23/03/2024
DidiMn Logo
Top

یەكەمین بەرهەمی میلۆدی كوردی بڵاودەكرێتەوە

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دێرینترین بەرهەمی میلۆدی كوردی كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (117) ساڵ لەمەوبەر، سەرلەنوێ بڵاوكرایەوە.

د.كارزان محەمەد لەوبارەیەوە ده‌ڵێت “لەماوەی سەرقاڵبوونم بەگەڕان بۆ بەرهەمە بزرەكانی كوردناسان، ئەلبومێكی ناوازەی هونەرمەند (ئارچیماندرایت كۆمیتاس)م دەستكەوت كە (13) نۆتەی میوزیكی كوردی لەخۆگرتووەو ساڵی (1903ز) لە مۆسكۆ چاپ كراوە.”

سەبارەت بەبڵاوكردنەوەی بەرهەمەكه‌ وتیشی “دوای هەڵسەنگاندنی ئەم نۆتە موزیكییانە لەلایەن مامۆستا سەڵاح رەئوفی مۆسیقارەوە، بەشێوەی ئەلبوم سەرلەنوێ بڵاوم كردەوە، جێی دەستخۆشیە كە بەرێز (تەحسین قادر) و رێكخراوی ئازادبوون ئەركی چاپی گرتۆتە ئەستۆ”.

سەبارەت بە ناوەرۆکی میلۆدییەکانیش, هونەرمەند سەڵاح رەئوفی مۆسیقار پێشەکییەکی هەڵسەنگێنەرانەی بۆ میلۆدییەکان کردووە و لایەنی باش و کەموکوڕییەکانی خستۆتەڕوو. یەکەمین ئاوازیش ناوی قەندیلی رەشپۆشە و ئاوازەکانیتریش پەیوەندی بە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە هەیە.

شایانی باسە ئارچیماندرایت كۆمیتاس هونەرمەندێكی ناسراوی ئەرمەنییە ساڵی (1869ز) لە (كوتاهیە)ی بن دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە دایكبووە. ساڵی (1896) بەشێوەیەكی ئەكادیمی دەربارەی میوزیكی كوردی خوێندویەتی, ساڵی (1935ز) كۆچی دواییكردوەو لە ئەرمەنستان بەخاك سپێردراوە.

چەندین ناوەندو دامەزراوەی میوزیك وەك رێزلێنانێ بەناوی ئەم هونەرمەندەوە ناوزەد كراوە. سەبارەت بە ناوەرۆکی میلۆدییەکانیش, هونەرمەند سەڵاح رەئوفی مۆسیقار پێشەکییەکی هەڵسەنگێنەرانەی بۆ میلۆدییەکان کردووە و لایەنی باش و کەموکوڕییەکانی خستۆتەڕوو. یەکەمین ئاوازیش ناوی قەندیلی رەشپۆشە و ئاوازەکانیتریش پەیوەندی بە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە هەیە.

هاوبەشی بکە

kurdish melody, kurdish note,