26/04/2024
DidiMn Logo
Top

سینەمای وودی ئاڵن: دەربڕینی تراژیدیا لە ڕێگای کۆمیدیاوە

لە لایەن دیدی من 3 مانگ پێش ئێستا

دیدی من – فیلمستاگ
لە ئینگلیزییەوە: ڕێنما ئیدریس

‎ئەمڕۆ باس لە کەسایەتییەکی ناوداری جیهانی سینەما دەکەین. هەندێک کەس پێیان وایە دەرهێنەرێکی بلیمەتە، هەندێکی دیش بە کەم سەیری دەکەن. ئەم دژایەتییە بەسە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە شێوازی دەرهێنانی وودی ئالن بکەین. وودی ئالن لە مێژە لە لوتکەدایە هەروەها وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەرە برشتدارەکانی هۆڵیوود دەمێنێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شێوازەکەی زەحمەت و دیارینەکراوە، ئەمەش فیگەرە ئاڵۆزەکەی سەرنجڕاکێشتر دەکات. ئالن بێ هیچ گومانێک نووسەرێکی گەورەی کۆمیدیایە کە ڕەنگە وێنەی لادراوی مێژووی سینەمای دروستکردبێت، بەڵام ئەمە تاکە شت نیە کە لەسەر فیگەری ئەم دەرهێنەرە بیڵێین. بەڵکو فیلمەکانیشی پڕن لە سەرچاوە و لاسایی کردنەوەی گاڵتەئامێزانەی ئەدەب و سینەما، کە هاوتایە لەگەڵ وێنەی ئالنی نائاسایی و گاڵتەجاڕ لەگەڵ مانای قوڵ و نوێ. کەواتە ئەو کێیە: سینەمادۆستێکی کۆمیدی لەخۆبایی یان دەرهێنەرێکی جیاواز کە لە هەوڵدایە پەیامێک بگەیەنێ لە ڕێگای سینەماوە؟ ئەمڕۆ هەوڵ دەدەین ئەوە بزانین.

ژیاننامەی وودی ئاڵن

ئالن لە نیویۆرک لەدایکبووە و هەر لەوێش گەورە بووە. دەستی کردووە بە نووسینی نوکتە بۆ ڕۆژنامەکان بۆ ئەوەی برێک پارە بەدەست بهێنێت. کاتێک تەمەنی شانزە ساڵ بوو، بەهرەکەی بەهۆی کۆمیدیکار میڵت کامێنەوە دۆزیەوە، کە هەلێکی بۆ ئالن ڕەخساند بۆ ئەوەی  لەگەڵ سید سیزار لە بەرنامەیەکی بەناوبانگدا بەشداری بکاتدوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، ئالن ناوی خۆی لە زانکۆی نیویۆرک تۆمار کرد، لەوێ کۆرسی پەیوەندی و فیلمسازی خوێند، بەڵام دوای ماوەیەک دەرکرا.

دوای ئەوەی شکستی هێنا لە خوێندنی زانکۆ، دواجار کە لە پشوودایە کارێک هەڵدەبژێرێت، لە لایەن ئەکتەری کۆمیدی هێربێرت شراینەر کارێک وەردەگرێت و سیناریۆی بۆ دادەڕێژێت. لە ساڵی ١٩٥٤ سیناریۆی بۆ بەرنامە تەلەفزیۆنییە بەناوبانگەکانیوەک “The Ed Sullivan Show”, “The Tonight Show”, “Caesar’s Hour” و چەندین بەرنامەی دیکەی نووسیوە.

لە ساڵی ١٩٦١ لە رۆڵێکی نوێدا دەرکەوت، یەکەم دەرکەوتنی  ڕۆڵ بینین بوو لە ژانری ستاند ئەپ کۆمیدی، لە یانەی “دوپلێکس” لە گرینویچ ڤیلەیج. لە هەمان کاتدا دەستی کرد بە نووسین بۆ بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی “کامێرای شاراوە” و لە چەند ئەڵقەیەکی بەرنامەکەدا دەرکەوت. هەروەها ئالن کورتە چیرۆکی بۆ بڵاوکراوە جۆراوجۆرەکان نووسیوە.

(١٩٦٥)، “What’s New Pussycat” یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٦٥ بوو بە ناوی  کە ئالن سیناریۆی فیلمەکەی نووسی. لە کۆتاییدا شاکارێکی کۆمیدیای سەرنجڕاکێش زۆر سەرکەوتوو بوو لەگەڵ کاستێکی نایاب، کە تێیدا نوکتەی بوێر و لاسایی کردنەوەی گالتەجاری و گالتە و گەپی بە شێوازی فیلمە بێدەنگەکان بەکارهێنا.

‎مۆنۆلۆگ یان دەرفەتێک خۆدەربڕین

‎وودی ئالن هەرگیز هەوڵی نەداوە لە ڕێگەی کارەکانییەوە دروستی ڕاستەقینە بگەیەنێت. بە واتایەکی تر، دەرهێنەر وا خۆی نیشان نادات کە بابەتیی بێت – بە پێچەوانەوە هەمیشە تەنها بۆچوونی خۆی وێنا دەکات، رەنگە هەر ئەمەش هۆکارێک بێت کە فیلمەکانی وا جیاواز پیشانبدات. تەنانەت وەک کۆمیدیاکارێک ئالن کاتی ئەوەی هەبوو بۆ پێکهێنانی وێنەی ئاشنای رۆمانسیی شەرمن و دەمارگیر، کە لای ئاساییە ترس و ئاڵۆزییەکانیان بخاتە سەر بینەر.

‎بۆیە خودی وودی ئالن رۆڵی زۆریی لە فیلمەکانیدا بینیوە، بەڵام  زۆر ئەکتەری تری ناوازە و بە توانای بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمەکانی بانگهێشتکردووە.سەرەڕای ئەوەش، بەبێ گوێدانە روخسارەکانی سەر شاشەکە لە کارەکتەرەکانی کۆمیدیای دراماتیکدا، ئاڵن کەسێکی تەنها بوو و گومانی لەخۆی هەبوو. جا چ میا فارۆ لە فیلمی “The Purple Rose of Cairo” (1985) بێت یان ئۆین ویلسۆن لە فیلمی “Midnight in Paris” (2011). تەنانەت لەو شوێنانەی کە وێنە ئاشناکان نامێنن، فیلمەکانی ئالن هێشتا بە مۆنۆلۆگی نووسەرێک دەبینرێت.

تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە چەند جار گوێت لە گێڕانەوە بووە لە فیلمەکانی وودی ئالن. زۆرجار، وانیە؟ ئەمە دیارترین بەڕێوەبردنی چیرۆکبێژە لە سینەماکارییەکەیدا. ئەم تەکنیکە رێگەت پێدەدات کەشێکی ناوازە دروست بکەیت هەروەها لەو رێگایانە تێبگەیت کە ئالن لە کاتی دروستکردنی فیلمدا دەیگرێتەبەر. ئەمانە زۆرجار چیرۆکی سادەن، هاوشێوەی چیرۆکێکی ئەفسانەیی، کە وانەی رەوشتی تێدایە. ئالن بە مەبەست فیلمی ئەفسانەیی دروست دەکات بۆ ئەوەی ئازاد بێ لە دەربڕینی. بۆیە لە فیلمەکانیدا دەیەوێت شتێک بە بینەرەکانی بگەیەنێت.

ئامێرێکی دیکەی بەرچاوی دەرهێنان ئەوەیە کە زۆرجار کارەکتەرەکانی وودی ئالن دیواری نێوان فیلمەکە و بینەر دەشکێنن، ئەمەش رێگەیان پێدەدات راستەوخۆ لەگەڵ بینەر قسە بکەن. رەنگە بانگهێشتکردن بۆ گفتوگۆ گرنگترین تایبەتمەندی وودی ئالن بێت. ئەم فیگەرە ڕۆمانسی و ڕۆشنبیرە هەمیشە شتێکی هەیە بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بە بینەرەکانی، بۆ ئەوەی بیروڕاکانی خۆی هاوبەش بکات لەگەڵیان. زۆر کەس سەیرکردنی فیلمەکانی بەراورد دەکەن بە چارەسەری پزیشکی دەروونی، کە تەنانەت خودی دەرهێنەر توانی لە فیلمی “فێستیڤاڵی ڕیفکین” (2020)دا گاڵتەیان پێبکات، کە لە ئۆفیسی چارەسەری دەروونیی دەست پێدەکات و کۆتایی دێت. تایبەتمەندییەکی گرنگی هەموو پاڵەوانەکانی فیلمە کلاسیکییەکان ئەوەیە کە هەرگیز بێدەنگ نابن. ئەگەر کارەکتەری فیلمێکی وودی ئالن قسە نەکات، کەواتە ئەم کارەکتەرە هەر بوونی نیە.

ئەو کاریگەرییەی کە ئالن بەدەستی دەهێنێت تەکنیکێکی تاڕادەیەک سادەیە – بێ لێکدانەوە دووان (ئیمپرۆڤیزەکردن). سەرەتا ئالن تەنها رێگەی بە کەسانی خۆبەخۆیی دا، چونکە تەنها متمانەی بە ئەزموونی کەسیی کۆمیدی ستاند ئاپ هەبوو. بەڵام لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزموونی دەرهێنەریی، کەشوهەوای سێتەکە پڕ بوو لە ئازادی. زۆرجار دەرهێنەر تەنها چوارچێوەی دیمەنێک و ئاراستەی گشتی دەخستە ڕوو، بەڵام کارەکتەرەکان بە تەواوی لەگەڵ کارامەیی و ویژدانی خۆیان بەجێدەهێڵدران. بەم شێوەیە، وای دەبینی، فیلمەکانی مایسترۆ تۆنێکی ئایرۆنیی وەردەگرن، کە کەشوهەوای گشتی فیلمەکە کەمێک بێمانا و گاڵتەجاڕانە دەکات.

ئەدەبیات

ڕەنگە کتێبەکان دیارترین تایبەتمەندی یەکگرتووی کارەکانی ئالن بن. لە زۆر ڕووەوە هەموو ئاماژە کولتوورییەکانی ئەدەبیاتی کلاسیک ژانرێکی دیاریکراوی کۆمیدیای فیکرییان پێناسە کرد، کە وودی ئالن کاری تێدا دەکرد. خۆشەویستی دەرهێنەر بۆ کتێبیش لەوەدا هەڵدەقوڵێت کە چەندین جار باس لە هەمان نووسەران دەکات یان قسەکانیان دووبارە دەکاتەوە: دۆستۆیڤسکی، تۆڵستۆی، چێخۆڤ… شایانی باسە کە پێدەچێت ئالن دەرهێنەرێکی ئایدیاڵ بێت بۆ وەرگێڕانی چیرۆکەکانی ئەنتۆن چێخۆف: هەردووکیان مەزاجێکی هاوشێوە لە گێڕانەوەکەیاندا هەیە. فانتازیایەکی لەو شێوەیە فیلمی “Hannah and Her Sisters” (١٩٨٦)ە، کە ئاماژەیەکی کەم  بۆ شانۆنامەی سێ خوشکی چێخۆڤ دەکا. جگە لە ئاماژەکان، ئالن تەواوی پڵۆتەکانیش لە دەوروپشتی ئەدەب بنیات دەنێت، وەک لە فیلمی “Midnight in Paris”دا، کە پاڵەوان-نووسەر دەچێتە ناو جیهانی ئەفسانە ئەدەبییەکانییەوە. 

ئوستازی تەنز

‏”Love and Death” (1975) بەگشتی بە یەکێک لە باشترین نموونەکانی پارۆدی دادەنرێت، کە توانی گاڵتە بە ئەرستۆکراسی و بیروبۆچوونی هاوشێوەی دۆستۆیڤسکی سەبارەت بە پرسیارە بوونگەراییەکان و بیرۆکە بنەڕەتییەکان سەبارەت بە شەڕ و ئاشتی و مێژوو بکات. بەڵام زۆر لەوە سەرنجڕاکێشتر ئەو شێوازەیە کە وودی ئالن لە فیلمەکانیدا ئاماژە بە سینەما دەکات. لە سەرەتای ژیانی هونەرییدا، دەرهێنەر بوێرانە گاڵتە بە تەکنیکەکانی کلاسیکی وەک ئەنتۆنیۆنی و گۆدار و بێرگمان دەکرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم پارۆدییانە چیتر وێنەیەکی گاڵتەجاڕانە نەبوون لە بینایی سینەمادۆستێکەوە و گۆڕا بۆ تەکنیکێکی دەرهێنەرێکی تەواو کارامە. بۆ نموونە لە فیلمی “Love and Death”دا ئالن بە شێوەیەکی گالتەجاڕییەوە قسەکانی بێرگمانی دووبارە کردۆتەوە و هەر لە فیلمی “Interiors” (١٩٧٨) فیلمێکی جددی بە شێوازی کلاسیکی سویدی دروست دەکات. ئەم جۆرە دژایەتیانە جەوهەری وودی ئالن’ن. سەرەڕای درێژخایەنی ژیانی پیشەیی و ئەو گۆڕانکاریانەی ستایلەکەی، هێشتا دەرهێنەر خولیای سەرەکی خۆی ماوە- سینەما..

شێوازی بینراو

شایانی باسە ناوەڕۆکی بینراوی تابلۆکانی دەرهێنەر دەرئەنجامی ئەو شۆڕشەیە کە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە هۆلیوود ڕوویدا. شەپۆلێکی نوێی سینەماکارانی گەنج کە کامێرای ڕووناک و کۆمپاکتیان پێبوو، راستەوخۆ چوونە سەر شەقامەکان بۆ چرکاندنی وێنەی سروشتی. لەنێو ئەم گەنجە ئارەزومەندانەدا وودی ئالنی تێدابوو کە لەو کاتەوە خۆشەویستی خۆی بۆ نیویۆرک هەر لە دڵی دا ماوەتەوە. هەر بۆیە شێوازی بینراوی ئالن بە وێنەگرتنی یەک وێنەی درێژ تایبەتمەندە. دەرهێنەر پێی باشە دیمەنەکان نزیک بێ لە وێنەی شانۆیی، هەموو کردار و دیالۆگەکانی لە یەک دیمەندا کۆدەکردەوە، ئەمەش ڕێگە بە بینەر دەدات راستەوخۆ سەیری دیمەنەکان بکات. وێنەی جوان بینەر سەرقاڵ ناکات بەڵکو رێگە دەدات جەخت لەسەر گفتوگۆ فیکرییەکان بکرێت،. سەرەڕای وێنەی بەهێزی ئەم نووسەرە جیاوازە، شێوازی بینراوی ئالن هەمیشە ئازایانە بەرپرسیارییەتیی هاوڕێ سینەماکارەکانی دەدا. ئەو دیدەوانە گەورانەی کە هاوکاری ئاڵنیان کرد، شتێکی جیاوازیان بۆ هەر فیلمێک زیدکرد، زمانی بینراوی کارەکانی ئەویان لە رادەبەدەر فرەچەشنکرد. بۆ نموونە لە فیلمی “The Godfather” (1972) دا کامێرامان گۆردۆن ویلیس لە فیلمی “مانهاتن” (1979)دا شانۆگەرییەکی ئاڵۆزی ڕووناکی و سێبەری دروستکرد، و ڤیتۆریۆ ستۆرارۆی درەوشاوە دیمەنەکانی نیویۆرکی گۆڕی بۆ دیمەنی نزیکەی سوریالی لە فیلمی “Wonder Wheel” (2017). ) و “ A Rainy Day in New York” (٢٠١٩). 

لە کۆتاییدا

پێکهاتەیەکی گرنگی دیکەی جیهانی ئالن هەیە کە ناکرێت فەرامۆش بکرێت. هەموو فیلمەکانی پڕن لە جاز، ئەمەش یارمەتیمان دەدات بە باشترین شێوە تێبگەین کە وودی ئالن چ جۆرە دەرهێنەرێکە. مۆسیقاکە وا دەکات کۆمیدیاکانی دابڕاو و کەمێک بێهێز بن، لە کاتێکدا فیلمە جدییەکانی لە گور و سۆزداریی زیادەڕۆیی بێبەش دەکەن. دەرهێنەر وەک مۆسیقای ناو سینەماکارییەکەی هەمیشە هاوسەنگی دروست دەکات، ڕەنگە هەر ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی فیگەر و کارەکانی ئەوەندە دژ بەیەک بن. سەرەڕای ئەوەش ئینکاری ئەوە ناکرێت کە کارەکانی وەک جازێکی تەکنیکی و ریتمیی، بینەر دەگرێتەوە. لەبەرئەوەی جاز بۆ هەموو کەسێک مۆسیقا نییە، وەک وێنەکانی وودی ئالن.

هاوبەشی بکە