شانۆکار و دەرهێنەری کورد ئــێحسان عوسمان دەرهێنەری کارە شانۆییەکەیە.

لە ئێستادا کارەکە لە پڕۆڤەدایە و گروپەکە ماوەەی دوو هەفتەی پڕۆڤەیان تێپەڕاندووە. لە کارەکەدا ١٢ ئەکتەری کچ و کوڕ تێیدا ڕۆڵ دەبینن کە دوو ئەکتەریان کوردن، ئەوانیش: کەڤاڵ سدقی و ئەکتەری بەناوبانگی کوردستانی باکوور فەرهاد کەسکین هاوکات لەگەڵ کچە ئەکتەرێکی یۆنانی و ژمارەیەک ئەکتەری ئەڵمانی.

ئەم شانۆییە بەزمانی ئەڵمانی نمایش دەکرێت کە بڕیارە ١٧\٢\٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی نمایشکردنی کارەکە بێت لەشاری ڤیزبادن-ی ئەڵمانیا. شانۆییەکە بەرهەمی (ماڵی شانۆیی ئەڵمانیە) و لە ئێستادا بەردەوامن لە پڕۆڤە.

ئەکتەر و شانۆکاری کورد کەڤاڵ سدقی، ساڵی ٢٠٠٠ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک بەشی شانۆی خوێندوو ە و دوای تەواوکردنی خوێندن بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک مامۆستا لە بەشی شانۆیی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک کاریکردووە. دواتر ساڵی ٢٠٠٩ بەردەوامی بە خوێندن داوە لە زانکۆی دهۆک بەشی کۆلێژی ئاداب بەشی سانۆ و ساڵی ٢٠١٣ خوێندنی تەواوکردووە. یەکەم ئەکتەری ژنە لە شاری دهۆک کە کاری شانۆیی کردووە و تاکو ئێستا لە کارکردن بەردەوام بووە. کەڤال سدقی لەگەڵ پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانیدا کاریکردووە و هەروەها بەشداری لە زیاد لە ٣٧ کاری شانۆییدا کردووە لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە. هەروەها لە ئێستادا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە ساڵی ٢٠٠٧ هەتا ئێستا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر و شانۆنووس لەگەڵ چەندین هونەرمەندی کورد و ئەڵمانی کاریکردووە.

شانۆکار و دەرهێنەری کورد ئــێحسان عوسمان، بەشداری لە چەندین بەرهەمی شانۆیی و پڕۆژەی فیلمدا کردووە. لە شاری بەغدا کاری دەرهێنانی بۆ شانۆیی “سەردانیی خانمە پیرەکە” کردووە لە نووسینی فریدریچ دورنمات. جگە لەوە بەشداری چەندین کاری دیکەی کردووە کە شایەنی ئاماژە پێدانە، لەوانە: Die Entführung aus dem Seraglio، Cologne Opera (spring 2011)

هاوبەشی بکە