18/03/2026
DidiMn Logo
Top

لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بزافی ڕۆشنبیریی هەولێر لە دوو دەیەی سەدەی ڕابردوو

لە لایەن دیدی من 10 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

بزافی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٧٥، بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییی تایبەت بە شاری هەولێر کە لە لایەن نووسەر و توێژەر، هۆشەنگ ساڵح نەجارەوە ئەنجام دراوە و لە لایەن دەزگای ڕۆساوە لە ئەمساڵدا کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان دەست دەکەوێت.

دەربارەی ئەم لێکۆڵینەوەیە، هۆشەنگ ساڵح نەجار، نووسەری کتێبەکە، لە پێشەکیی کتێبەکەیدا کە کۆپییەکی بۆ دیدی من نێردراوە، نووسیویەتی: “ئەم لێكۆڵینەوەیە، لە دەروازە و سێ بەش پێک هاتووە. لە دەروازەدا، سەرنجێكی خێرا بۆ بزاڤی ڕۆشنبیریی شاری هەولێر، پێش ساڵی 1958، واتە پێش ماوەی تایبەت بە لێكۆڵینەوەكە خراوەتە ڕوو.”

10551018_337311413083695_8479487877640511297_n
نووسیویشیەتی: “گرنگترین بوارەكانی ڕۆشنبیریی شارەكە، لە توێی پێنج تەوەرەی جیاوازدا باس كراوە، ئەوانیش بریتین لە بوارەكانی خوێندنی ئایینی، خوێندنی فەڕمی، ڕۆژنامەگەری، ئەدەب و هونەر كەوا دەستپێكی جموجۆڵی هەندێكیان لە شارەكەدا دیاری كراوە، وەک بواری ڕۆژنامەگەری و چەند لایەنێكی سەرەڕای باسێكی مێژوویی هەریەكەیان و شێوازی بەشداربوونیان لە كاروانی ڕۆشنبیرییدا. هەرچی بواری خوێندنی ئایینی و بواری ئەدەبییە، بە هۆی ئەوەی مێژوویەكی درێژیان لە شارەكەدا هەیە، تەنها لە هەندێ قۆناغی مێژووییدا ڕەوتی جموجۆڵیان باس كراوە.”

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Erbil, Hoshang Salih Najar,