دیدی من – سیت ئۆفیسیێل دو زاز، ویكیپێدیا
له فەڕەنسییەوە: سەلیم جەمال
«زاز» ناوی تەواوی ئیزابێل ژێفروا، گۆرانیبێژو هۆنراوەنووسی بەناوبانگی فەڕەنسییه، ڕۆژی یەكی ئایاری ساڵی١٩٨٠ له شاری شۆمبغی-لێ-توغی وڵاتی فەڕەنسا لە دایكبووە. بەگشتی ژانرو ستایلی گۆرانییەكانی پێكدێن له؛ پۆپ، ڕۆك، سۆڵ، ژاز و فۆلك. كه له ئێستادا نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بەناوی ئەمنوئەمان (Sains et saufs) بڵاوكردووەتەوە. وە مافی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومی ناوبراویش كەوتووەته ئەستۆی كۆمپانیای تۆ ئو تاخ (Tôt ou tard).
ئەلبوومی ئەمنوئەمان له چواردە گۆرانی هەمەچەشن پێكدێت، بە ناوەكانی: من دەبوورم، له نیشتیمانی سەرسوڕهێنەرەكان، دڵی من تۆ شێتی، بزەكەم، خودای من، دەكرێ بەمجۆرەبێ، ئەمنوئەمان، پێموابێ كە تۆ دەزانیت، كڵپە، منداڵییەك بۆ تاهەتایی، تەنێ پەیوەندییەكان، شینایی شەو، گوزەرگەیەك بەرەو دەریا و خۆشەویستەكەم.
تێكست، ئاواز، دابەشكردن، میكس و ماستەرینگی تەواوی گۆرانییەكانی ئەو ئەلبوومه له هەریەك له: لۆرێنت لاماركا، ئیزابێل ژێفروا(زاز)، ژان ئێتیێن ماییار، نۆوێ پرێشۆف، ڤییێنێ بورۆ، ڕافائێل ئارۆش و ئاندرێ ڤێلتێر وەرگیراون.
زاز تاوەكو ئێستا خاوەنی شەش ئەلبوومی فەرمییه بەناوەكانی: زاز، ڕێكتۆ ڤێرسۆ، پاریس، ڕەنگدانەوەی ئاوێنه، عیسا و ئەمنوئەمان. هەروەها پتر له بیست و هەشت گۆرانی سەربەخۆی هەیەو زیاتر بە گۆرانی (Je veux) یانیش من دەمەوێ ناسراوە.
لینكی گۆرانییەك له ئەلبووم:
Mon cœur tu es fou
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.