13/02/2025
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی هەسارەکەی ڕۆژهەڵات: ئوم کەلسوم لە وەڵامی هۆکاری درێژیی ماوەی گۆرانییەکانی

لە لایەن دیدی من 1 حەفتە پێش ئێستا

دیدی من – ئەلنەهار
لە عەرەبییەوە: بینایی حسێن
سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان عەبدولڕەحمان

‎‎ هەندێک بڵاوکراوە بڵاوبووەوە لە تۆڕەکۆمڵایەتیەکاندا دەربارەی گۆرانیە دوور و درێژەکانی ئوم کەلسوم کە بریتی بوون لە کۆمێنت و ڕای گاڵتەئامێز و بەتایبەت لەسەر گۆرانی مش فاضیة أعاتبك ( کاتم نییە لۆمەت بکەم ) کە ماوەی گۆرانیەکە کاتژمێر و نیوێك تێپەڕ دەکات. ‎بەڵام ئەو کەسانەی نەچنە قوڵایی هونەرەوە تێناگەن لەوەی ئوم کەلسوم نەدەوەستا لەسەر شانۆ تەنها بۆ ڕایی کردنی پیشەکەی بەڵکو بەشێوەیەك گۆرانی دەچڕی کە هونەرێکی ڕەسەن بدات بە گوێی بیسەرانیدا کە ئەم جۆرە هونەرە لەئەمڕۆماندا بەرەو لەناوچوون دەچێت. دەربارەی درێژی ماوەی گۆرانیەکانی کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاو بۆوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکاندا ‎کە تیایدا ئوم کەلسوم پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا هۆکاری سەرەکی درێژی ماوەی گۆرانیەکانی ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت:


‎بەڵام سەبارەت بە گۆرانیەکان کە بەڕێزتان دەڵێن ماوەکەی درێژە، ‎لە ڕاستیدا گۆرانیەکان ماوەکانیان درێژ نییە، واتە ئێمە گۆرانیەک کە دروست دەکەین لە قەوانێک بە دوبارە وتنەوەشەوە، کە وتنەوەی زۆریش واتە وتنەوەی بەیتێک چەند جارێک یاخود وتنەوەی کۆپلەیەک چەند جارێک لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا نیو کاتژمێر کات دەبات. ‎بەڵام لەسەر شانۆ لە خزمەتی داواکاریەکانی هەوادارەکانمان دەبین و دووبارەی دەکەینەوە لەبەر ئەوە کاتی دەوێت ، ‎ئەو کاتەی بەڕێزتان باسی دەکەن

هاوبەشی بکە