دیدی من – میلانۆ مەریوان
میلانۆ مەریوان، نووسەری کتێبە شیعری “خودپەیدا” و “سێبەری تۆ ڕۆشنایی منە”، شاعیرێکی نوێیە کە ساڵی ٢٠٢٣ هەردوو کتێبەکەی چاپکراوە و کەوتووەتە بەردەستی خوێنەران. ئەو دەربارەی نووسینەکانی دەڵێت: لەم پەرتوکەدا کە پێکهاتوە لە کۆمەڵێ هەستی نوسراوەی خۆم هیوادارم هەر کەسێ خوێنیەوە پێی جوان بێت و بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت گوزارشت لە هەستیان بکات.
جوانیی تۆ
چیرۆکێکە هەتا ئێستا
کەس نەیگێڕاوەتەوە
وشەی تۆ
ڕێزمانێکە تا ئێستا
نەنوسراوەتەوە
ناسکی تۆ
دەریایەکە هەتا ئێستا
شەپۆلیێکی نەداوە
باڵای تۆ
عەرعەرێکە تا ئێستا
باخێک نەیدیوە
نهێنی تۆ
ڕازێکە هەتا ئێستا
لێوێک نەیدرکاندووە
چاوانی تۆ
مانگێکە تا ئێستا
جەژنێکی پێ نەکراوە.
لێم ڕوونە بەرەولات دێم
بەڵام بێ گوێدانە لمی ڕێگاو
گەرمی دنیاو
ساردی تۆ
هەر دێم و بێ قیبلە نومای
ڕێنیشان هەر دێم ملی ڕێم گرتووە
ئەگەر لێشم پرسن بۆ وا
دەڵێم لە ڕێی ئەوا لە ڕێگام
چەند خۆشە لە ڕێی تۆیا مردن
زیندو بوونەوەش وایان وتوە لە ڕێی ئەوا
بە ئاگا دێمەوە بۆیە هەر لە ڕێم!


هەردوو کتێبەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە چاپخانەی ئاکۆ بەردەست ئەبێت
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.