05/12/2024
DidiMn Logo
Top

ئۆركێستراى شارى خامۆش‌ى كەيهان كەلهووڕ بۆ قوربانيانى هەڵەبجە ساز دەكرێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – موزيكێ ما

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

ئۆركێستراى سەمفۆنیی وڵاتى سەنگاپوور، بە ڕابەرايەتیى لێن شۆى، لە ڕێككەوتى ١١/١١/٢٠١٦، موزيكى شارى خامۆش‌ی كەيهان كەلهووڕ، موزيسيان و ژەنيارى كورد، پێشكەش دەكات.

3-kayhan-kalhor1

ئەو موزيكە بە يادى قوربانيانى شارى هەڵەبجە بەرهەم هێنراوە، لە كاتێکدا كە ڕژێمى بەعس تاوانى جەنگى بەرانبەر بە شارى هەڵەبجە ئەنجام دابوو.

يويوما ژەنيارى بەتواناى كەمانچەى چەلۆ و خودى كەيهان كەلهووڕ ژەنيارى كەمانچە، لەو ئۆركێسترايە دا بوونيان دەبێت.

ئەلبومى شارى خامۆش‌ی كەيهان كەلهووڕ، هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە لايەن بڵاوكراوەى نێودەوڵەتیی وۆرڵد ڤيلەيج ميوزيک و بڵاوكراوەى ئاوازى خۆر لە وڵاتى ئێران بڵاو بووەوە.  بەگشتى شێوازى ئەلبوومى شارى خامۆش موزيكى كلاسيكى نێودەوڵەتيیە، بيرۆكەى ئەو بەرهەمە موزيكە، سەرەتا لە زانكۆى هارڤاردى وڵاتى ئەمەريكا سەرى هەڵدا و دواتر لە لايەن برۆكلين ڕايدێر و كەيهان كەلهووڕ ئەو ئەلبوومە بەرهەم هات.

20160820055017

ئەلبومى شارى خامۆش چەندين جار لە كۆنسێرتەكانى شارى ئەوروپا و ئەمەريكا پێشكەش كراوە، وەک شارى لەندەن، نيويۆرک، ڤێرجينيا، شيكاگۆ و مينياپاليس.

لەو ئۆركێسترايە دا كەيهان كەلهووڕ ژەنيارى كەمانچە و تەنبوورە، كالين جاكويسن (كەمانچە)، جانى گێندلزمان (كەمانچە)، نيكۆلاس كۆردز (ڤايۆڵا)، ئێريک جاكويسن (كەمانچەى چەلۆ)، جێفرى بيچر (كۆنتراباس)، مارک سوتێر (تەپڵ و درەم)، سيامەک ئاغايى (سەنتوور و تۆمبەک).

هاوبەشی بکە

Kayhan Kalhor, SaleemJamal, Yoyoma,