25/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئانی ئێرنۆ: براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ

لە لایەن دیدی من 2 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – دێر شپیگل

لە ئەڵمانییەوە: کەنار قەرەداخی

براوەی بەناوبانگتین خەڵات و رێزلێنانی ئەدەبی جیهانی دیاری کرا. ئەکادیمی سویدی لە ستۆکۆڵم خانمە نوسەری فەرەنسی ئانی ئێرناوکسی بە ( ئازا و  وردبینیەکی بێهاوتا) لە قەڵەمدا.

ئانی ئێرناوکس براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاته‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٢. نوسەری تەمەن ٨٢ ساڵ بەتایبەت بە شێوازی یادەوەری ئاساکانیدا دەناسرێتەوە. بە شێوەیەک بە یەکێک لە هەرە نەسەرە مەزنەکان لەو بواردا نیشان کراوە و جێگای خۆی کردووەتەوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ پارتیک مۆدیانۆ خەڵاتی باشترین نوسەری ئەدەبیاتیان وەرگرتووە.

کۆمیتەی براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە سوید، خانمە نوسەری بە ئازایی و وردبینی دەستنیسان کرد، بە جۆرێک کە لە نوسینەکانیدا دەچێتە بن و بنچینەی بابەتەکە و تەنها بە ڕواڵەتیدا وازناهێنێت بەڵکو دەست بۆ ڕەگی بابەتەکان و ژیانی کەسه‌كان دەبات، کە بەجۆرێک قەتیسی دەکات، هێندە ڕۆدەچێتە قوڵایی کەسایەتییەکانییەوە.

ئانی ئێرناوکس، لە ١. رەزبەری ساڵی ١٩٤٠ لە لیلەبۆننە هاتۆتە دونیاوە. دایک و باوکی خاوەنی  کافتریا و شیرینیخانە بوون. ئانی ژیانێکی تاکو بڵێی سەربەرزانە و تاڕادەیەک دورە پەرێز و پاریزراو لە کۆمەڵگەی هەبووە و ئاینی کاتۆلیکیان پەیڕەو کردووە. پاشئەوەی لە خویندنگەی تایبەت بە کچان لەو سەردەمەدا، بەشی زانستی ئەدەبیاتی بەسەرکەوتووی تەواوکردووە. پاشان وەک مامۆستا لە زانکۆ کاریکردووە.

لە ناوەڕاستی هەفتاکاندا سه‌رقاڵی کاری نوسین بووە. رۆمانەکانی سەرەتای زیاتر بابەتی کۆمەلایەتی و تێکەڵبوونی کجان بە دونیای کارکردن و بەرزبونەوەیان و  بەرهەڵستییەکانی خیزانەکانیان بوو بەرامبەریان. تایبەترین نوسینەکانی ڕۆمانی ( شوێنگە) کە لە ساڵی ١٩٨٤ بڵاوکرایەوە. کە باسی ژیانی باوکی دەکات. لە نوسینەکانی دیکەیدا جابونەوەو لەبارچون و توشبونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی شیتال دەکاتەوەو بەوردی دەیخاتە پێشچاوی دونیا و خوێنەران.

ئانی خۆی بە ئێسنۆلۆگی دەزانێت، هەندێکجار خۆی بە مارسێل پرۆست و بەرهەمەکانی ( گەڕان بە دوای کاتە لەدەستچووەکان) دەناسێنێت. هەروەها نوسینەکانی پییەر بۆردیو کارێکی زۆرییان لێکردووە.

ئەکادیمی نۆبڵ ڕۆمانی ( ڕوداو) بە باشترین و ناوازەترین کار ناوزەند کردووە، کە تیایدا باس لە ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ دەکات کە باسی لە بارچونە نایاساییەکەی دەکات. لە ڕێگەی دورخستنیەوە واتە ئەو شێوازەی کە کەسی سێهەم هەڵدەستێت بە گێرانەوەی بابەتەکە، یەکێکە لەو تەکنیکانەی کە ئانی زۆربەی کات پەیڕەوی کردووە و ژیان و تەنگ و چەلەمەو کۆمەڵگاو کولتوری پیشان داوە و ڕەخنەی لێگرتووە. بەم شێوازی نوسینەی ئەوە ناگرێتەوە کە ئانی نوسینەکانی نەچنە بواری سیاسیەوە.

نزیکەی ٢٣٣ پاڵێراو بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەستنیشانکرابوون، بەڵام ناوەکانیان بەتەواوی پارێزراون، هەرچەندە هەتاوەکوو دره‌نگ  نەتوانراوبوو بە ئانی بوترێت چونکە وەڵامی تێلەفۆنی نەداوەتەوەو نەتوانراوە ئاگادار بکرێتەوە، واتە خۆشی نەیدازانی کە براوەی خەڵاتەکەیە.

لەپاشان کەناڵی ئیس ڤی تی سویدی توانی وەری بگرێت و لە تەلەفۆندا وتی کە بەراستی توشی سەرسوڕمان بووەو ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆی و هەروەها بەرپرسیارێتییەکی گەورەشە، نەک تەنها بەنوسینەکانی بەڵکو بە چ شێوازێک بتوانێت بە شێوەیەکی ڕەواو بە وردبینییەکی زۆرەوە بتوانێت بەرهەمەکانی پێشکەش بە جیهان بکات.

هاوبەشی بکە