نووسینی: بینایی حسێن
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان
بینایی حسێن نووسەر و وەرگێڕ، لەدایک بووی ۱۹۹٦ لە شاری سلێمانی دەرچووی بەشی کارگێڕی بانکە. لەهەمان کاتدا دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنە. ئەم شیعرە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی. بینایی بۆ نووسینی ئەم شیعرە سودی لە ناونیشانی گۆرانییەکانی ئوم کەلسوم بینیوە و وەک تەکنیک یاری بە ناوەکان کردووە و وەک بەشێک لە شیعرەکە بەکاریهێناوە.
لەبەرئەوەی ئوم کەلسومت خۆشئەوێت، حەزئەکەم پێت بڵێم کە
“ القلب يعشق كل جميل “ و تۆ هەموو جوانییەکیت لە چاومدا
سەرەڕای هەڵهاتنیشم لە “ سيرة الحب “ بەڵام
“دارت الأيام “ و تۆ بوویت بە “ أمل حياتي “
وا دیارە هەڵهاتنم لەبەر ئەوەیە “ أنا في أنتظارك “
وە ئەگەر ڕۆژێک “ هجرتك “ وە “ بعيد عنك “ مامەوە
ئەوا من “ كل ليلة و كل يوم “ خەیاڵ و وێنات دەکەم
شەوێک لە دووریت تاقەت پڕوکێنە و وەک “ ألف ليلة و ليلة “ تێدەپەڕیت
هەرگیز ناتوانم تاکە ڕۆژێک “ أنساك “
ڕاستە “ غلبت اصالح في روحي “ کە هۆگری بوونت بووە
بەڵام “ حكم عليا الهوا “ بەوەی چاوەڕوانت بم!
وە من ئاواتەخواز نیم ڕۆژێک بێت پێت بڵێم “ جددت حبك ليه “
تەممەنامە هەمیشە بڵێم کە “ انت عمري! “
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.